-به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سات‌و سه‌ودای پارته‌كانه‌وه له دایك بوو، ئاساییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ خه‌می نه‌ته‌وه هه‌میشه له شه‌قدا بوون دوربخرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌شی ماستاوچیو له‌گامی حیزب بوون نزیك بخرێنه‌وه.
-له به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان سیاسه‌ت ته‌نها بۆ كورسییه، لۆیه له‌و كاتانه‌ی باسی كورسی گۆڕین دێته پێشه‌وه هه‌موو شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ده‌ستور، وه‌لێ كاتێك باسی كورسی له گۆڕێ نامێنێت، ئه‌وا گه‌رم و گوڕی باسی ده‌ستوریش سفره‌ی هه‌ڵده‌گیرێت، له تڵپی ته‌ڕیشدا باسی ناكرێت.
-ئیفۆ مۆرالیسی سۆسیالستخوازو سه‌رۆكی كۆنه كرێكاری پۆلیڤیا له مونته‌دای ساوپاولۆ وتی:سیاسه‌ت بۆ خزمه‌ته نه‌ك بازرگانی، كاكه مۆرالیس له وڵاتی ئێمه‌دا به پێچه‌وانه‌یه سیاسه‌ت بۆ بازرگانییه نه‌ك خزمه‌ت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی دروشمی سیاسه‌ت بۆ چاكه‌ی گشتیشیان به‌رز كردۆته‌وه، سیاسه‌ت به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوورییه‌كانی خۆیان، په‌نجه به ئاودا ناكه‌ن ئه‌گه‌ر قازانجی تێدا نه‌كه‌ن، تا سیاسه‌ت له‌م وڵاته بازرگانی بێت، سیاسیه‌كان هه‌میشه قێزه‌ونترین بونه‌وه‌ر ده‌بن، نه‌ك وه‌ك ئێوه خۆشه‌ویست.
- له كاتێكدا ئیخوانه‌كانی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن عه‌داله‌تی محه‌مه‌د مورسی له خه‌لیفه‌ی پێنجه‌م عومه‌ر كوڕی عه‌بدوالعه‌زیزی تێپه‌ڕاندووه، قودسیه‌تی رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه‌ش له قودس، كه‌چی دكتۆر سه‌میر سه‌بری پارێزه‌ری میسری سكاڵای خۆی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دادی میسری كرد دژ به محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی لادراوی سه‌ر به ئیخوان موسلمین به‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵێك ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌ستكه‌وتی نا یاسایی هه‌بووه‌و توانیویه‌تی 2 ملیار جونیه به رێگای ناشه‌رعی كۆبكاته‌وه به هۆی ئیستغلال كردنی پۆسته‌كه‌یه‌وه، بۆیه داوای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌تو سامان ریگا گرتن له ده‌رچونه ده‌ره‌وه له وڵات له خۆی و منداڵه‌كانی ده‌كات، ده‌نگی ده‌هۆڵ هه‌میشه له دوره‌وه خۆشه، ئه‌میان وایكردبێت ده‌بێت خێرت شاتر چۆن میسری هه‌موو حه‌په‌لوش دابێت!!.
- (پارتی یه‌كێتی بێبه‌شده‌كات له‌پۆسته‌كانی موسڵ‌و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیش رایگه‌یاند پارتی رێگریكردووه له‌پێدانی پۆستی جێَگری یه‌كه‌می پارێزگار به‌یه‌كێتی)، ئه‌مه زۆر حه‌ق و ره‌وایه‌چونكه ئیتفاقیه‌ی ستراتیجی تا ساڵی 2013 بووه، خۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك ئێوه غه‌شیم نییه كه‌ركوكیش برا به‌ش به‌ش بكات.
-ئاوێنه‌نیوز (پارتی: شۆڕش خه‌ڵك كردی‌و YPG خواردی) وابوو راپه‌ڕینی باشوری كوردستانیش پارتی كردی‌و خه‌ڵك خواردی، یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه هه‌زاران شه‌هیدیان له رۆژئاوا هه‌یه، پارته‌كانی سه‌ر به پارتیش یه‌ك برینداریان نییه، ئه‌وان قه‌ندیل نشین بوون ئه‌مانیش شیراتۆن نشین.
- (لـه دوو هه‌فته‌دا 128 كه‌س لـه‌سلێمانی دوپـــــشك پێوه‌یداون) ئه‌مه پایته‌ختی رۆشنبیرییه یان پایته‌ختی دوو پشكه، تكام وایه كه‌مپینی دوپشكه هه‌ر دوپشكه‌یه پێك بهێنن پێش ئه‌وه‌ی دوپشكه‌كان روحتان ده‌ربهێنن.
- (روانگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه: به‌پێی كۆكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا، ده‌ركه‌وتوه كه ته‌نها 73 كاتژمێر‌و 57 خوله‌ك)، كه‌واته مافی خۆیانه زۆرترین موچه‌و موچه‌ی خانه‌نشینی و زۆرترین حیمایه‌یان له جیهاندا هه‌بێت.
- 51%ی لاوانی ئیتاڵیا ئاماده‌ن وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له ده‌ره‌و ده‌ستبكه‌وێت، باشه ئامارێك له كوردستان هه‌بێت و رێگا بۆ لاوانی كورد وه‌ك ئیتاڵییه‌كان فه‌رشی سوری بۆ راخرابێت، ئایاده‌بێت گه‌نجێك له كوردستان بمێنێت؟؟.
-له‌م رۆژانه هاوڕێ سوهه‌یل زه‌هاویم بینی، وتی به پله‌ی نائیب عه‌ریف خانه‌نشین كراوم، ئه‌وانه‌ی پله و پایه دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك دانه چركه‌ش ترسناكی چونه ناو شار‌و شه‌ڕی به‌ره‌ییو پارتیزانی دوای ئه‌نفالو ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ناو شار‌و چونه ناو پایته‌ختیان نه‌بینیوه، ئاساییه به لایه‌ناوه هه‌موو شتێك بكه‌ن، هه‌زاران جاش كران به فه‌رمانده، فه‌رمانده‌ش كرا به نائیب عه‌ریف.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
