مسته‌ر سکۆت ( Mr. Scott ). . دڵشادتاقانه‌

مسته‌ر سکۆت ( Mr. Scott   ). . دڵشادتاقانه‌

شه‌پۆلی ئاپۆرای ده‌نگده‌رانی یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌شاری کۆیه‌ بێ سره‌وت هه‌موو ڕێگاکانی چوونه‌ بنکه‌‌ی خوێندنگای زانستی به‌مه‌له‌مه‌ل داخستبوو، پاڵه‌پاڵ و ئه‌نیشک هاویشتنیش ڕێ ی به‌به‌ر ڕێداری نه‌ده‌دا ! مێژوو تۆماری دانی دووه‌می ڕۆژی   19. 05. 1992   کرد . هاتێکی سه‌یر و ناوازه‌ پیاوێکی ئه‌مریکی به‌ڕواڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی به‌خۆی و کامیراکه‌ی له‌ماشێنێک دابه‌زی خه‌ڵکه‌که‌ ده‌وره‌یان دا ! بانگی پێشمه‌رگه کاک مۆفه‌ق حه‌وێز کرا ئه‌وکاته به‌رپرسی به‌ره‌ی کوردستانی بوو له‌شاری کۆیه‌ ‌قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکا به‌ئینگلیزی که‌وتنه‌ قسه‌، ئه‌و ده‌یویست چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌که‌ ببینێ ته‌واوی هورده‌کاری و زانیاریه‌کان کۆکاته‌وه‌ . . له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانیان ده‌ریای ده‌نگده‌ران وه‌ک سه‌ری تیرێک کرایه‌وه‌ به‌ره‌و چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بنکه‌که‌‌ له‌دواوه‌ش په‌نگاوی گرێدانه‌وه‌ی داوه‌ . کامیراوانی که‌ناڵی کۆیه‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان کاک دلێر جونێد هیرانی له‌ڕێپۆرتاژێکی ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی گرتن له‌و ساته‌ش کاک موحسینی مام یحیا ئاماده‌بوو . مسته‌ر سکۆت به‌چاوه‌ قوڵ و تیژبینه‌کانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای له‌چاوه‌کانی مۆفه‌ق حه‌وێز کرد بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر پرسی: بۆ خۆت هه‌ڵنه‌بژارد بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ؟ داوای کرد له‌گه‌ڵی پێکه‌وه‌ بچنه‌ شاری ته‌قته‌ق هاوڕێ ی بێ، له‌بانووی تاڵه‌بان نه‌خشه‌که‌ی ده‌رهێنا و گۆتی: بابچینه‌ گوندی تاڵه‌بان ؟ کاک مۆفه‌ق تێیگه‌یاند: گونده‌که‌ نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت کراوه‌ !

 

کات ڕۆیی دوای دوو ساڵ له‌شاری هه‌ولێر له‌ناو به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم یه‌کێک بانگی کرد: مۆفه‌ق مۆفه‌ق ! ئاوڕی لێ داوه‌ مسته‌ر سکۆته‌ به‌رپرسی سه‌رتاسه‌ری ده‌زگا ئه‌مریکیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌، به‌هه‌ندێ وشه‌ی شێوازی بادینی به‌کوردی گۆتی: ئه‌ز له‌به‌هدینانم وه‌ره‌ بۆلام . به‌ڵام شه‌ڕی براکوژی ئه‌وساکه‌ هه‌رگیز دیداری سێ یه‌می تا ئێستاش دوای تێپه‌ڕی بیست و سێ ساڵ یاده‌وه‌ری دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان ڕێک نه‌خست.

                 Dlshadtakana@yahoo. com             


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.