-ده‌زانن به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان، ئه‌فه‌ندی و موعارزی بارز چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تن له حكومه‌تی كورسی فراوانی ئاینده، هه‌ر یه‌كه‌ی سیڤییه‌كی وای نوسیووه، ده‌ڵێی چه‌ندین نۆبڵی وه‌رگرتووه، له جیاتی حكومه‌تی بنكه فراوان پێویستمان به حوكمه‌تی كورسی فراوانه.
-كه باسی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كرێت، یه‌كێك له ره‌مزه‌كانی به‌هه‌شتی قادر خه‌باته، له‌م رۆژانه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كۆن كۆببوینه‌وه گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه كرا هه‌ندێك نووسه‌ر له‌و كاتانه نایانوێرا ئه‌و رێگایه بگرنه به‌ر ئێستا به ته‌وسه‌وه باسی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌ر چركه‌یه‌كیان به ئه‌ندازه‌ی ده‌یان ساڵی په‌رله‌مانتاری و وه‌زیری و راوێژكاری و قسه‌ی زلی ئه‌وان سه‌خت بووه، ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌تبینیبێت كۆپته‌ر له دیار سه‌رت بێت و تانك روی لێت بێت و جاش و خائینانیش هێرشیان به‌ره‌و روت بێت و جه‌سته‌ی هاوڕێكه‌یشت له پاڵتا بێت و كه‌سوكاریشت به‌ر ته‌رحیل و زیندانی و ئه‌نفال كه‌وتبێت، گرانه نرخی ساڵه‌های پێشمه‌رگایه‌تی بزانیت، زامه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانت به جه‌سته تام نه‌كردبێت قورسه بتوانیت دان به‌وه‌دا بنێیت پێشمه‌رگه شایانی هه‌موو رێزلێنانێكه، وتیان فڵان سه‌رنوسه‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆ 14 ساڵ خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی فیعلی هه‌یه‌و خانه‌نشینی ره‌ت كردۆته‌وه، ستاری هاوڕێم كه كۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاڵای شۆڕشه وتی دیاره ئه‌و براده‌ره هاوسه‌نگه‌ری قادر خه‌باته چونكه ته‌نها ئه‌و 15 ساڵ خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رده‌وامی له شۆرششی نوێداهه‌یه، بۆیه پێویسته فریای كه‌وین و بیپاریزین، كه ورد بوینه‌وه‌و سوئالیان كرد، ده‌ركه‌وت كاكم به‌م هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌وه كه له رۆژنامه‌كان ده‌یكات ته‌نها 14 رۆژیش پێشمه‌رگایه‌تی نه‌كردبوو، داخوَ بایی چه‌ند 14 ساڵه بازرگانی به پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه كردبێت؟؟.
- (هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، له‌باره‌ی هۆكاری توڕه‌بونی پارتی له‌رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی داوای نیوه‌ی ئابوری رۆژئاوا‌و دروستكردنی هێزێكی تری سه‌ربازی كردوه، به‌ڵام په‌یه‌ده قه‌بوڵی نه‌كردوه)، وه‌زاره‌تی سامانی دۆلاریان بده‌نێ كێشه‌كان هه‌موو چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- (شار پرێس: جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لای مه‌سعود بارزانی)، جڤاتێك ئه‌ندامه‌كانی به بێكۆنگره‌و به په‌نجه‌یه‌كی خۆی داندرابێتو زۆرینه‌ی چاوه‌ڕوانی كورسی‌و ته‌پڵه‌كی وه‌زاره‌تی بێت، حه‌دی چییه ره‌زامه‌ند نابێت.
- (ڕۆژانـــه هـــــه‌واڵ: گۆران: بۆمان ده‌ركه‌وت پارتی ده‌یه‌وێت به فیعلی چاكسازی بكات)، ئه‌دی چوار ساڵه مێشكی ئێمه‌تان بۆ بردكه ئه‌وانیش له ئێوه گۆڕانخوازترن، كه‌شكیش برای دۆیه.
- (یه‌كێتی له‌رێگه‌ی پارتیه‌وه ده‌یه‌وێت گۆڕان له‌داواكه‌ی پا‌شگه‌زبكاته‌وه) باشتر بوو ئاغای قاسمیتان رابسپردایه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان تا ده‌رگه‌ڵه‌یه.
- (شارپرێس:زیاتر له‌پێنح هه‌زار كادری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی تێدایه)، ئه‌ی له كاتی ده‌نگداندا ئه‌م هه‌موو كادیره له كوێ بوون، كاكه حه‌مه به خانه‌نشینی بڕینه‌وه بایی قاچه كورسیه‌ك ده‌نگی بۆ براكه‌ی كۆكرده‌وه، حیزبی شیوعی چینیش 5000كادیری نییه.
- (شاندێكی ئێرانی بۆ نیوه‌ندگیری گۆڕان‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی پارێزگا له‌سلێمانییه)، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خۆی دابنێت و شه‌ڕی21ی نۆڤه‌مبه‌ریش ته‌ئجیل و ته‌خیر بكرێت.
-نه‌وا:هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر ("حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێت حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت") ) به مه‌رجێك كورسی به‌به‌غه‌و حه‌ربا ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی تێدا پارێزراو بێت.
- چه‌ند نووسه‌رێكی ئیسلامی و عه‌لمانی و حه‌ربایی (بۆ ئه‌م قۆناغه، حكومه‌تی بنكه فراوانی ته‌وافوقی باشترینه)، جه‌لال تاڵه‌بانی له موجه‌میده‌شدا بێت رێگاكه‌ی له لایه‌ن دۆست و دوژمنانییه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، مه‌گه‌ر نازانن حكومه‌تی بنكه فراوان هه‌ر ته‌وافقه‌كه‌ی مامی هه‌مووانه، تا له‌سه‌ر ته‌مبه‌ڵی ته‌وافق و بنكه فراوان بن، هیچ گۆڕانێكتان بۆ گه‌ل نه‌هێناوه.
-براده‌رێك تێلی بۆم كرد وتی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ورگه‌مه‌نی ده‌ڵێن ساڵانه 15 ملیار كه‌مه له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ رێكخراوه‌كان ته‌رخان بكرێت، داوا ده‌كه‌ن بكرێته 60 ملیار دینار، باشه 15 ملیاره وا چوارچرا‌و مه‌موزین به‌رناكه‌وێت، ببێت به 60 ملیار باوه‌ڕكه له جیاتی نیوه‌ڕوان، پارشیوانیش چێشتخانه‌كه‌ی چوارچرا‌و مه‌موزین جمه‌ی دێت، به بودجه‌ی رێكخراوه‌كان له جیاتی ئۆتۆمۆبێل كڕین و ژن هێنان بۆ هاوسه‌رو منداڵ ئیتر ژن لۆ خه‌زوره‌كانیش ده‌هێنرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
