ئۆباما ده‌به‌مه کۆشکی سپی . .
سه‌رباقی بزێوی چه‌قاوه‌سووی ناو پۆل لاوه کورده‌ی بیست و دوو نه‌ورۆزه‌یی که‌سایه‌تیه‌کی خۆشویستووی هه‌مووانه هه‌رده‌م مه‌ردانه له‌مه‌یدانه، پشتی پێده‌به‌سترێ له‌خوێندنه پیشه‌ییه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو زیره‌که، گه‌نجیکی قۆزی به‌رچاوه براده‌رایه‌تی هه‌مووان ده‌کات به‌ته‌نگیانه‌وه‌یه، قسه‌خۆش و به‌زمگێڕه فشه‌ی به‌گاڵته‌ی دێ . نه‌ک هه‌رزمانه بیانیه‌که باش ده‌زانێ به‌ڵکو کوردیه‌که‌شی ڕه‌وانه باش پێ ی ده‌دوێ به‌س نوسینه‌که‌ی بێ خاڵ و نوقته‌ی سه‌روژێری پیته کوردیه‌کانه وه‌ک نوسینی ئایه‌تی ناو نوشته‌ی کۆلکه مه‌لا فاڵچیه‌کانه ئه‌گه‌ر وێرابیتت بیکه‌یه‌وه بیخوێنیه‌وه ! هاوپۆله‌کانی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه داوایان لێده‌کرد ناویان به‌کوردی بنوسێ چونکه لایان وێنه‌کی جوان و له‌خه‌تخه‌تۆکه ده‌چوو نه‌یان ده‌زانی کوڕه‌ش به‌و ناونوسیه هه‌مووانی له‌مامۆستا دابڕی، ئه‌ویش به‌سه‌ری دا قیڕاند: وازبێنێ خه‌ریکی خوێندن بن . له‌نکاو کوڕه هه‌ستا پێوه بڕواته سه‌رپێشاو ته‌نگاوبوو ما‌وه‌یه‌که خۆی ڕاگرتیه هێنده به‌په‌له ده‌یویست بڕوا بگاته سه‌رکوپه‌ڵه سپیه‌که‌ی ئاوده‌سته ڕۆژئاواییه‌که ! مامۆستاکه‌ش مشه‌وه‌ش بوو نه‌کا نه‌یه‌ته‌وه ! ده‌نگی دا: ها کێوه ده‌چی ؟ پۆله‌که له‌شریقه‌ی پێکه‌نینێیاندا، کوڕه: چی یه لۆ لێم ناگه‌ڕێ ی ؟ ده‌چم ئۆباما ده‌به‌مه کۆشکی سپی !
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
