جاشی حیزب و حیزبی جاش ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
- حیزبه كوردیه‌كان دژی هه‌موو جاش و نۆكه‌رێكی به‌عسن جگه له‌وانه‌ی له ریزه‌كانیاندان، ئه‌وه‌ی له ریزی پارته‌كانی دی بێت به زه‌ڕه پێی خراپ دانابێت مێروله‌ی لێده‌كه‌ن به فیل، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ریزی خۆیاندا بێت فیلی بۆ ده‌كه‌ن به مێروله‌و هه‌وڵه ده‌ن مێروله‌كه‌شی لۆ بكه‌نه گه‌ردیله‌و ئه‌ویشی لۆ بشارنه‌وه، له‌گه‌ڵ دادگاییكردنی هه‌ر تاوانبارێكی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌رن، به‌ڵام هه‌زارو یه‌ك چیرۆك بۆ تاوانباره گه‌وره‌كانی خۆیان ده‌هێننه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به ته‌نزیمی عیار24، باسی دادگاییكردنی هه‌ر ئێستای تاوانبارانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆیان ده‌كه‌ن و نامه‌ی قوربانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، لێ كه ده‌گاته تاوانبارانی ریزه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن له هه‌لومه‌رج له بار نییه و له كوردستان دادگای ئازاد نییه، هه‌ر ته‌نگاویش بن ده‌ڵێن ئه‌ندامان نییه‌و فۆرمی كه‌سیش له به‌رده‌ستدا نییه، له كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی جاشه‌كان جاشی حیزبن، ئه‌وا حیزبه‌كانیش حیزبی جاشن.
- له شاری هه‌ولێر زۆربه‌ی گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ژماره‌ی به‌شداربووانی له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، له‌مرۆژانه به ریكه‌وت چوومه فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، گه‌نجیك به خوتره‌یه‌كی سپییه‌وه له پێشه‌وه ده‌ڕۆیی و ئاپورایه‌كی سه‌دان كه‌سی به دوایه‌وه بوون، وامزانی خۆپیشاندانه، وتم به هاوڕێكه‌م با خۆمانی تێ بكه‌ین، وتی بۆ ئاوی زمزت ده‌وێت، وتم لۆ، وتی كاكم له عه‌مره هاتۆته‌وه، هه‌موو له پێشواوزی ئه‌ودان ده‌ستی موباره‌ك به‌سه‌ریاندا بینێت و ئاوی زمزمیشیان به موفه‌ڕك بداتێ.
- ((لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ئین ئارتی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرایكردوە لە ساڵی 1989 دا بریاری داوە بەكوشتنی برایەكی تەمەن 16 ساڵی خۆی كە هاوكاری ئەو كاتەی حوكومەتی عێراقی كردووە ئیخباری برایەكی موسوڵمانی كردەی.)) ئایا مامۆستا عه‌لی ده‌زانێت ئه‌مه دان نانه به تاوان، ئه‌گه‌ر داواكارێكی گشتی جدی هه‌بوایه له‌م وڵاته یه‌كسه‌ر دۆسیه‌ی له‌سه‌رت ده‌كرده‌وه، به‌عس به به‌عسێتی خۆی خه‌ڵكی ئیعدام ناكرد تا نفوسه‌كه‌ی نه‌گۆڕیایه‌و ته‌مه‌نی گه‌وره نه‌كردایه‌ته‌وه لۆ سه‌روی 18ساڵ، دواتر دادگایه‌كی روكه‌شی نه‌كردایه، راسته برای ئه‌وه به‌ڵام هاووڵاتی كورده كوشتنی بێ دادگا، له تاوانه مه‌زنه‌كانه، سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی ئازاد هه‌بێت یه‌كیان رزگاری نابێت، هه‌مووی له كونی زیندان قایم ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی خوێنی چۆله‌گه‌یه‌كی رشتبێت قه‌ت پێشبینی حوكمی دیموكراتی لێناكرێت، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی مرۆڤكوژ رابه‌ری ئۆپۆزسیۆنی بێت، تا هه‌نوكه‌ش رسته‌ی داوای لێبوردن له‌سه‌ر زاری ده‌رنه‌چووبێت.
-ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان : ((دەبێت هەرێم سەرۆکێکی هەبێت، کە جێی متمانەی هەموان بێت.)) ، چه‌نده ده‌ڕۆن له سیاسه‌ته‌كانی مام جه‌لال رزگاریان نابێت و وه‌كو تۆڕی جاڵجاڵۆكه له ده‌ست و گه‌ردنیان ده‌ئاڵێت، دیاره كاك نه‌وشیروان نازانێت هیچ سه‌ركرده‌و حیزبێك ناتوانێت جیگای متمانه‌ی هه‌مووان بێت ته‌نها له‌و وڵاتانه‌ی سه‌رۆك 99، 9999999%ی ده‌نگه‌كانی هێنابێت.
-له یه‌كی ئایار هه‌موو سه‌ركرده‌ی حیزبه شوعی و چه‌په‌كانی جیهان له شه‌قامه‌كاندا بوون، حه‌مید مه‌جید مو‌سا، له به‌غدای شه‌ڕی ناوخۆیی و ته‌قاندنه‌وه‌و تیرۆردا پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی یه‌كی ئایاری گرتبوو، ته‌نها سه‌ركرده شوعییه‌كان كوردستان زۆربه‌یان ئه‌و رۆژه له ماڵه‌وه له خه‌وی قوڵ و خه‌ڵوه‌تدا بوون!!.
-لڤین ((پیاوی پارەكەی" یەكێتی‌و نەوشیروان مستەفا لەكۆبوونەوەدان)) ، پیاوی پاره هه‌موو ده‌رگاكان بۆی له‌سه‌ر پشته، سیاسیه‌كان ده‌زانن بێ پشتیوان پیاوی پاره‌كان له‌م وڵاتی فه‌وزاو نادادپه‌روه‌رییه هیچیان پێ ناكرێت، لێره ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن پیاوی پاره‌كان هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن، روو له خه‌ڵك دروشمی هه‌ژاردۆستانه ده‌ده‌ن، له ژێره‌وه‌ش له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داران له كۆبونه‌وه‌ی ژوره داخراوه‌كانن.
- ((بارزانی: بەو هیوایەی وڵاتمان دوور بێت لە چەوساندنەوە و نادادپەروەری)) ، تا به‌ڕێزت موچه‌ی مانگانه‌ی 400000دۆلار بێت، موچه‌كه‌ت جگه له شتی دیكه‌ش به‌رزترینی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی جیهان بێت، فه‌رمانبه‌رێكیش له وڵاته‌كه‌ت 126 دۆلار مانگانه‌ی بێت، گه‌وره‌م دوعای وای پێ ناوێت.
له دوا ژماه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
