
حه‌مید کافرۆشی ..دڵشاد تاقاننە
ئه‌وپه‌ڕی به‌رزه ڕۆحه‌که‌ت سه‌روه‌ره بێ وێنه‌یه
چواره‌ی وه‌رزه مێژووه‌که‌ت ڕێنیشانده‌ی ئێمه‌یه
خۆری خاکی گڵکۆیه‌که‌ت خۆری ئاسۆی لوتکه‌یه
وادام پێشمه‌رگه چیابێ شه‌هید هه‌رده‌م پۆپه‌یه
پیاوێکی هێمن و خۆڕاگر، تابڵێ ی ئازا و ژیر .کوڕه هه‌ژارێک خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانکۆیی، کادیرێکی میانڕه‌وی تێگه‌یشتوو .زۆر ئاسان تێده‌گه‌یشت هه‌روا لێکدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویستی هۆشیار و ساکار کارده‌ره‌وه‌ی ئاسته ڕۆشه‌نبیری له‌گه‌ڵ مافه مرۆڤایه‌تیه‌کان هاوده‌م له‌هزردا کارلێکه‌ر و خاوه‌ن ڕێز به‌ساده‌یی سێبه‌ری که‌سایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌ئافراند، ده‌گمه‌نه که‌سێک ناسیبێتی و له‌دڵه‌وه خۆشی نه‌ویستبێ !
سه‌ره‌تای هه‌شتاکان له‌زانکۆی سلێمانی له‌پاڵ خوێندنی زانستگایی هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی چالاکی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو له‌ڕیزی پێشه‌وی کادیره هه‌ره‌هۆشیار و به‌تواناکانی ئه‌وساکه‌ی خه‌باتی ژێرزه‌مینی خۆبه‌خشانه بره‌وی به‌کوردایه‌تی ده‌دا .سه‌رڕای خوێندن کاری ده‌کرد بژێوی خۆی دابین و هاوکاری گوزه‌رانی خانه‌واده هه‌ژاره‌که‌ی بوو، هه‌میشه وه‌ک براگه‌وره پێشڕه‌وی که‌س و کاری بوو .
پێشمه‌رگه‌یه‌کی بوێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌هه‌رکوێ با هه‌موو به‌رپرسیاریه‌کی پێشمه‌رگانه‌ی به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌جێ ده‌گه‌یاند بێ گوێدانه پله و پایه هه‌رچه‌نده له‌توانا فه‌رمانده و سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی هه‌روابێته‌وه کادیرێکی لێوه‌شاوه‌ی ناو جه‌ماوه‌ر و هه‌ڤاڵانی .
ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ شه‌هیدی قاره‌مان حه‌مه‌عه‌لی له‌گوندی بامرکان به‌ده‌ستی چه‌ند جاشێکی ویژدان فرۆش شه‌هیدکران، گیانی شاد و یاده‌وه‌ری ئه‌و قاره‌مانه سه‌روه‌ریمانه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
