-له به‌رده‌م كۆلێجی زانستی راوه‌ستا بووم چاوه‌ڕوانی كۆسته‌رم ده‌كرد تا بچم لۆ باژێری شێخه‌ڵا، له پڕ ئۆتۆمۆبیلێكی به‌رزی ره‌ش به ئاڵایه‌كی مۆره‌وه به ته‌نیشتما گڤه‌ی هات و خه‌ریك بوو بمكات به ژێره‌وه، له دواوه‌وه هه‌ندێك ده‌ستم راوه‌شاند كه‌ڵكی نه‌بوو، دواتر له براده‌رێكم پرسی كێ له حیزبه‌كه‌تان ژنه و سه‌یاره‌ی ره‌ش و به‌رزی هه‌یه، بزه‌یه‌كی لۆ كرد و وتی ئه‌ویش به نیازه ببێت به وه‌زیری په‌روه‌رده، وتم باشه ئه‌مه هیچ نییه خه‌ریكه بمانكات به ژێره‌وه، وه‌ڵا ببێت به وه‌زیر هه‌ر روح نه‌جات ناده‌ین، قوڕ به‌سه‌رمان ئه‌م هه‌مووه نیازی وه‌زیرییان هه‌بێت به‌خوا كابینه‌یه‌كی 100 وه‌زیری ته‌نها به‌شی لایه‌كی ئۆپۆزسیۆن ناكات.
-خۆیان بۆ چوونه ناو حكومه‌ت ده‌میان ئاوه كات، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س داوایان لێبكات پله و پۆسته‌كان له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌تی پارتی ژماره یه‌ك ناكه‌ن داخوازییان بكات، كه‌چی داوا له ینك ده‌كه‌ن رێگای ئۆپۆزسیۆن بگرێته به‌ر، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه‌ی به ینك ده‌درێت ئه‌وان به‌و هه‌موو كورسیه‌شه‌وه به نیوه‌ی كڕه ده‌كه‌ن، باشه ناكرێت ینك له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی بازرگان نه‌بێت و حوكمڕانییه‌كی باش بێت و له خزمه‌تی خانووه قوڕه‌كان بێت!!!!.
-لڤین پرێس (كوڕی ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌رگری له كوڕی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات)، به‌ڵێ ئێوه خاوه‌ند پڕۆژه‌ی حیزبی ته‌حالوفی منداڵه مه‌سئوله‌كانن، سیاسه‌ت له‌م نیشتمانه هه‌مووی بۆ گیرفانی منداڵی به‌رپرسانه، له راگه‌یاندنه‌كان دژ به‌رن، منداله‌كانیشیان شه‌ریكن.
-گه‌ڕان (قوباد تاڵه‌بانی بڕیار له سه‌ر بوونی به سكرتێری یه‌كێتی ده‌دات)، چاوه‌ڕوانی ناوێت گۆشت قابیلی بازه، سیاسه‌ت له‌م كوردستان له خزمه‌تی منداڵه به‌رپرسه‌كانه، ئه‌مرۆش نه‌بێت ئه‌و رۆژه سبه‌ی هه‌ر دێت، چه‌نده زووتر بێت، زووتر كورسییه‌كه‌ی سه‌قامگیر تر ده‌بێت.
-ئاوێنه نویز (له‌میانه‌ی كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چو، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی شاری هه‌ولێر ئاشكراكرد.) دیاره هێشتا تا هه‌نووكه پیرمام پایته‌ختی كوردستانه، نازانم لۆ رێز له شارێك ناگرن گوانه‌كه‌ی له ناو لنگی خۆیانه، به كه‌یفی خۆیان ده‌یدۆشن.
- (حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییدا، بریارییدا به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دوا داچوون به‌گشت ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا.)، مۆدێلی دروست كردنی لیژنه‌ی له بیربردنه‌وه‌ی شكسته‌كانه.
- (عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رای ئێران ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ له نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا روو نه‌دات و ته‌نانه‌ت رای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بووه شه‌ڕ له نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا روو نه‌دات)، ئه‌ویش مافی خۆیه‌تی به‌شه‌كه‌ی خۆی ئارام بكات، حروب بالوكاله.
- (دڵشاد گه‌رمیانی ره‌خنه له به‌شێك له ئیسلامیه‌كان ده‌گرێت كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ سنوری شه‌رعیان به‌زاندوه)، كورسی و ده‌سه‌ڵات شه‌رع و په‌یمان نازانێت، به ره‌خنه ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن به سازش و زیادكردنی بودجه و كورسی فه‌رمانڕه‌وایی كۆتایی پێ دێنن، ئه‌گه‌ر شه‌رع هه‌بێت حیله‌ی شه‌رعیش بۆ گه‌یشتن به كورسی ره‌وایه.
- (سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات بزوتنه‌وه‌كه‌ی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا رێكنه‌كه‌وتووه و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش چاوه‌ڕێی قسه‌ی پارتی نین)، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێ نین ئه‌م هه‌موو لێدوانه بێسه‌رو بنانه‌تان چییه، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم راوه‌ستان مام رۆسته‌م هه‌ڵبووه.
- (ئاشتی عه‌زیز په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵمه‌تێكی دروستكراو دژ به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت)، بێشك ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له حیزبه‌كه‌ی جه‌نابتان ده‌گرن هه‌موو دوژمنی ئازادی و تابوری پێنجن؟؟؟؟، .
-سیاسه‌ت ورده ورده له‌م وڵاتی ئێمه بۆ پاشێ ده‌كشێته‌وه، جاران سیراع له نێوان بیری ته‌قه‌دومی و بیری لیبراڵ و ناسیۆنالیزم بوو، ئێستا هه‌موو ئه‌مانه یه‌كیان گرتووه له به‌رامبه‌ر ته‌وژمی كۆنه‌په‌رستی، به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئیداره سۆسیالستییه یان سه‌رمایه‌داری، هه‌ژاریی په‌رستییه یان لایه‌نگیری ده‌وڵه‌مه‌ندی، ئه‌وه‌ی گرنگه به سه‌وابته‌كان ژیانیان لێ زه‌وت نه‌كرێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه له‌م كوردستانه حیزبی لیبراڵی وامان هه‌نه له‌وان زیاتر‌و گه‌رمتر داكۆكی له كۆنه‌په‌رستی ده‌كات، په‌له‌یه‌تی به‌شه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست نه‌دات.
له دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌ی له هه‌ولێره‌وه لاپه‌ڕه 6 بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
