پارتی رێگای نه‌دا خۆپیشاندان له هه‌ولێر بكرێت؟؟ ...عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
-ده‌ڵێن پارتی رێگای نه‌دا
خۆپیشاندان له هه‌ولیر بكرێت، به‌ڵام به‌عس رێگای نه‌داو له‌م هه‌ولێره له ساڵی 1982 خۆپیشاندان كرا، كه‌چی نه 35 پارله‌مانتاری حه‌سانه دارمان هه‌بوو، نه سه‌ته‌لایت و تیمی په‌یامنێران و باره‌گا، ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مانی كوردستان زوو به‌شداری خۆپیشاندانی 17ی شوباتیان كرد‌و به ئاژاوه‌یان دایه قه‌ڵه‌م، مرۆڤ ئیراده‌ی له‌سه‌ر چی هه‌بێت ده‌یكات، حیزبیش ته‌نها كاری رازاندنه‌وه‌ی درۆكانه و سواربوونی سه‌ركه‌وتنه‌كانه.
-ئاوێنه (خالیدی خوله‌سور له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوداو له سه‌رده‌می حوكمڕانی رژێمی به‌عسدا موسته‌شار بووه‌و هه‌روه‌ك بۆ چه‌ند ساڵێك ئه‌ندامی مه‌جلیسی ته‌نفیزی بووه‌و له‌و ماوانه‌شدا پێنج میدالیای ئازایه‌تی، (نوط الشجاعه) ی له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه پێدراوه.پاش راپه‌رینه‌كه‌ی 1991یش، ناوبراو له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كاریكردوه‌و پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و حیزبه‌ش، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌رقاڵی كاری بازرگانی‌و به‌ڵێنده‌رایه‌تی بووه.) ، ئه‌وه‌شتان له بیرچووه دوای دامه‌زراندنی گۆڕان وه‌ك خۆی رایگه‌یاندووه‌و كه‌سیش ره‌تی نه‌كردۆته‌وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌و تا مردنیش له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه به‌رده‌وام بووه!!، یه‌كێتی بوونه‌كه‌یان له بیره به‌ڵام گۆڕان بوونه‌كه‌ی تازه‌تر و گه‌رمتره له بیركراوه.
-سبه‌ی (دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قه له خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د (خالیدی خوله‌سور) یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاره‌زور و عه‌شره‌تی غه‌واره كرا و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.) ، نازانم دیاریبونه‌كه‌ی هی ژماره‌ی مه‌دالیای ئازایه‌تییه‌كانی بوو سه‌دام پێی به‌خشی یان ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی یاخود ریزبه‌ندییه‌كه‌ی له لیستی تاوانكارانی ئه‌نفال!!!!، بۆی بلاوێننه‌وه ته‌نها له ئێوه چوو !! .
-سبه‌ی (ئۆباما موچه‌كه‌ی به‌شی ناكات) ، له كوردستانیش مام جه‌لال ده‌بێت شاره‌وانی كفنی بكات و كاك مه‌سعودیش له‌سه‌ر سۆسیال ده‌ژێت.
- (به هێمنی ساڵیادی17ی شوبات تێپه‌ڕی..ئۆپۆزسیۆنیش هیچی پێنه‌كرا) ، ئه‌وان زوو وتیان تا مامه چاكه بێته‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه هیچ ناكه‌ین، ئۆپۆزسیۆن كوڕی خۆیان بۆ راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و ژوره گه‌رمه‌كانی نوسینگه‌كانی خۆیان و زانكۆ به‌ناو بانگه‌كانی له‌نده‌ن و واشنتۆن ده‌نێرن، منداڵی خه‌ڵكیش بۆ به‌ر گوله، دوایش تا ئه‌به‌داو ئه‌به‌د بازرگانی به‌خوێنیانه‌وه ده‌كه‌ن.
- (گۆڤاری لڤین: ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ساڵی 2010 له گوندی ویڵی له‌باكوری خۆرئاوای له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ڤێلایه‌كی به 4 ملیۆن پاوه‌ند كڕیوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 6ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی- كه پێویستی به موچه‌ی 85 ساڵ هه‌یه تابتوانێت بیكڕێت) ، به قه‌رز له مردووه‌كانی وه‌رگرتووه، ئه‌و بتوانێت هه‌رچی سامانی سروشتی ئه‌م میلله‌ته له ناو لاپتۆپێكدا كۆبكاته‌وه، ڤیلا شایانی نییه، نه‌ك موچه‌ی 85 ساڵ 85 قه‌ڕنیش بێت دابینی ده‌كات.
- (یه‌كگرتوو له دهوك هولێكیان پێنه‌دان بو یادی 17 شوبات) ، ئه‌وان فێرن له 17ی شوباتان دژی خۆپیشاندانن له رۆژه‌كانی دی‌دا خاوه‌ندین، خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئاگره سوره له خۆیان به دووره.
-لڤین پرێس (مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌فیری سربیا كۆبوه‌وه) ، چونكه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كوردستانه، منداڵی به‌رپرسان هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه.
-سڤیل (باڤێڵ تاڵه‌بانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات) ، میراتی باوكیه‌تی بۆی ماوه‌ته‌وه، له‌م وڵاته‌ی ئێمه سیاسه‌ت وه‌ك كاڵایه، له باوكه‌وه بۆ نه‌وه‌كه‌ی به میرات ده‌مێنێته‌وه، سه‌ر به چ ده‌زگایه‌ك به چ خانوو و زه‌وییه‌ك، به چ كۆمپانیای و سه‌رۆكایه‌تی حیزبێك منداڵی به‌رپرسان سڕه‌یان تێیدا گرتووه له‌م وڵاتی منداڵی به‌رپرستانه.
- (نه‌وشیروان مسته‌فا جڤاتێكی تر دروستده‌كات) ، حیزبایه‌تیش له كوردستان وه‌ك یاری میكانۆیه هه‌موو بورغی و شمه‌كه‌كانی له گیرفانی سه‌رۆكدایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
