سه‌ت ره‌حمه‌ت له مه‌زارت تاڵه‌بانی !!! عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
- زوو وتم دوای جه‌لال تاڵه‌بانی ناتوانین ره‌خنه له هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دی بگرین، یه‌كسه‌ر وتیان كۆنه جه‌لالیزاده‌یت و دڵت بۆی لێده‌دات، ده سه‌یر بكه‌ن هێشتا كۆسره‌ت ره‌سوڵ به فه‌رمی پله‌ی برا گه‌وره‌یه له ناو ینك، كه‌چی لێدوانی یاساغ كرد بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی، باشه ببێت به سه‌رۆكی ینك ئه‌وا لێدوان له كولی ئۆمه‌تی ناو ئیماراتی سه‌وز یاساغه كات‌و ده‌می هاووڵاتیانیش وه‌ك عه‌یامی زووی هه‌ڤاڵانی ده‌دورێته‌وه، له ناو هه‌ولێردا جاران ئه‌و رۆژانه كاكه كۆسره‌ت به منیشه‌وه خۆشمان ده‌ویستو تاكه سوارچاكی شار بوو وته‌یه‌ك باو بوو ده‌یان وت: كۆسره‌ت یه‌كی بانگ كردییه وپێی وتییه: قسه وتن به مام جه‌لال حه‌ڵاڵه، به فڵان و فیسار گه‌له‌ك ته‌بیعییه، به‌وانی دی ئاسایی‌و نۆرماڵه، به‌ڵام به من چاوتان له بنڕا ده‌ردێنم.
- 3ساڵ له‌مه‌وپێش نووسیم سه‌رۆكێكی به‌م مواسه‌فاتانه‌مان ده‌وێت: ( (سه‌رۆكی گه‌ل بێت نه‌ك حیزب‌و خێڵ، خۆی‌و عێل‌و عه‌شیره‌تو منداڵه‌كانی دوور بن له بازرگانی و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئابووری، كه‌سوكاری دوور بن له هه‌ر پۆستێكی بڵندو سیادییه‌ك له وڵات‌و كۆمپانیاكان، هه‌فتانه وه‌ك شافیزی دیكتاتۆر رۆژێك بۆ دیدار له گه‌ڵ گه‌لو چه‌ند تاقێك بۆ تویته‌رو چه‌ند كاتژمێریكیش بۆ به‌رنامه‌ی هه‌لاو كوردستان ته‌رخان بكات، سه‌ری ره‌ش چۆڵ بكات‌و بگوازێته‌وه بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت. . . ) ) ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئه‌مانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ته‌سكیه‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی حوكمڕانی نه‌ك لۆ دوو ساڵی دی به‌ڵكه لۆ هه‌شت دویی دیكه‌ی لۆ ده‌كه‌م، ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر لۆ حسێب ناكه‌م.
-خه‌ندان ( (دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك فه‌رهاد سه‌نگاوی گه‌ڕایه‌وه كوردستان) ) كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه بازاڕی هات و هاوار له گه‌رمبوونه.
- ( (مام جه‌بار: بیست و شه‌ش قایمقامی چه‌مچه‌ماڵم به‌ڕێكردووه) )، به‌ڵام نه‌توانی ده‌موچاوی ته‌نها سه‌رۆكی پارتۆكه‌یه‌كی گچكۆلانه‌ش بگۆڕیت، شه‌وان له ته‌له‌فزیۆنه‌كان له به‌رچاومانن، نیوه‌ی شه‌و له خه‌ومانن، به رۆژ به دیواری فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه‌ن، چێشته‌نگاو له سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه‌كانمانن، نیوه‌ڕۆیان له ناو رادیۆكانمانن، ئێواران به قه‌د دوكانی بازاره‌كانمانه‌وه‌ن، ئه‌ی هاوار روی له كوێ بكه‌م، جه‌باری له من داماوتر، گه‌لی له‌من نه‌گبه‌تتر.
- ( (1000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروستده‌كرێت) )، خانوی شه‌هیدان بدرێت به جاشان، خانوی هه‌ژارانیش هه‌ر ده‌درێت به‌واسیته‌و ده‌وڵه‌مه‌ندان.
- ( (ئاوێنه: بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمه یان سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ولێر؟) )، كاتێك ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌ولێر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له پایته‌خت بنیات بنێت و هێزی ئه‌منی له خه‌ڵكی شاره‌كه پێك بهێنێت، ، ئێستا ته‌نها سه‌رۆكی پارتی و بارزانی و سه‌ری ره‌شه، هه‌ولێری به‌سزمانیش لێی بێبه‌شه.
- ( (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌حكومه‌ت ناكشێننه‌وه، چونكه سوودمه‌ندبوون) )، له هه‌موو شوێنێك ته‌نها منداڵ و براو زاوا‌و غه‌زوری به‌رپرسان سودمه‌ندن، تا ئه‌و هه‌وایه له‌و لایه‌وه بێت مه‌ترسن بزووتنه‌وه ده‌سه‌ڵات جێ ناهێڵێت.
- ( (سبه‌ی: رۆژمێری خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 17ی شوبات ـــــ 19ی نیسان/2011) )، مێژوو به راستگۆیی ده‌نوسرێته‌وه، بایانامه‌كه‌ی گۆڕان و به‌لاغه‌كه‌ی 17ی مانگی كاك نه‌وشیروانی تێدا نه‌نوسراوه‌ته‌وه، هه‌میشه مێژووی قوڕبه‌سه‌ر له لایه‌ن ماستاوچییه‌كانه‌وه به ئاره‌زوی ئاغاكانیان ده‌نوسرێته‌وه.
- ( (عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی: هه‌میشه وتوومه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندایه) )، ده‌قیقه‌ن راسته به‌ڵام پاش پڕ كردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به ده‌نگی مردوو و له دایك نه‌بووه‌كان.
- ( (علی باپیر:خه‌ونم بینی خوا له ئاسمان هاته خواره‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردمی!) )، خۆزگه‌م به‌راستی بتی بردایه له كۆڵی كورد و كورسییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵتی بكردایه‌ته‌وه، گه‌لۆ توخوا یه‌كێكی وه‌ك ئێمه مانان ئه‌و خه‌وه‌ی ببینیایه، فتوای كافركردن و كوشتنی له لایه‌ن موڵا عه‌لییه‌وه بۆ نادرا!!.
به ده‌ستكارییه‌وه له ژماره‌ی رۆژی9ی نیسانی رۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه لاپه‌ڕه 6 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
