-ئه‌رێ ره‌خنه لۆ ده‌گرن له كوردستان دیموكراسی نییه، ئه‌گه‌ر له وڵاتان ته‌نها زیندووه‌كان به‌شدری ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌وا له كوردستان زیندوو و مردوو شه‌ریكن له نیشتمان، له چ وڵاتێك مردووان مافی ده‌نگدانی هه‌بووه؟، ئه‌وه له كوردستان مافی ده‌نگدانیان پێ به‌خشرا!، مه‌گه‌ر تا هه‌نووكه عه‌قڵی مردووه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان حوكمی ئێمه‌یان نه‌كردووه؟، ئه‌گه‌ر هه‌میشه تارمایی و وێنه‌ی مردووه‌كان به‌بان سه‌رمانه‌وه بن، ئه‌دی لۆ ده‌نگیش نه‌ده‌ن؟.
-هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین فتوای گرنگ له لایه‌ن زانایانی به ناوبانگه‌وه ده‌رچوو، كوشتنی ئه‌سپێی ناو ریش حه‌رام كرا، نازانم هه‌مان بڕیار كێچی بن تاخمو مه‌خزه‌نیش ده‌گرێته‌وه یان نا، كه چه‌ندین ساڵ به‌نده‌ی هه‌راسان كردبوو، ئه‌دی كوشتنی ئه‌سپێی ناو ریشی عه‌لمانییه‌كان حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟، تكایه فتوایه‌كی به په‌له‌ش بۆ ئه‌وانه پێویستن، چونكه بێ فتوای نه‌سره‌و قه‌رزاوی ژیانمان راده‌وه‌ستێت، هاوكات خواردنی ته‌ماته‌و راوه‌ستانی ژنان له پاڵ دیواریش ته‌حریمكرا.
- له دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و3 پارته ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا تاقه‌تیان چوو به‌ره‌و ناو ده‌سه‌ڵات و جاده‌ی قیر غلۆری ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش بێ ئۆپۆزسیۆن هه‌ناسه سارد‌و ره‌نج به فیڕۆ و بێكه‌س ده‌مێنینه‌وه، ئه‌ی هاوار ئیتر كێ فێری بودجه‌و داهات و چای تێكدان و خواردنی پارومان بكات، كێ فێری پێچانه‌وه‌ی تیكه‌ی چه‌ورو خه‌باتی سه‌ر فه‌یسبوك و نووسینی به‌یانی توندمان بكات، كێ باسی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسیمان لۆ بكات، ئاخر كۆمه‌ڵ بڕوات ئازادیمان له یاد ده‌چێت، یه‌كگرتوو باسی بودجه‌مان بۆ نه‌كات چۆن بزانین چه‌ند كیلۆ گۆشت به‌سه‌ر هه‌ژارانی نیشتمانی خۆشه‌ویستدا دابه‌شكراوه، چه‌ند ماڵ له بۆنی خۆشی ئه‌و نیعمه‌ته بێبه‌شكراوه، ئه‌دی گۆڕان نه‌بێت چۆن بزانین كارگا چه‌مه‌نتۆكان ژه‌هر خواردمان ده‌كه‌ن، كۆنه وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو ئاسایشه‌كان نه‌خشه‌ی دوا رۆژمان بۆ دیاریده‌كه‌ن!.
-گۆرانی ئینزبات رۆژانه هه‌واڵێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت، گۆڕان فێره هه‌ر جاره‌ی ده‌بێت یه‌كێكی بۆ هه‌واڵه سه‌یره‌كان هه‌بێت، نازانم كه‌ی ئه‌میش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی خالیدی خوله سور بۆ ناو حیزبێكی دیكه سه‌ری خۆی هه‌ڵه‌گرێت، ئاخر توخوا گۆڕانكاری كه‌ی به كۆنه جاش و ئینزبات ده‌كرێت!!!.
-ئاوێنه (یه‌كێتی: له‌سه‌رو40 كورسی ده‌هێنین، گۆڕان: 29 كورسیه‌كه‌ی ئێستاشیان ناهێننه‌وه) به‌رده‌وام بن له شه‌ڕه قسه تا ده‌ستی هه‌ردوولاتان له ژێری هه‌مانه‌كه‌وه ده‌ره‌چێت.
- (ئه‌بو به‌كر عه‌لی: له‌هه‌ڵوێستی گۆڕان تێناگه‌م) له كوردستان براتان برایی، له به‌رامبه‌ر میسریش كیسه‌تان جیایی.
- (سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داوای خۆپیشاندان له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا ده‌كات) گه‌لێك پارساڵ له 17 شوبات له ترسی ئه‌فسه‌رێكی ته‌زویرله چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانتان پێكرا، ئه‌مجا نۆره‌ی ناو حه‌ره‌می مه‌كه‌یه!!!.
- (جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌هه‌ولێر ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانه‌وه ده‌بێت) كه‌ركوكت زۆر ته‌واو كرد ئیتر نۆره‌ی هه‌ولێره، هه‌ولێریش به ده‌ردی مه‌خمور و گوێڕ مه‌به‌ن، ئه‌وه‌ی چاكه ینك و پدك له ماتماتیك لاوازن ده‌نا بیانزانیایه چه‌ند له % ده‌نگتان كه‌میكردووه، تا هه‌نووكه‌ش له هه‌ڵا ناكه‌وتن.
- (له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی میسره‌وه، یه‌كگرتو داوای هه‌ڵوێست له‌سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات) كه له میسر سه‌ره كه‌ون باسی گۆڕینی 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌كه‌ن، كه راو ده‌نرێن داوای هه‌ڵوێستیان لێده‌كه‌ن.
- (70ئاواره له كه‌ورگۆسك دووپشك پێوه‌ی داون)، ئه‌مه كوردستانه یان دوپشكستان.
-كۆمه‌ڵنیوز: (پارتیش كه‌وته ده‌نگ كڕین)، نه‌ك ته‌نها ده‌نگ كڕین له زووه‌كه‌وه كه‌وتۆته حیزب كڕینیش، ئاگاتان له خۆتان بێت.
- (فه‌رهاد سه‌نگاوی: به‌پاكی و دڵسۆزی پشتیوانی له‌یه‌كێتی ده‌كه‌م) موچه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه ده‌هێنێت ده‌روێشیشی لۆ بكرێت.
- (په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: به‌خاكسپاردنی شێركۆ بێكه‌س له‌پاركی ئازادی داگیركردنی موڵكی گشتییه)، مه‌گه‌ر موچه‌ی په‌رله‌مانتارانتان و خانه‌نشینی وه‌زیره‌كانتان و خانوه‌كه‌ی ئه‌مینداریتانیش داگیركردنی پاروی خه‌ڵك و موڵكی گشتی نین؟.
له گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه ژماره‌ی سێشه‌مه 27ی ئاب رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاو كراوه‌ته‌وه لاپه‌ڕه 6.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
