هوتێل ماما . .
چاولێکه‌رێکی سه‌یر هه‌روا خۆده‌رخه‌ریه‌کی بێ هۆکار وای له‌دایکه کردبوو هه‌موو منداڵه‌کانی له‌جیاتی وشه‌ی دایه‌ی کوردی به‌ماما‌ی بیانی بانگی بکه‌ن گوایه ئه‌ویش گۆڕاوه مه‌یله‌و نازوفیزێکی ئه‌وروپیانه‌ی پێوه ده‌کرد ! به‌تایبه‌تی له‌سه‌ردانی کوردستان له‌ناو که‌سوکاران که‌خۆشی باسی منداڵه‌کانی بگێڕابه‌وه به‌ده‌م خوارکردنه‌وه ده‌یگۆته‌وه: کچه‌که‌م وتی: ماما وائه‌که‌م، کوڕه‌که‌م گۆتی: ماما وا ده‌ڕۆم ! ماڵی فشه‌م به‌قوڕ گرت هه‌ر ئه‌وه مابوو ؟ وشه‌ی شیرینی کوردی دایه‌ی له‌سه‌ر زمان لادابوون . له‌ولاوه‌ش زۆرینه‌ی کوڕ و کچانی هه‌نده‌رانی له‌دوا‌قۆناغه‌کانی هه‌رزه‌کاری و خوێندنی زانکۆیی خوازیاری له‌ماڵ ده‌رچوون و گرتنی باڵه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆن هه‌نده‌ک له‌ژێر ڕکێفی بابه و مامای هه‌نده‌رانی ده‌رچن هه‌نده‌کیش هه‌ست به‌بوونی خۆیان بکه‌ن توانای ژی انه‌وانی ده‌رخه‌ن . کوڕه گه‌وره‌ی ماڵێ بنه‌بانی گرتبوو ده‌رنه‌ده‌چوو خزمه‌ت و خواردن و جلشۆری هه‌ردایکی بۆی ده‌کرد بڕیاریدا تا ماوه هه‌ر له‌هوتێل ماما بژی ! کوڕی گچکه له‌زانکۆ وه‌رگیرا ئه‌ویش هه‌لی ده‌سکه‌وت لاساییه‌که بکاته‌وه هه‌ژده نه‌ورۆزه و لێینا له‌ماڵ چووه‌ده‌ر دوای مانگێک شه‌ویلاکی خوارببوو له‌برسان هاته‌وه دژون و پۆشاکه پیسه‌کانی به‌کۆڵی دادبوو وتی: دایه‌گیان به‌س مانگێکی تر له‌ژووره کرێیه‌که‌م ده‌مێنمه‌وه ئه‌وسا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه ! کاتی نان خواردن هه‌مووان ته‌ماشایان ده‌کرد ئه‌وخواردنه‌ی جاران نه‌یده‌خوارد ئێستا بێ بیانگه که‌وتیته سه‌ری قرته‌ی لێ بڕی، له‌به‌ر که‌م پاره‌یش پرسی که‌س نی یه قژی بۆ چاکا ! به‌بۆڵه‌وه ئه‌ی هاوار هه‌موو ماڵیکی کورد له‌م ئه‌وروپایه فیته‌ر و سه‌ر‌تاشێکی تیایه ته‌نها ماڵی ئێمه نه‌بێ !
++
+-
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
