كوردستان به‌ره‌و دوو هه‌ڵبژاردن ده‌چێت له 6 مانگی داهاتوو دا، ته‌واوی هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌لڕگا خه‌ریكی خۆ سازدان و خۆ ئاماده كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌م نیوه‌دا ئه‌وه‌ی غایبه له كۆمه‌ڵگادا گوتارێكی سیاسی چه‌پگه‌را و دیموكراتیك و ئازادیخواز‌و عه‌لمانییه له كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گوڕێك به چه‌پ بدرێته‌وه پێك هێنانی لیستێكی به‌رفراوانی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز به پێشمه‌رج ده‌زانم بۆ ئه‌م رابوونه سیاسییه ته‌وازعه‌ی چه‌پ بۆ رزگار كردنی له پوكانه‌وه‌ی یه‌كجاری.
ئه‌زموونه‌كانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین كه به‌سه‌ركه‌وتنی چه‌پ كۆتایی هات له وڵاتانی (به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، ئۆرۆگوای، پاراگوای، فه‌نزویلا، پۆلیفیا، ئیكوادۆر، ....) ده‌ری ده‌خه‌ن پێكهێنانی به‌ره‌ی به‌رفراونی هێزه چه‌پ و دادپه‌روه‌ر خوازه‌كان هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كان بووونه، له ئه‌مه‌ریكای لاتین جگه له سلفادۆر و نیكاراگوا سه‌رجه‌میان له رێگای پێك هێنانی به‌ره‌ی به‌رفراوانی چه‌په‌وه سه‌ركه‌تنه‌كانی چه‌پ به‌ده‌ست هاتوونه، له وڵاتانی مه‌كسیك و شیلی و كۆڵۆمبیا و گواتیمالا چه‌په‌كان له رێگای خۆ رێك خستنیانه‌وه له به‌ره‌ی چه‌پ توانیویانه ئه‌نجامی باش له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، له مه‌كسیك له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات گه‌ڕانه‌وه و له وڵاتی شیلیش راپرسییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ، له هندراوسیش راپرسییه‌كان مژه‌ی باش به چه‌پ ده‌ده‌ن.
پێكهێنانی به‌ره‌ی به‌رفراوان كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌پگه‌راكانی فه‌ره‌نسا دانا‌و جان لۆك میلنشۆن راشكاوانه رایگه‌یاند كه سه‌رسامه به ئه‌زمونی ئۆرۆگوای، له یۆنانیش سیریزا نموونه‌یه‌كی باشی له پێك هێنانی لیستی به‌رفراوان پێشكه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر كه‌له‌ره‌قی پارتی كۆمۆنیستی یۆنانی نه‌بوایه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، ئێستا له ئیتاڵیا چه‌په‌كان له شوعییه‌كانه‌وه بۆ سه‌وزه چه‌پگه‌راكان لیستی شۆرشی مه‌ده‌نیان پێك هێناوه، ئه‌م لیسته هاوبه‌شه ده‌یانباته‌وه سه‌ر كورسی پارله‌مان، له كۆریای باشوور و لیتوانیاش پێك هێنانی به‌ره‌ی چه‌پ سۆسیالسته‌كانی برده‌وه پارله‌مان و له كۆریاش كاندیده سه‌رۆك كۆماریه‌كه‌ی له ده‌رگای كۆشكی كۆماری گه‌ڕانده‌وه و توانی 48%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، له میسر و مه‌غربیش پێك هێنانی لیستی چه‌پ ئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر دوبه‌ره‌كی و بایكۆتكردن نه‌بووایه به‌هێزێكی گه‌وره‌تره‌وه ده‌چونه پارله‌مانه‌وه، له تونسیش ئه‌م په‌رتاوازییه ده‌نگێكی زۆری چه‌په‌كانی فه‌وتاند، بۆیه له تونس و میسر چه‌په‌كان له ئێستادا به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ره‌ی دیموكراتی شۆرشگێڕیان پێك هێناوه و به‌هه‌مان به‌ره‌وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له پارله‌ماندا بچێته سه‌ر.
له‌م هه‌موو ئه‌زموونانه‌وه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌شی چه‌پ و دیموكراتی و مه‌ده‌نی كاری سه‌ره‌كی پارت و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازه‌كانه له كوردستان، پێك نه‌هێنانیشی ئۆباڵه‌كه‌ی له ملی هه‌مووانه.
به‌ره‌ی چه‌پ یان لیستی هاوبه‌شی چه‌پ
زۆر كه‌س و لایه‌ن باس له پێك هێنانی به‌ره‌ی چه‌پ ده‌كه‌ن له كوردستاندا، به بڕوای من له ئێستادا پێك هێنانی لیستێكی چه‌پی جدی ئه‌ركی فه‌وری چه‌پگه‌راكانی كوردستانه و له هه‌نوكه‌وه بانگه‌وازی زه‌مینه خۆشكردنی بۆ بكرێت، لیستی هاوبه‌ش له به‌ره زیاتر ده‌توانێت كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ده‌وری لیسته‌كه كۆبكاته‌وه.
ئه‌ركی چه‌پ ئه‌وه نییه كه‌سی پارته‌كه‌ی به‌رێته پارله‌مانه‌وه و ئه‌مه بكاته ئامانج، به‌ڵكه كه‌سانێك بباته پارله‌مانه‌وه داكۆكی له گوتاری چه‌پگه‌رایانه بكات له بۆچون و ئه‌خلاق و....دا له‌ناو پارله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی پارته‌كه‌ی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆش بێت پێویسته ده‌ستی بۆ ببات، سه‌نگه‌ر گرتن بۆ پارتیزانان سانایه، به‌ڵكه ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كه ده‌پارێزێت هێزی گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ی متمانه‌ی حیزبیش لای ده‌نگده‌ر ده‌هێڵیته‌وه متمانه‌یه به نماینده‌كه‌ی له پارله‌مان.
وره‌ی چه‌په‌كان
گرنگ نییه له كوردستانێك كه له رابردووی نزیكدا هه‌ڵبژاردن بكرابایا چه‌پی جدی 70% ده‌نگه‌كانیان ده‌هێنایه‌وه، ئێستا گره‌و له‌سه‌ر 1% بۆ 2% بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌پ نوێنه‌رایه‌تی هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له كوردستان كه ده‌ربڕی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه و به‌شێكه له هێزێكی سیاسی مه‌زن له جیهان كه تا هه‌نوكه‌ش كاریگه‌ری باڵای هه‌یه به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی جیهان و بگره گه‌وره‌ترینیشیانه.
ئه‌م لیسته كێ بگرێته خۆی
له هه‌ر وڵاتێكدا پارسه‌نگی هێزه‌كان و ئاستی هوشیاری تاك و پاڵپشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له بۆچوونێكی سیاسی، ئاستی داخوازی ئه‌و لایه‌نه دیاریده‌كه‌ن، له وڵاتانێكی وه‌ك به‌رازیل و پورتوگال به نموونه سۆسیال دیموكراته‌كان له ریزی پارته راستگه‌راكان پۆلێن ده‌كرێن، چونكه هژمۆنیای چه‌پ به ئاستێكه ئه‌م پارتانه‌ی خسۆته ده‌سته راستی خۆیه‌وه، له ئه‌مه‌ریكاش ئۆباما له لایه‌ن راستگه‌راكانه‌وه به كۆمۆنیست بوون تۆمه‌تبار ده‌كرێت، له باشوری ئه‌فریقیا كۆنگره‌ی نیشتمانی به چه‌پ پۆلێن ده‌كرێت به‌ڵام له نیپاڵ چه‌پ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر و به‌هیزه كۆنگره‌ی نیشتمانی نیپاڵی به راست پۆلێن ده‌كرێت.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له حه‌فتاو هه‌شتاكان له ده‌ره‌وه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازی پۆلێن ده‌كران له ئێستادا به‌هۆی هژمۆنیای كۆنه‌په‌رستی له كوردستاندا به پێشكه‌وتنخواز و عه‌داله‌تخواز پۆلێن ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له یۆنان پاسۆك له ژێر كاریگه‌ری چه‌پ به راست ناوزه‌د بكرێت، ئه‌وا له كوردستان به پێچه‌وانه‌وه راست و كۆنه‌په‌رستی وا فه‌زای سیاسی و كۆمه‌لگایان داگیر كردووه، هه‌ر هێزێك بۆنی مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنخوازی و عه‌داله‌ت و عه‌لمانییه‌تی ڵێ بێت ئه‌وا له چه‌پ نزیك ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و هێزه چه‌پ و سۆسیالست و سه‌وزو ئازادی‌خوا ز و عه‌لمانییه‌كان له ده‌وری ئه‌و لیسته كۆببنه‌وه و بیكه‌نه مینبه‌رێك بۆ بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و عه‌لمانیه‌ت و ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌ری له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌می رایه‌كه‌ت بنووسه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
