کێ ده‌زانێ ئه‌و دڵه‌ی من بۆچ که‌ناری گرتووه
له کۆبه‌ندتان دابڕاوه مردووی به‌ناو زیندووه
مه‌یلی تافی سه‌رده‌مانی کۆڕی یارانه‌م ده‌کا
تاهه‌تایه له هه‌نده‌ران نوقمی ته‌نهایی بووه
کێ ده‌زانێ ئه‌و غوربه‌ته چی له‌حاڵم کردووه
باجی ڕۆحه وابه‌جارێ ڕه‌نگوڕووی لێم بردووه
هۆنی ئه‌شک له‌چاواندا هه‌میشه یادتان ده‌کا
هۆی داوه‌ته‌وه خه‌یاڵم ئاوه‌ن ڕێزه‌ی به‌ستووه
کێ ده‌زانێ ئه‌و خه‌یاڵه حاری شیعری گرتووه
کێش و سه‌روای دێڕه‌کانی پێکه‌وه ڕێکخستووه
هێشووی وشه له‌سروشدا ده‌مێکه وه‌نه‌وز ده‌کا
چامه‌ی شیعرم په‌روازه‌یه و وێنا‌تانی گرتووه
کێ ده‌زانێ ئه‌و سروشه له ئێوه گوڵ نیشتووه
باڵوه‌شه‌ی په‌پووله‌ی دڵ به‌بێ ئاڕاسته چووه
نزام وایه پێتان بگا گوڵتان چاوه‌ڕێ ی نه‌کا
باروبه‌ختم له‌نه‌هاته بێ ته‌ما لێی خه‌وتووه
کێ ده‌زانێ ئه‌و به‌خته‌م ڕووی له‌کوێ کردووه
بریای نه‌مان ده‌خوازم ئێوه‌م لێ دوورکه‌وتووه
دێوی مردن جاره جارێ سه‌راسوی گیانم ده‌کا
داری بریا تا ئێستاکێ بۆ که‌سێ شین نه‌بووه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
