
له‌چه‌وراتی هاتیه واته به‌ز و قه‌رواتی گۆشت، ئه‌و خواردنه له‌بنه‌ڕه‌تدا خواردنسازی کوردیه له‌باکوری کوردستان داهێنراوه، له‌بواری ئابوری زۆرقازانج و که‌م خه‌رجی یه خواردنێکی پاروو یا بابۆڵه‌ی گه‌رم و خۆشی خێرا و ڕێڕه‌ویه . له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بڵاوبویته‌وه گه‌یشته لای عه‌ره‌به‌کان له‌شام واته سوریا و لوبنان تا ئوردنیش ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ شاورمه چونکه پیتی (چ) له‌عه‌ره‌بیدا نی یه، له‌میسر و عێراقی عه‌ره‌بی کردیانه عه‌ره‌بی ( گه‌ص ) . ئه‌وکاته تورکه مه‌غۆله‌کان هیچ که‌ڵچه‌رێکی بنگه‌ییان نه‌بوو به‌هاوکاری ئه‌رنائوت ( ئه‌لبان نه‌ژاد ) و چه‌رکه‌س و ئازه‌ر و بولگار و ڕۆمانه‌کان . . . تاد. که له‌بۆته‌ی تورکیدا توێنرانه‌وه ده‌ستیان کرد به‌دزین و گۆڕینی ناو و ئاواز و مێژووی گه‌لانی ناوچه‌که . . . پرشکی زۆر به‌رکورد که‌وتووه، ئه‌تاتورک هانده‌ری گۆڕینی ناوی چاورمه بۆ شاورمه و دواییش کردیانه به ( دۆنه‌ر ) نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵێکه . به‌داخه‌وه ئێستا له‌ئه‌وروپا کوردیش خواردنه‌که به‌دۆنه‌ری تورکی ناوده‌به‌ن که‌چی له‌ڕاستیدا کوردیه شێوازێکی قاورمه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
