
تۆپی خۆشه‌ویستی . . . دڵشاد تاقانه
گرێبه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌چاوان یا به‌گۆتن له‌هه‌موو ساتی سه‌رده‌مێک هه‌ر شوێنی به‌رپێگه‌یه‌ک به‌ئاشکرا و به‌نهێنی جێنه‌زه‌رگه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ له‌لای تاک و جووته‌ی خۆشه‌ویستان یا بۆ زۆرینه به‌رچاوی هه‌مووان . له‌سه‌ر چه‌ندان کانی و که‌نار، ده‌ریا و ڕووبار، بن تاوێره شاخ، باخچه و نزار، قه‌دی ستون و سه‌ر دیوار یا سه‌ربان و سهرکۆڵان، ده‌می ده‌روازه و به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ماڵان . . . وه‌ک وێنه‌ی دوو دڵ و تیرێک له‌سه‌ر به‌رگی دار یا کوتانی باسک به‌وشه‌ی ئاخ یان هه‌ر وێستگه‌یه‌کی شاراوه‌ی ژووانی خۆشه‌ویستی دڵدار . ئه‌گه‌ر جاران به‌ژنی گوڵه هێرۆ یا لاولاوه‌یه‌ک بهڵگهنیشانی په‌یمانێ بووبێ، قه‌فی سه‌روو چوار په‌نجه‌ی پێ ی کۆترهیهک هه‌ڵگری نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی بووبێ، ده‌سته‌سڕ یا شووشهبۆن یانیش گوڵه سورێ دیاری و یادگاری هه‌ستی عاشقانه بووبێ ئه‌مڕۆ زه‌نگ و کورته نامه‌ی ته‌له‌فۆن، تیشکه په‌ڕی ئیمێل له‌دوای چاوان ئه‌و هه‌سته زۆر به‌خێرایی ده‌گه‌یه‌نێ . له‌م گهنجۆباسه قوفڵ و کلیل نیشانه، جێنهزهرگهیه و جێ ژووانه، به‌ندی خۆشه‌ویستی پڕ له‌سۆزی ڕاده‌گه‌یه‌نێ . وا ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر پردی ئاسنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ( Hohenzollernbrücke ) هۆن تسۆلهرن بڕوکهی سه‌ر زێ ی ڕاین ( Rhein ) چه‌قی شاری کۆلن له‌ئه‌ڵمانیا که مێژووه‌که‌ی سه‌د ساڵیکه دروستکراوه، شێوازێکی تری نوێ ی ده‌ربڕین بۆ به‌رچاوی گه‌شتیاران ته‌زووی هاوبارگه‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شقبازی ده‌به‌خشێ . . له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی پیاده و به‌سه‌ر تامانی پرده‌که چه‌ندین و چۆنهای قوفڵ هه‌ڵواسراوه به‌ڕه‌نگی ئاڵا‌و واڵای چاوکێش ته‌خش و په‌خشکراوه . هه‌ر جۆته خۆشه‌ویستێ وه‌ک نیشانی هاوپه‌یمانی دانه‌یه‌کیان داناوه له‌سه‌ر هه‌ر تۆپێ ناوی خۆیان یا دوو پیتی پێشینه، مێژووی په‌یوه‌ندی، هێمای دڵێ یا تیلتیله و بیلبیله‌ی جوانکاری ده‌ربڕی خۆشه‌ویستیان له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندراوه، نوسراوه و دانراوه . دوای داخستنی تۆپه‌که بهتێله تامانی پرده‌که به‌جووته هه‌ردووکیان ڕوو لهقوفلهکهیان و پشت له‌ئاوی ڕووباره‌که ده‌وه‌ستن په‌یمانی خۆشه‌ویستی تاسه‌ر به‌یه‌ک ده‌ده‌ن، پێکه‌وه هه‌رکه‌س کلیلی ده‌ستی به‌ره‌و دواوه‌ی هه‌ڵده‌داته ناو ئاوی زێکهی ڕایین . به‌واتا ڕۆمانسی یه‌که‌ی هیواخوازی خۆشه‌ویستیه‌کی تا سه‌ر و بێ دابڕان ده‌که‌ن وه‌ک تۆپێکی بێ کلیل که ناکرێته‌وه .
هه‌مان بیرۆکه و داب له‌ڕۆمای ئیتالی له‌سه‌ر کۆنه پردی میلڤیۆ (Milvio ) به‌سه‌ر ڕووباراوی تیبه‌ر ( Tiber ) پێڕه‌و ده‌کرێ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک زۆری تۆپه‌کان ڕه‌وشه‌نی گڵۆپێکی سه‌رپرده‌که‌ی ته‌نیوه هه‌ندێکیش زنجیربه‌ندی به‌ر خوڕه شه‌پۆلن . تۆپه‌کانی پرده‌که‌ی شاری کۆلن شه‌وانه و ڕۆژانه ژماره‌یان زیاد ده‌کا و تامانهکهی به‌هێشوو قوفڵ ده‌گرێ له‌م وێنه پانۆراماییهدا به‌رچاوه، جگه لهکلیلسازان بازاڕیان جوڵاوه و دیارده‌یه‌کی جوانی سه‌رنج ڕاکێشه باشتره له‌نوسینه‌کانی گڕافیتی که بهقوتوهبۆیهی پڕژێنه‌ر ڕه‌نگار ده‌کرێ به‌سه‌ر ڕووگه‌ی خانووبه‌ره‌کانه‌وه یا نوسینی باوی یاده‌وه‌ری ( Ich war hier ) واته من لێره بووم به‌ئه‌ڵمانی ده‌نوسرێ، له‌ناو هه‌موو هه‌را و ئاشوبی ڕایه‌ڵی جه‌نجاڵی ئه‌م گه‌ردوونه دیارده‌ی خۆشه‌ویستی خۆی بهنوێکاری ده‌نوێنێ ئاخۆ چه‌ندان گه‌نج کوڕ‌و کچی کوردیش تۆپی خۆیان له‌پرده‌که‌ی کۆلن بده‌ن ؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
