- چه‌ند ساڵ بوو نه‌مبینیبوو و ناویشی له تڵپی ته‌ڕدا دیار نه‌بوو، له‌م شه‌وانه تێلی بۆمكرد، تكایه ئه‌گه‌ر چالاكیتان بوو با‌نگم بكه‌ن، به‌ڵكه لێدوان ده‌ده‌م بۆ راگه‌یاندنه‌كان چونكه خۆم هه‌ڵده‌بژێرم، له وه‌ڵامدا وتم منیش تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت هیچ ناكه‌م با نه‌بێته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ لایه‌ك، ئه‌م ماوه‌یه رۆژ رۆژی هه‌لپه‌رستانه، ئاماده‌ن هه‌موومان به كوشت بده‌ن ته‌نها چالاكیان بۆ ببێت و خۆیان كاندید بكه‌ن و ناویان له راگه‌یاندندا ده‌ركه‌وێت، هه‌ر زانیتان به مێگه‌ل له وڵاتانه‌وه ده‌رژێنه‌وه كوردستان و ناویان له لیسته‌كاندا ریز ده‌كرێت، ته‌نها له پێناو 8 ملیۆنه‌كه‌ی پارله‌مان ئاماده‌ن نه‌ك حیزب، بگره ناو بیر‌و باوه‌ڕو ویژدانیشیان بگۆڕن.
- كابراكان كه دواتر هه‌ندێكیان بوون به حاجی كه‌مپینیان پێك هێنا بۆ نه‌مانی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران، كه‌چی خۆیان چه‌ند مانگ پێش نیوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌یان ئیستقاله‌یان كرد و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌لاویدا خانه‌نشینكران، یه‌كیان به براده‌رێكی وتبوو به‌س ئه‌م چه‌ند مانگه‌مان لێبڕوا ئیتر ئه‌م هه‌ره‌یه‌مان له‌سه‌ر نامێنێت و دوای ته‌واو بوونی خوله‌كه‌ی هه‌موو بۆ ماڵه‌وه ده‌ڕوات و كه‌سیش ئێمه‌ی له بیر نامێنێت.
- كابرای پارله‌مانتار زۆر روقایمانه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد و خۆی به نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانی، كه‌چی تا كۆتایی ئه‌مساڵ سۆسیاله‌كه‌شی له هانده‌ران كاری ده‌كردو ده‌بڵ معاشی وه‌رده‌گرت، ئیتر قازانجی پرۆژه‌كانی نازانم چه‌نده؟؟؟؟.
- براده‌رێك وتی خۆت هه‌ڵبژێره 500 ده‌نگت له‌سه‌ر من، پێش ئه‌وه‌ی من وه‌ڵامی بده‌مه‌وه خوناو وتی: عه‌لی سیاسه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت به‌كار مه‌هێنه، وتم سه‌ده‌قتوا خوناو، سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تی هه‌ژارانه نه‌ك بۆ موچه‌و خۆ بادانه.
- ئه‌ویش وه‌ك مه‌لا عه‌لی باپیر چه‌ند ساڵه له پارله‌مانه فزه له ده‌میه‌وه ده‌رنه‌چووه، كه‌چی ده‌گاته‌وه ماڵه‌وه یه‌كسه‌ر خۆی ده‌دات به زه‌ویداو ده‌ڵێت ئای ماندووم، به‌خوا پارله‌مانتاری كارێكی قورسه، له هه‌مووشی قورس‌تر سه‌ری مانگانه تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و هه‌موو موچه‌یه وه‌ربگرێت و بیباته ماڵه‌وه.
- براده‌رێك له گۆڕان چه‌ندین جار دوباره‌ی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و نوێنه‌ری 450000 كه‌سه، كه‌چی كاكم به‌خۆی و دوو براده‌ری و 3 حیزبیشه‌وه له شاره‌كه‌یان چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مویانه‌وه 350 ده‌نگیان هێنایه‌وه، ئه‌وان دیاره نازانن ده‌نگه‌كان ئه‌وان هه‌مووی ده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فایه.
- هه‌قی وایه مانگی نیسان كه مانگی درۆیه بگۆردرێت بۆ مانگه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن، چونكه هه‌رچی درۆ هه‌یه له‌م مانگه‌دا ده‌كرێت، هه‌رچی قۆڵ هه‌یه له‌م مانگه‌دا ده‌بڕدرێت، هه‌رچی په‌یمانی درۆیه له مانگه‌دا واژۆ ده‌كرێت.
- ئیسلامییه‌كان كوردستان گوایه ئه‌مان له‌وانه‌ی ئه‌فغانستان و پاكستان و به‌نگالستان و سۆمالستان و سعودیستان و سودانستان و سه‌حراستان و مالیستان ئه‌هوه‌نتر و هوشیارترن، خۆیان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی 90 ماده‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوری كوردستان ده‌كه‌ن، كه زۆریان له گه‌ڵیانم، كه‌چی عه‌لمانییه‌كان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یه‌ك ماده‌ی ده‌ستور كه ماده‌ی شه‌شه ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئه‌مه یاریكردنه به ئاگر، و هانا بۆ فتوا ده‌به‌ن، باشه ئێوه له هه‌نوكه‌وه گفتوگۆ قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك ره‌فز بكه‌ن، بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات ده‌بێت چی كاره‌ساتێك بكه‌ن؟؟؟، ده‌بێت خۆزگه‌م به تاڵبان و شه‌بابی سۆماڵ و سوپای ئیسلامی مالی و جنودی پاكستان و جه‌نجویدی سودان و ینك و پدك...بخوازین.
- گۆڤاری سڤیل ( (پشتیوان سادق: ئەمجارە پارتی حەقی خۆی وەردەگرێت، چونكە یەكێتی لەگەڵ نییە.) )، هه‌موو ده‌تان وت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌واو بووه، كه ئێستا به ته‌نیا داده‌به‌زێت له هه‌ر چوار لاوه زه‌نده‌قتان لێی چووه، لێی گه‌ڕێن با گورگ بیخوات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
