- له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم رۆڵی ته‌شریفاتی نه‌بێت و گه‌ل به هه‌ڵبژاردن هێزی بداتێ، ئه‌وا له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارت دا ڤیلا ته‌جاوزه‌كان تێك درێن، وه‌لێ له دوای بڕیاره‌كه‌ی جه‌نابت، شاخ و ده‌شت و ده‌ر، ته‌پۆلكه‌و هه‌ڵه‌ت، یه‌كپارچه كران به ڤیلا، جه‌نابیشت یه‌ك كه‌پرۆكه‌ی مه‌نسولیشت پێ تێك نه‌درا، جه‌نابی سه‌رۆك دواتر بڕیارت دا جامی ره‌ش نه‌مێنێت، كه‌چی له سه‌ری ره‌شی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك ئۆتۆمۆبیلیش نا‌بینیت، به جام و ره‌نگه‌وه، وه‌ك قه‌تران ئاوی چاو دانه‌نهێنێت، بڕیارت دا ئیتر پارتی ته‌زویر نه‌كات، وه‌لێ به مردووو چه‌كداره‌كانیش دڵتان ئاوی نه‌خوارده‌وه، هه‌رچی به‌نگه‌لادیشی بوو كران به‌پارتی، جێی خۆیه‌تی له هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك لق و ناوچه‌یه‌ك بۆ به‌نگه‌لادشیان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
-ئۆپۆزسیۆن كه كۆنفرانسی رۆژنامه‌نوسی ده‌به‌ستن، به بڕیاره ئاگراوییه‌كانیان ده‌ڵێیت سبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێكی كلكی له تارانه، ئه‌وه‌ی دیكه كلكی له ناو ده‌ستی ئه‌ردۆگانه، بۆ خۆشیان هه‌موو وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینكراون ئه‌وا بۆ رۆژی دواتر فس ده‌بنه‌وه، قه‌ت شۆڕش به كه‌سانێك ناكرێت سه‌ری له كوردستان بێت و كلكی له هانده‌ران، دڵ و سكی له ناو خۆشی ده‌سه‌ڵات و زمانیشی له‌ناو جه‌ماوه‌ر بێت.
-په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشینكراو پێویسته تا 60 ساڵی دیكه رۆژانه‌ی دووسه‌د دۆلاریان له‌سه‌ر سكی ئه‌م گه‌له بۆ ببڕدرێته‌وه، هه‌ر ده‌ستبڕینێكیان به ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ستاوه، هه‌ر وشه‌یه‌ك به ملیۆنان كه‌وتووه، هه‌ر حرینگه‌و پێكه‌نینێكیان هه‌زار دۆلار مه‌حسوبه، هه‌ر بوتڵ فڕێدان و فیكه لێدانێكیان له سه‌ر گه‌ل به بلۆك دۆلار كه‌وتووه، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی ئه‌مانه داكۆكی له قوتی ده‌كه‌ن، هه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و كورده‌ی ئه‌مانه دادپه‌روه‌ری بۆ ئیستیراد ده‌كه‌ن، خم به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژارانه‌ی ئه‌مانه سكی تێره‌كه‌ن.
-گۆڤاری شار ( (هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده: هه‌ر كوردێك شێت نه‌بوبێت، باس له‌پێكهێنانی حكومه‌ت ناكات به‌بێ پارتی) )، ئه‌مه تازه‌ترین داهێنانی زانستی سیاسییه له سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، چاوه‌ڕوانی نۆبڵ بن.
- ( (عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی له ماوه‌ی 4 ساڵی په‌رله‌مانتاریدا، به شه‌ش په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌یان900ملیۆن دیناریان به‌خشیوه، راشگه‌یاندوه ئه‌و پاره‌یه دراوه به سندوقی حزب بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی حزبه‌وه بدرێت به هه‌ژاران. . . وتیشی: سیسته‌می مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا"نا عادیلانه‌یه"و موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران زۆره، ئاشكراشی كردوه له مانگی ئه‌یلولی 2009 داوایان كردوه سیستمی موچه رێكبخرێته‌وه به‌ڵام گوێیان لێنه‌گیراوه. ) ) واژۆتان كرد خانه‌نشینی نه‌مێنێت، ئێستا غیره‌تێكه‌و له نزیكترین بانك ژماره بانكیه‌كانتان بلۆك كه‌نو به‌ڵێنه‌كانتان به‌جێ بگه‌یه‌نن، خوا تا سه‌ر بدات رسق ده‌دات، ده‌ترسم خێره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شتان وه‌ك گۆشت دابه‌شكردنه‌كه‌تان بێت.
- ( (هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی گه‌یاندن وه‌زاره‌تێكی سیادیه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه ئایا كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه یاخود نا. ) ) كوردستان مه‌شمول نییه به دابه‌زین، ئاوهه‌واكه‌ی له‌باره ته‌نها بۆ به‌رزبونه‌وه‌و فڕین!!!.
- ( (ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی به‌هێزترین كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می پێبسپێردرێت) )، بۆ كه‌سی دیكه هه‌یه بكۆكێت.
- ( (پارتی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان) )، له‌و باشتری ده‌ستناكه‌وێت بۆی تێپه‌ڕێنێت.
- ( (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی: دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك كه به‌رپرسێكی دیاری پارتیشه، خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیایه) )، داخوا له چه‌ند هه‌شتاش شه‌ریكه، بۆیه كه‌ركووك وه‌ك سه‌نگافوره پێش ده‌كه‌وێت.
- ( (گه‌ڕان: له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنیدا یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ڵێنیان به نێچیرڤان بارزانی داوه به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن) ) هه‌موو كڕه ده‌كه‌ن، چاویان له دۆلاری بۆڕییه نه‌وته‌كانه نه‌ك تۆزی نیشتوی سه‌ر ده‌ستورو پاكێجه‌كان.
له ژماره‌ی 12ی نۆڤه‌مبه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه لاپه‌ڕه 6 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
