تاڵه‌بانی له نه‌ورۆزیش په‌یامی نه‌بوو و هه‌ڵه‌بجه‌ش به پارێزگا نابێت ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
-له كوردستان 30 ملیاردێر هه‌یه به وته‌ی وته بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران، له لیستی فۆربیس زۆر گه‌ڕام به دوای یه‌كێكیانا ناویان له ناو ئه‌و 1426 ملیاردێره‌ی جیهاندا هه‌بێت نه‌بوو، له‌ملا له‌ولا، ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌رپرسێك، حیزبییه‌ك، نه‌وت دزێك، شاخ دزێك، زه‌وی داگیر كه‌رێك، كۆیله هێنه‌رێك، خاوه‌ند میوانخانه‌یه‌كی رابواردن، وه‌زیرێكی برنجی بایه‌عی.....، ته‌نانه‌ت عێراقی مه‌ڵبه‌ندی مافیای مافیاكان، دزی دزه‌كان یه‌ك ناوی له‌و لیسته‌دا نه‌بوو، ئه‌مه كاره‌ساته ده‌وڵه‌مه‌ند و دزو مافیاكانیشت به دزو و مافیا و ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا نه‌چێت، ده‌زانن فه‌رنسای عوزما 24 ملیاردێر، هۆڵه‌ندای خاوه‌ند یه‌كه‌م بانك خاوه‌ندی 6 ملیاردێر، ئیتاڵیای مه‌ڵبه‌ندی مافیا خاوه‌ند 23 ملیاردێر، یابانی خاوه‌ند توێتا و مسیوبیشی و نیسان و هیتاشی و هه‌زاران كۆمپانیای زه‌بلاح خاوه‌ند 22 ملیاردێر، كوه‌یت كه هه‌موو حه‌سره‌تمان به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌خواست خاوه‌ند 5 ملیاردێره، كوردستانی ئێمه‌ش له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م مافیای دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتی لیبراڵیانه له شه‌و رۆژێكا بووه خاوه‌ند 30 ملیاردێر، باوه‌ڕیش ناكه‌م كۆڕه‌ك و ئاسیا له‌و لیسته‌شدا بن.
- براكه‌ی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی یه‌كێتی پێش زیاتر له 40 رۆژ یه‌كیان وتی 6 رۆژی دیكه مامه قسه ده‌كاته‌وه، ئه‌وی دی وتی به 3 زمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه، هاوكات له كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندو راگه‌یاندن و فه‌یسبوكیشه‌وه وتیان بۆ نه‌ورۆز راسته‌وخۆو موباشر په‌یامی بۆ گه‌ل ده‌بێت، منیش گره‌وی خۆم له گه‌ڵ به‌رپرسێكی ینك كرد‌و وتم نه‌ك موباشر غه‌یر غه‌یر موباشر په‌یامی نابێت، ینك چۆن له هه‌موو شتێك‌دا یه‌ك را نین، له راگه‌یاندنی ته‌ندرووستی رابه‌ره‌كه‌شیان هه‌ر وان.
- هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌یانه‌وێت شاره‌كه‌یان به پارێزگا بێت، به‌رپرسانی كوردیش هه‌ر به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن، له بیریان چۆته‌وه كاره رێساییه‌كانی له به‌غدایه نه‌ك له‌ناو جانتاكه‌ی نێچیرو عیماد ئه‌حمه‌د بێت، تا 3 پارێزگا له‌م وڵاته‌ی كه ناوی عێراقه هه‌رێمێك به بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پێك بهێنێت، بزانن هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا قه‌ت نابێت، بۆیه ئه‌م خۆ ماندوو كردنه‌ی ناوێت.
- به‌نزینخانه‌ی میهتاب له شاری هه‌ولێر پێش نه‌ورۆز به‌نزینی به نرخی هه‌رزان بۆ هاووڵاتیانی هه‌ولێر دابین ده‌كرد، هه‌ر نه‌ورۆز هات به بۆنه‌ی جه‌ژنانه‌وه نرخه‌كه‌ی وه‌ك بازار ِ به‌رز كرده‌وه، كه‌چی به پێی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بڕیار درا له نه‌ورۆز هه‌ر كه‌سێك نرخ به‌رز بكاته‌وه سزا بدرێت، وه‌لێ سزا له‌م نیشتمانه ته‌نها بۆ هه‌ژارانه، میهتابیش قه‌ت ناوی له‌ناو سزادراوان نابێت، چونكه خوا نه‌بێت كه‌س نازانێت پشكی له‌نێوان كێ و كێدا دابه‌شكراوه.
- براده‌رێك جاران هه‌موو تێكۆشانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان بوو به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، براده‌ریكی هاوسه‌نگه‌ری لێی پرسی چی ده‌كه‌یت وتی زه‌ویشم تۆ‌و كردووه و 25 دۆنمم هه‌یه، ئه‌ویش وتی دۆنمێكم بده‌رێ، وتم حاسڵی كرد، كه‌چی له وه‌ڵامدا وتی:ئاخر ئیداره‌ت پێ نادرێت چه‌نده هێنامان و بردمان دۆنمه زه‌وی ته‌سلیم نه‌كرد، جاران ئاغا شوعییه‌كانی دزه‌یی له خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێ ده‌كرد، به‌ڵام لای ئه‌وانی ئه‌م سه‌رده‌مه دابه‌شكردنی هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵه به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌بێت!!!!!.
- ئێستا ئه‌وانه‌ی له جه‌لالی جه‌لالیترن له ناو ینك كۆنه سۆسیالسته‌كانن، ئه‌وانه‌شی له ناو گۆڕان له نه‌وشیروان نه‌وشیروانیترن كۆنه ئاشه‌كانن، ئاخری هه‌ردولایان خێر بێت، سۆسیالسته‌كان له رقی تاڵه‌بانی بوون به سۆسیالست، ئاشه‌كانیش له داخی سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان بوون به ئاش، ئێستاش سه‌ری هه‌ردوولایان به ده‌سته‌وه‌یه.
- ژێر زه‌مینه‌كان پڕن له دۆلار و ئێمه‌ش له 20ی مانگه‌وه خۆزگه بۆ دینارێك نه‌ك دۆلارێك ده‌خوازین، دیاره مامه مه‌لا به‌ختیار جارێك به‌ناوی چینی كرێكار و شۆڕشی یه‌كسانی كڵاوی له‌سه‌ر هه‌زارانمان نا، ئێستاش به‌م قسه بریقه‌و باقانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌یه‌وێت دیسان ده‌ستخه‌ڕۆمان بكات، بابه ئێوه‌ن خاوه‌ند ژێر زه‌مین و كۆمپانیا‌و موچه‌ی باڵا‌و بانك و چاڵی نه‌وت و ڤیلا و.......
له ژماره‌ی رۆژی سێشه‌مه 26ی ئازاری رۆژنامه‌ی ئاوێنه لاپه‌ڕه 6 گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
