-هه‌رچه‌نده هه‌ر خۆم چه‌ند مانگێك پێش ئێستا نووسیم ( (به دووكه‌س باوه‌ڕ مه‌كه‌ن، حیزب له كاتی هه‌ڵبژاردن، زاوا له كاتی داخوزی) ) ئه‌مه‌ش وته‌ی نووسه‌ری چه‌پگه‌رای كۆچكردووی میسری عومه‌ر جه‌لاله، خۆزگه‌م هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان له 1ی نیسان بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێبكردایه‌و له مانگی درۆدا به كۆتا بگه‌یشتایه، ئاخر ته‌نها مانگێكمان بۆ درۆ بێت باشتره له‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نمان و ساڵ12ی مانگ له‌ناو به‌ڵێنی درۆدا مه‌له بكه‌ین.
-سبه‌ی، ستاندارد ( (كاك نه‌وشیروان:جیاوازی چینایه‌تی ناهێڵین) ) وه‌یش به خوا گوناحه20هه‌زار كه‌سی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌و خه‌باتی چینایه‌تی به كوشتدا و له دوایشدا وتی رۆژێك له رۆژان، چركه‌یه‌ك له ساته‌كان ماركسی نه‌بوومه، هه‌نووكه شێخ عه‌بدالڕه‌حمانی هه‌ورامی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، بۆیه ناچاره له جیاتی به‌رماڵه‌كه‌ی ئه‌و هانا بۆ ریشی ماركس و بیرۆكه‌ی یه‌كسانیخوازی ئه‌و فه‌یله‌سوفه نورانییه بباته‌وه.
-كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (د. خ) لێ بێت بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر شه‌وه‌ی هه‌زاران پۆسته‌ری بۆ ناو چڵكاو فڕێ ده‌درێت، باشه ده‌نگ كۆكردنه‌وه گرنگه یان پیرۆزی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، به‌هه‌شت مه‌زنتره یان كورسی ده‌سه‌ڵات.
- ( (به‌هۆی"قسه‌وتن"به بارزانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا لایه‌نگرانی گۆڕان‌و پارتی ده‌بێته شه‌ڕیان) )، پێش هه‌ڵبژاردن كۆیله‌كان شه‌ڕه كه‌ن، دوای هه‌ڵبژاردن كۆیله‌داره‌كان به‌ری شه‌ڕی كۆیله‌كان بۆ یه‌كتر ده‌دورنه‌وه.
-په‌یجی شه‌قام ئۆرگانی یه‌كگرتوی ئیسلامییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رۆژانه نه‌یارانی یه‌كگرتوو جنیۆ بارانه كات، كاتێك سڵاو بۆ نه‌سره‌ی كورد كوژ له سوریا ده‌نێرێت، ساتێكی تر به‌م شێوه‌یه عه‌لمانییه‌كان به زمانی گوڵ و دیالۆگی شارستانی یه‌كگرتوانه له روانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ئیسلامییه‌وه ره‌خنه ئه‌گرێت ( (ئه‌گه‌ر پێیان وتی عه‌لمانی، بزانه ناشرینترین جنێویان پێ داویت، جنێوێك ناشرینترین له ح. . . ز و ق و گه‌واد) )، به‌ڵێ ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت به‌م زمانه خه‌ڵكی كوردستان به شێوازی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بگۆڕێت!!!!.
- ( (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ژماره‌ی كورسیه‌كانمان ده‌بێته زیاتر له‌دوو هێنده) )، كه‌واته 5 ملیۆن كورسی له‌چینه‌وه هاورده ده‌كه‌ین هه‌ر یه‌كه‌مان كورسییه‌ك حاسڵه كه‌ین.
- ( (فازڵ میرانی: هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك مانگانه مووچه‌یه‌كی له داهاتی نه‌وت پێده‌درێت) ) ینك ( (سۆسیال بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ین) )، دادپه‌روه‌ری به درۆش بێت لای خه‌ڵك ئومێدێكی خۆشه.
-فه‌خره‌دین قادر كاندید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ( (16 ساڵ خه‌بات له‌بواری كۆنفۆ و كاراتیدا چه‌ندان جار پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌ممان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌ده‌ست هێناوه. . . پشت به‌خوا ده‌چینه په‌رله‌مان و داكۆكیـكه‌ری سه‌رسه‌خت ده‌بین له‌سه‌ر پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانتان) )، په‌رله‌مانی داهاتوو شوێنی شه‌ڕه چه‌قۆو كۆنفۆو كۆتر بازه‌كانه، قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی یاسا دانانه.
- ( (بنكه‌كانی گۆڕان له‌هه‌ولێر ده‌به باران ده‌كرێن) )، پارتی به‌نیازه ئه‌مجاره ئه‌ویش به هێزی ده‌به‌وه بچێته په‌رله‌مان، له كوردستان خه‌بات سیاسی گۆڕا بۆ خه‌باتی كۆنفۆو كاراتی و ده‌به فڕیدان، له ئارپیجی وه‌شاندنه‌وه هاته سه‌ر ئاوڕشێنكردنی نه‌یاران.
-شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ( ("ئێمه ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروستمان نه‌بووه‌و نییه") ) سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆش بن، ئۆپۆزسیۆنی گۆج و گوار به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
- ( (په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی 2 مانگ به‌بێ ده‌وامكردن وه‌رده‌گرن) )، خه‌فه‌ت له‌و 2مانگه مه‌خۆن، تا مردن خۆیان و 3 زاوا‌و خه‌زوریشیان خانه‌نشینكران، ئه‌وه‌ی دێت درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كات و بۆخۆی ده‌یخوات و ده‌ڕوات.
- ( (به‌هیه حه‌ریری خانمه په‌رله‌مانتاری لوبنانی، موچه‌ی هه‌ر چوار ساڵی خزمه‌تی وه‌ك په‌رله‌مانتارێك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ گه‌لی لوبنان. ) )، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش به سزمانانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرانه ژماره‌ی حیسابه‌كانیان دابخه‌ن، بۆیه نه‌ك چوار ساڵ بگره چل ساڵ موچه‌ی به‌لاش حه‌ڵاڵه كه‌ن، له پێشه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن موزایه‌ده ده‌كه‌ن، كه له چاو بزر بوون داوای ئیفادی پیاسه‌ی ئه‌سته‌مبوڵیش ده‌كه‌ن.
له گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه لاپه‌ڕه شه‌شی رۆژنامه‌ی ئاوێنه 10ی سه‌پته‌مبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
