-كاكه سه‌نگه‌ر له گه‌ڕه‌كی راستی شاری هه‌ولێركه چه‌ند مه‌ترێك له ماڵه‌كه‌ی منه‌وه دووره به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه خۆی سوتاند، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاته‌كه‌مان خاوه‌ندی 30 ملیاردێرو ده‌یان هه‌زار ملیۆنێرو 45ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌ك و سه‌دان ملیار مه‌ترگازی یه‌ده‌كه، سسته‌می ئابوری نیو لیبراڵی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان پیاده‌ی ده‌كه‌ن ته‌نها هه‌ژاران هه‌ژارتر ده‌كاتو ده‌وڵه‌مه‌ندانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر، سه‌نگه‌ره‌كان بۆ ژێر لایلۆنو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش بۆ ئاپارتمانه‌كانی دراوسێی مانگ ده‌نێرێت، ئه‌وا سه‌نگه‌ره‌كانیش له‌سایه‌ی سسته‌مێكی سیاسی ئابووری نا دادپه‌روه‌ری وادا كه نێچیرڤان و به‌رهه‌م ساڵه‌ح نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌شیان ته‌نها خۆ سوتاندنه، محه‌مه‌د بوعزێر ته‌نها خۆی سوتاند ئه‌وه‌ی راپه‌ڕی گه‌لی تونسی بوو، ئه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تاكه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌م نا دادپه‌روه‌رییه ده‌كه‌نو كه‌ی وه‌فادار ده‌بن به جه‌سته‌ی سوتاوی سه‌نگه‌ره‌كان، ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی دزه‌كان هه‌موویان هه‌ڵ لوشی.
-پارله‌مانی كوردستان هه‌زاران پرۆژه‌ی دزراوی گوگڵیان پێشكه‌شكرد، تاكه كارێك نه‌یانتوانی له به‌ر خاتری سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن، یاسایه‌ك بوو گه‌نده‌ڵی وه‌ك كوشتن به تاوان بداته قه‌ڵه‌م، تا هه‌موو سیاسی و گه‌نده‌ڵانی ئه‌م وڵاته‌ی پێ دادگایی بكرێت.
-شار (له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا پارتی زه‌وییه‌كی ئێجگار زۆری له‌ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی كڕییه‌وه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان داناوه. ) هیوادارم مرۆڤی لێ نه‌نێژن دوایی به ده‌ڕاسه بۆ ده‌نگدان بیدورنه‌وه.
-خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند"كه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌نده ده‌نگی زۆره پێویستی به‌ته‌زویرات نییه".، نه‌ك ده‌نگی هاووڵاتیانی كوردستان بگره به‌پارتی بێت ده‌نگی7ملیار مرۆڤه‌كه‌ی جیهان به یه‌كجارهه‌ڵلوشێت، دیاره ته‌زویر نه‌مێنێت ده‌سه‌ڵات له ده‌سته چێت.
-ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ڵێت: (جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌ندروستی باشتر بوه‌و باشتر ده‌بێتو له ئێستادا قسه ده‌كاتو ده‌خواتو توره‌ش ده‌بێت)، تا گۆچان نه‌وه‌شێنێت و قه‌ل نه‌برژێنێت، چاك بوونه‌وه نییه، مامه به بێ ئه‌و دووانه بوونی نییه.
-سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ (باس نیوز) وتی: ("دوێنێ ئێواره مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له هه‌ولێر ئه‌نجام داوه، . . .، هۆكاری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو ناده‌ن)، باشه ئه‌وان ده‌نگ به یه‌كتر نه‌ده‌ن ئه‌دی كو لیستی ئیسلامی پێك ده‌هێنن، ئیسلامی ئێرانی‌و ئه‌ردۆگانی یه‌كگرتنیان موعجیزه‌ی سه‌رده‌مه.
-نه‌وا: (مام رۆسته‌م خۆ كاندیدكردنی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نده به كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانیه‌وه)، دیاره نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها له‌به‌ر مه‌سعود سیاسه‌ت ده‌كات، ئۆپۆزسیۆنێك مام رۆسته‌م وته بێژی بێت‌و كاك نه‌وشیروان به‌م ترسه ترسی خۆ كاندیدكردنه رابه‌ری بێت ئاخرنه باخ.
- (مه‌كوی كه‌لاری گۆڕان كاندیده‌كانیان به ریكه‌وتن له نیوان جاف و زه‌نگه‌ندا دابه‌ش كراون)، بزانین ئه‌مجاره لایه‌نگرانی ئیسماعیلاغاو فه‌تاحا ئاغا كامیان سه‌ره‌كه‌ونو باشتر ده‌یگۆڕن.
- (پارتی‌و یه‌كگرتو له‌سه‌ر داخستنی مه‌له‌فی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین‌و ئه‌دهه‌م بارزانی رێكده‌كه‌ون)، ئه‌مه حكومه‌تی موئه‌سه‌سات و سه‌روه‌ری یاسایه، هیوادارم ئه‌میش وه‌ك باره‌گا سوتاوه‌كان به قوتی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، سندانم له كه‌شفكردنی فایله‌كان دا.
- به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: (20 گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ جیهادكردن چونه‌ته سوریا)، قه‌رزاوی موفتی ئه‌مه‌ریكا چوار كچی به ناوه‌كانی ئیلهام و سوهام و عه‌لا و ئه‌سما له زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌خوێنن، محه‌مه‌دو ئوسامه‌ش له ئه‌مه‌ریكا و عه‌بدوالڕه‌حمانیش له قه‌ته‌ر، كه‌چی هانی كوڕی خه‌ڵكیش ده‌دات بۆ جیهاد له سوریا، ئه‌وانی خۆشمان یان كوڕه‌كانیان له مه‌كته‌به‌كانیانه، یاخود زاوای سه‌ره‌ك وه‌زیرانه یان له باشترین زانكۆكانی جیهان له سه‌ر بودجه‌ی ئیمه‌ی هه‌ژاران له خوێندنی هانده‌رانه، كوڕی خه‌ڵكیش بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه به‌ره‌و سوریا ده‌نێرن.
- هه‌ڵمه‌ت گۆران له بانگه‌وازێكدا داوا ده‌كات به به‌خشینی مۆخی ئێسك ژیانی ساندارای 7 ساڵانه له نه‌رویج رزگار بكه‌ین، لێره‌وه ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ رزگاركردنی ساندارا، وه‌سیه‌تیش بێت له دوای مه‌رگم هه‌رچی بورغو و كه‌ره‌سته‌ی له‌شم هه‌یه پێشكه‌ش به هه‌ژارانی كوردستان بێت.
-دكتۆر موسه‌نا بۆ بابان ئه‌نوه‌ری رۆژنامه‌نووس ( (له دوای ته‌واو بوونی سیمیناره‌كه پێی وتم ئه‌توانم به ته‌له‌فونێك ڕاپۆرته‌كه‌ت له (ئێن ئار تی) ڕابگرم و نه‌هێڵم بڵاو بێته‌وه) )، كه‌واته ئه‌م براده‌رانه به ته‌نسیق له گه‌ڵ كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكان كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به قازانجیان نه‌بێت ئیلغای ده‌كه‌ن، له‌م جیهانه ته‌زویره‌ی ئێمه هه‌میشه ترسنۆكه‌كان ده‌بن به قاره‌مانی شاشه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
