
ئای خوایه !
درێژدادڕی و لێک کێشانه‌وه‌ی ڕێزه‌فیلمه‌که، بێزارکا‌ره کات سوتێنه‌ری بینه‌ر و ماندیکاری پێوه‌یه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگاری کێشه جوایه‌زه دڕاماییه‌کانه به‌ڵام له‌چێوه‌یه‌کدا ده‌خولێته‌وه هه‌میشه به‌سه‌رکه‌وتنی مانوو گروپه‌که‌ی کۆتایی دێ . هه‌رکێشه‌یه‌ک به‌یه‌ک دوو زنجیره چاره‌سه‌ر ده‌کا به‌و دواییه هه‌ستی مێبه‌خشی خاتوو لاکیشمیبای چاوبه‌ل و گه‌وره کچ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشکۆی وروژێنه‌ر ته‌واوی ڕووداوه‌کانی دا‌پۆشی . له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وه‌رگێڕانه‌که که‌شکۆڵێکی فه‌رهه‌نگی هیندی خسته به‌رچاوی بینه‌ری کورد له‌توانسته‌کانی داهینانی ئێستای فلیمسازی و ڕابردووێکی ڕتوشکراوی مێژوویی که وێنه ته‌ڵخه‌کانیشی جوان کردووه . گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌خه‌بات و به‌رگری، فه‌رمانڕه‌وایی و یاساگه‌ری، ئاین و خاک، ئازایه‌تی و خۆبه‌خشی ئاوێزان به‌دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی، ڕێز و ستایش . . . تاد درامایه‌کی ئه‌خته‌بوتیه چه‌ندین په‌لوپۆی هه‌یه، گرێبه‌ست و گرێکه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه . له‌هه‌مووی جوانتر تۆنی کوردبێژی و پێشکه‌وتنی وه‌رگێڕانه کوردیه‌که‌ی به‌ره‌و خه‌مڵانێکی پێگه‌یین چووه مایه‌ی دڵخۆشی یه .
له‌سه‌رووی 14 ساڵ . .
سه‌رباری دیاریکردنی ته‌مه‌نی ته‌ماشه‌وانان له‌سه‌ره‌وه‌ی چوارده‌ساڵانی به‌س له‌ماڵان گه‌وره و بچوک سه‌یری ده‌که‌ن، بینه‌ر خۆی بڕیارده‌ره په‌یڕه‌وی ده‌کا یان نا ؟ بێگومان لای خۆمان نایه‌که‌ی زۆرتره .
خه‌یاڵدانی سیناریست . .
ده‌رهێنه‌ریش له‌خه‌یاڵدانی سیناریسته‌که په‌نگی خواردوه به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولیته‌وه جار هه‌یه کێشه‌کان بێ ده‌رچه‌ن ناچار په‌نا ده‌باته‌به‌ر ئه‌فسانه‌سازی خه‌یاڵی سیحر و میحر، له‌پڕ و له‌ناکاو په‌یدابوون و ونبوون چاره‌سه‌ری کارتۆن فیلم داده‌هێنێ پێموایه ئه‌گه‌ر خۆی بینه‌ربێ ته‌واوێک پێده‌که‌نێ دوایه‌ش باوه‌شکی بێزاری دێته‌وه .
دزینی کامیرا له‌مانوو ؟
کێ بوون ئه‌وانه‌ی چه‌ندین جار کامیرایان له‌مانوو دزی ؟ هه‌رچه‌نده ڕۆڵی مانوو ته‌وه‌رباس و سه‌ره‌کیه به‌ڵام مامۆستا تاتیاگروو له‌گه‌ڵ پراچی مانویان خسته‌وه په‌نایان لانی که‌م له‌و چه‌ند ڕێزه‌ی پێش کۆچی دوایی پراچی هه‌رزوو زوو به‌ئادگار و توانایه‌کی جوان نمایشیان ده‌کرد ڕوناکیان له‌سه‌ر مانوو لاده‌برد خۆیان گه‌ش ده‌که‌وتنه چاوی بینه‌ر واته کامیراکه .
تازیه‌ی پراچی . .
به‌داخه‌وه تازیه‌کی گه‌رمی ناودڵ و ماڵی بینه‌رانی دراماکه‌بوو، کاره‌کته‌ر و شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌و کیژۆڵه ڕۆحپه‌ره‌یه هونه‌ری و کارلێکه‌ربوو زۆر ڕاستگۆیانه خۆی نمایش ده‌کرد، زۆرگه‌یه‌نه‌ر و کارتێکه‌ربوو هه‌نده ژیکه‌له و ده‌م به‌پێکه‌نین، ژیر و هیژا، جوان ڕازاوه به‌کراسه هیندیه‌که‌ی هه‌مووانی سه‌رسام کرد به‌نمایشکاره‌کانی دراماکه‌شه‌وه .
پاشای کاشی . .
یا پاشای چه‌مه‌نتۆ ؟ کاتی شووکردنی ئیندووی کچی پاشا باجی ڕاوۆ پاشای بیسور، کوڕی پاشای کاشی هاتبووه خوازبێنی دیاره له‌وێ زیاتر کاشی ده‌بڕن چه‌مه‌نتۆ ناگرنه‌وه !
ئاین و ئه‌رکی ژیان . .
دووانه‌ی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی مانووه . مێرده‌که‌ی ئاینیتی و ئه‌رکی ژیانیش خه‌باته بۆ لادانی جه‌ور و سته‌می به‌ریتانیه داگیرکاره‌کان . له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌یه کێشه و گرفتی زۆری هاتیته پێش، وه‌ک که‌سێکی باوه‌ڕداری باوه‌ڕده‌ر، خه‌باتکار و شۆڕشگێڕ نیشانه‌یه‌کی جوانی سه‌روه‌ری گه‌لی هینده شایسته‌ی ڕێز و پیگه‌ی به‌رزه .
گانگادار ڕاوۆ . .
پاشا بوکه‌ڵه‌که‌ی جانسی وه‌ک به‌ریتانیه‌کان پێناسه‌ی ده‌که‌ن . هه‌نده‌ک جار ژیر و دانا هه‌ندێ جاریش ئه‌وه‌تا به‌چارپێ ناڕوا له‌بێ ئاگایی، خاره یاغه‌که وه‌حه‌ی لێ بکه ده‌چته‌وه گاڕانێ ! له‌کۆڕبه‌ندی پاشاکانی هیندستان له‌هه‌موویان به‌توانا و پێکراوتربوو . یاقوت و ئه‌نگوستیله و خه‌ناوه‌که‌کانی پاشا ترینگه‌یان دی سه‌رڕاش هه‌میشه شمشێره‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه جه‌نگاوه‌رێکی به‌هێزه .
تاتیا تۆپ . .
که‌هه‌ر ده‌کاته‌وه تاتیاگرووی مامۆستای مانوو گۆتی: چاوه‌ڕوان مه‌که خۆر له‌خۆرئاوا هه‌ڵبێت . په‌ندێکی دیکه‌ی هیندی پڕ له‌واتای حه‌قیقی و داپۆشراو به‌واتا مه‌جازیه‌که‌یه، وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی لێکدانه‌وه هه‌ڵگره هه‌روه‌ها گۆته‌یه‌کی تر : برینێک بخورێندرێ هه‌رگیز چاک نابته‌وه . ئه‌وه پزیشکسازی نی یه به‌ڵکو په‌ندێکی وانه داده‌ری ژیانه . ئه‌و زه‌ویه‌ی ژێرپێتان ده‌خلیسکێت . گوڕه‌شه‌یه‌ک بوو بۆ به‌ریتانیه‌کان ئێمه‌ش هه‌روا فێرده‌بین .
دابی کۆمه‌ڵایه‌تی . .
وه‌ک هه‌موو خوو نه‌ریته‌کان پێڕه‌و و پرنسیپی خۆی هه‌یه وه‌ک له‌هیندستان باوکی کچ ده‌چته خوازبێنی زاوا، له‌لای خۆمان داک ژنێ لۆ کوڕێ ده‌ینی . ئه‌وان له‌دراماکه ده‌ڵێن: ژن لای ئه‌وان پیرۆزه به‌ڵام ڕێک پێچه‌وانه‌که‌یتی زۆرته‌په‌سه‌ر و کۆیله‌یی ژیان ده‌که‌ن جگه له‌ئه‌رکی قورسی سه‌رشانیان ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌ییان ده‌ده‌ن .
ڕۆیشتنی سه‌رده‌ست . .
کورد ده‌ڵێ : ده‌ستم ڕاگرتیه به‌سه‌ری دابڕوا . واته ئه‌وکه‌سه پڕنازه و خۆشه‌ویسته له‌سه‌رده‌ستانه له‌به‌رزی . برای مانوو نانۆ ڕاهۆ ده‌ستی لۆ مان‌و دانا به‌سه‌ری دابڕوا دوای به‌رێوه‌بردنی ماره‌ییه‌که که‌له کۆسپه‌کان هاته خوارێ پێیه‌کانی له‌سه‌ر ده‌ستی نانۆی برای د‌اده‌نا .
کوڕی هه‌ڵگیراوه . .
شێوازه‌کی بوونه خاوه‌ن منداڵه زۆرتایبه‌ت لای پاشا و فه‌رمانڕه‌واکان ئه‌گه‌ر نه‌زۆک یا هۆکاری نه‌خۆشی ڕێگری منداڵبوونیان بووبێ ، جاران پیاده ده‌کرا لۆ کوێرنه‌بوونه‌وه‌ی به‌ره‌بابیان . له‌کوردستانیش هه‌بووه ئێستاش ڕێگای یاسایی هه‌یه و ده‌کرێ . هه‌میشه به‌ڕیتانیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی ئه‌و یاسایه‌یان ده‌کرد لۆ لابردنی گانگادار و لێستاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵه‌ته پاشاییه‌کانی .
منداڵیه‌که‌ی مانوو . .
ڕووداوێکی زۆر زۆر له‌ته‌مه‌نی منداڵی مانوو ڕوویدا ! بێ هه‌ژمار و له‌سنور ده‌رکه‌وته‌ی زێده‌ڕۆیی، ئه‌گه‌ر قسه‌که‌شیان ڕاست بێ به‌ڵام ناچیته عه‌قڵه‌وه ئه‌وکچه بچکۆلانه ده‌یان ئه‌فسه‌ری به‌زاند!
په‌نجه‌ی براتووته . .
نیشانه‌کردن وه‌ک نه‌ریت به‌په‌نجه‌ی براتووته پیرۆزکاری ئاینی یه لای براهمینه هیندیه‌کان که‌چی لای ڕاسپوته‌کان نیسانه‌که به‌به‌رانۆک واته په‌نجه گه‌وره ده‌کرێ خه‌تێکی سوره بۆ سه‌ره‌وه . هه‌روه‌ها نزای خێر و ده‌ست به‌سه‌ر داهێنان جێگای باوه‌ڕ و مایه‌ی خۆشه‌ویستی و خواستی خۆشهاتی به‌خته ئه‌وه‌ش لای خۆمان هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ری منداڵ داده‌هێنرێ . نێوچه‌وان ماچکردن له‌کورده‌واری پیرۆز و به‌رز ڕاگرتنه .
خه‌زێم . .
و به‌رهه‌ناو واڵای پۆشاکی هیندیه‌کان مۆدێلێکی کۆن کۆن و به‌سه‌رنه‌چووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شه مۆدێرن کراوه پێڕه‌وده‌کرێ . تازه گه‌یشتبووینه ئه‌وروپا براده‌ره‌کی ڕه‌واندزیمان له‌گه‌ربوو ده‌یگۆ: ئیهی بنۆڕێ تازه ئه‌و کیژه‌جوانه خه‌زێمه‌که‌ی پوره حه‌لیممی له‌که‌پوی کردیه، بابه ئه‌و مودێله گه‌له‌کی که‌ونه . خه‌زێم له‌کورده‌واری خۆشمان باوی هه‌بوو له‌جوانکاری ژناندا جارهه‌بوو لیره یانیش نه‌خشێکی زێڕی مۆریه‌کی شین له‌چه‌قه‌که‌یدابوو .
ئه‌تیکێتی به‌رده‌م پاشا . .
به‌ده‌ستی ڕاست گرتنی ئه‌نیشکی چه‌پ و شت دانه ده‌ستی پاشا باوێکی ئه‌تیکێتی به‌رده‌م پاشایان بوو، شێوازێکی ڕێزگیری و به‌رز ڕاگرتنه . له‌دراما کۆریه‌کانیش هه‌مان ڕه‌فتار له‌به‌رده‌م پاشادا ده‌کرا .
زه‌نگوره . .
له‌په‌رستگا و کۆشک هه‌میشه بوونی هه‌بووه، بۆ نه‌ریته ئاینیه‌کان زرینگه‌ی ده‌هات تا ئه‌مڕۆش له‌کڵێساکاندا بانگه‌وازی نوێژه . له‌کۆشکیش بۆ داواکردنی سکاڵایه بۆ به‌ده‌سهێنانی دادوه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کان بۆ خاوه‌نیان . له‌دراما کۆریه‌کان ده‌هۆڵێکی زه‌به‌لاح بوو . لای خۆمان ئه‌گه‌ر که‌سه‌ک سکاڵای هه‌بی نه‌زه‌نگوره و نه‌ده‌هۆڵ نی یه ئه‌دی چ بکا ؟
هێ ی به‌ریتانی !
هه‌ڕه‌شه‌کی به‌هێزی ڕاچڵه‌کێنه‌ری داگیرکارانه له‌کاتی پڕبوونی سته‌مه‌کانیان به‌ڕوویاندا ده‌ته‌قێته‌وه له‌گه‌ڵیشی په‌نجه‌وه‌شانێک هه‌یه مانوو جوان نمایشی ده‌کرد .
ئه‌مه بوه‌ستێنه یان بوه‌سته !
له‌ته‌نگه‌تاوی بینه‌ر بۆبینینی گرته‌یه‌کی دواتری ڕووداوه‌کانی دراماکه و قوڵبوونه‌وه ئه‌و ده‌نگه وه‌ستانێک دروست ده‌کا هه‌مووان ده‌وه‌ستێنێ به‌بینه‌رانیشه‌وه . ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی چاوکێشی دراماکه‌یه بۆ بینه‌رانی .
پاوان . .
ئه‌سپه سپی یه گوێ قوته‌که‌ی مانووه زۆر ڕه‌وان و به‌هێزه تاڕاده‌یه‌ک هۆشمه‌نده، هه‌میشه هاوکارێکی چالاک و به‌وه‌فایه لۆی . په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌سپ یا ماین له‌گه‌ڵ سواره‌که‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی کیمیای مێشک و ناسیاریه کاتێکی ده‌وێ تا دروست ده‌بێ . ناو لێنانیش خوویه‌کی کۆنی مرۆڤه بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی ، جاران مارێ باپیرم هێسترکیان هه‌بوو زۆر به‌هێز و خۆگربوو ناویان نابوو هێستره قوتنی .
بایه‌که . .
ئه‌وساتانه‌ی خاوه‌نشکۆ دڵداری له‌گه‌ڵ خاتوو لاکیشمیبای ده‌کرد هه‌ر له‌ژوورێ بایه‌کی خێرا پرچی خاتوونی ده‌له‌رانده‌وه که‌چی لای خاوه‌نشکۆ نابا و نه‌باران ! وابزانم ده‌رهێنه‌ره هیندیه‌کانی بۆلیود له‌بیریان ده‌چی کو له‌ژوورێ ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌گه‌ر خانوو دیوار و ساپیته‌ی هه‌بی ! نا نا له‌وانه‌شه له‌هیندوستان وابی ده‌ی گێ مه‌ده‌یه بابڕوا .
ته‌لارسازی . .
دیمه‌نی خانووبه‌ره‌ی گوندی هیندیه‌کان و په‌رستگاکانیان پڕ له‌ستایله‌کانی ڕۆمان و گۆتیک و باڕۆکه . . . تاد. هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری پاشاش ڕه‌نگاری سه‌وز و زه‌رد و وه‌نه‌وشه‌یی و نارنجی یه . . . جگه له‌ساباتی ماڵه هه‌ژاره‌کان هه‌ر وه‌ک هه‌وارێکی کاتی سه‌رکشتوکاڵی کوردستانه . له‌گرته‌یه‌کی په‌رستگایه‌ک هه‌مان خاجی شکاوه‌ی هیتله‌ر وه‌ک نیشانی ئاری نه‌ژاد هه‌ڵی بژاردبوو له‌سه‌ر زه‌وی کێشرابوو وه‌ک نه‌ریت و نیشانه‌یه‌کی ئاینی پیرۆزی ده‌گه‌یاند .
لێکدانه‌وه‌کان . .
دراوی ئاڵتونی به‌ختی باش ده‌هێنێ، ڕشتنی شیر شته‌کی خراپه، بووک نابێ پێش گواستنه‌وه زاواکه ببینێ، زه‌رده‌چه‌وه‌ی نێوان بووک و زاوا . . . تاد. له‌گه‌ڵ ده‌یان بگره و به‌رده‌ی تری باوه‌ڕداریه‌کان .
ناوه هیندیه‌کان . .
ساکۆبای قه‌نه‌کێش، جاکیبای ماره زه‌رده، لاچۆبای له‌شفرۆش سێکوچکه‌ی پلانگێڕی و پورێ پیرێژنه سه‌رئاسنه‌که‌ی گانگادار هه‌میشه ئاژاوه‌گێڕن . نارسینگ ڕاۆی سه‌رۆک وه‌زیر، ڕاگوناسی وه‌زیر، کارمای شوێنکه‌وتوو، داکم به‌سامارسینگ ده‌گێڕته‌وه ده‌رێ: سه‌رماسی واچوو سه‌رماسی وای کرد .
شکۆمه‌ندی بۆ خواوه‌ند . .
هه‌موو شه‌ڕ و خۆڕاگرتنێک باوه‌ڕێکی له‌پشته‌وه‌یه پاڵنه‌ره به‌ڵام مارش و هاواری هێرش نه‌ک هه‌رکۆده‌نگی به‌ڵکو کۆده‌ستیش دروست ده‌کا جاران که‌پێشمه‌رگه هێرشیان ده‌کرد هاواریان ده‌کرد ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ڕ به‌س ئه‌وه‌ی ئێمه بیرکردنه‌وه و ده‌ربرینێکی عه‌ره‌بیه .
ده‌وجا با کۆتایی پێبینین ده‌ی : هه‌قهێ هه‌قهێ یاهیهێ هه‌قهێ . . .
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
