بۆ چه‌نده‌مین جار په‌لامارده‌رانی جۆراو جۆر له كرێگرته كورده‌كانه‌وه بگره بۆ كه‌سه ساوێلكه‌كانی هه‌ڵوه‌داوی بهه‌شت له جهه‌نه‌مه‌كانی مالییه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان، له خه‌لیجه‌وه بۆ میسر‌و ئوردن و سودان له خۆشی جارییه شۆخ و شه‌نگه‌كانی سوریا، له پاڵ نۆكه‌ره جۆراو جۆره‌كانی توركیا، په‌لاماری شاری سه‌رێكانێی 30000 دانیشتووانی سنوری له رۆژئاوای كوردستان ده‌ده‌ن، كه 40%ی پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده، له پاڵ 90000 دانیشتوانی گوند‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، هه‌موو جاره‌كان به‌خته ره‌شه‌كه‌یان به‌ر دیواری پۆڵاینی گه‌ریلاكانی په‌یه‌ده ده‌بێته‌وه، په‌لامارده‌ران جگه له شه‌ڕ و ماڵوێرانی و تاڵان هیچیان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه پێ نییه، بۆیه هه‌موو جاره‌كان به‌ره‌و رووی پێكهاته‌كانی شار ده‌بنه‌وه، په‌یه‌ده‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه په‌رستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی تێپه‌ڕاندووه به عه‌قلێكی نێونه‌ته‌وه‌ییانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دانیشتووانی شاره‌كه له عه‌ره‌ب و كریستان و...ده‌كات و نموونه‌یه‌كی پاكی و دڵسۆزی خۆنه‌ویستی كۆمۆنه‌یی سه‌ركرده‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات بۆیه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاریش جگه له كوردان به‌لای هاوسه‌نگه‌ری و به‌رگری هاوبه‌ش راكێشاوه.
شه‌ڕی ئه‌م خوله‌ی سه‌رێكانی وا هه‌فته‌یه‌ك زیاتره به‌رده‌وامه توانی نه‌یارانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ش بۆ لای خۆی رابكێشێت و له ژێر ئاڵاكه‌ی كۆیان بكاته‌وه، راسته شه‌هیده‌كان هه‌موو به ئاڵای په‌یه‌ده داپۆشراون و سه‌ر به‌و پارته‌ن و تاق و ته‌را له پارته‌كانی دیكه به‌شداری به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون كه تا ئێستا 4 پارتن، به‌ڵام گرنگه له روی سیاسیشه‌وه نه‌یاره‌كانی په‌یه‌ده شه‌ڕی سه‌رێكانی به شه‌ڕی داكۆكی له شه‌ره‌ف و ماڵی خه‌ڵك بزانن له ناویاندا سه‌رۆكی پارتی حه‌كیم به‌شار، راسته ئه‌و له شوێنه گه‌رم و نه‌رمه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه لێدوانه ئاگراوییه‌كانی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كانی له خزمه‌ت یه‌كێتی كورداندا بێت و خه‌نجه‌ر لێدانی له پشته‌وه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌وه جێگای ده‌ستخۆشییه.
په‌یه‌ده له‌و كاته‌وه‌ی 10 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای له گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌ی گازینۆكانی هه‌ولێرو سلێمانی و غازی عه‌نتاب دابه‌شكرد، رازی بوو به‌وه‌ی قوربانی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت و ده‌ستكه‌وتیش له‌گه‌ڵیان دابه‌ش بكات، به مه‌رجێك یه‌كڕیزی بپارێزن و ئه‌و پله‌و پایه‌و متمانه‌یه‌ی پێیان به‌خشراوه له دژی كوردان به‌كار نه‌هێنن.
شه‌ڕی سه‌رێكانی شه‌ڕی دابه‌شكردنی شه‌ره‌فه به‌سه‌ر سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ری بكه‌وێت پێویسته له به‌ره‌ی گه‌لدا بێت، ئه‌و شه‌ره‌فه له گیرفانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یا هه‌موو رۆژێك له مه‌راسیمه جه‌ماوه‌ریه‌كان به هه‌ڵهه‌ڵه له قامشلو و كۆبانی و عامودا به خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
