به‌کوردی یا کرمانجی ؟
ئێواره‌یه‌کی هه‌نده‌رانی پڕ له‌وشه‌ی کوردی په‌تی نوێ ی نامۆ به‌گوێچکه هه‌ڵخراوه‌کانی کوڕه جحێڵه هه‌ژده نه‌ورۆزیه‌که له‌یادی ڕێزلێنانی گه‌وره‌شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س جگه له‌هه‌ستی کوردایه‌تی، خۆشی و ڕازاوه‌یی به‌رنامه‌که به‌هۆنراوه، ژه‌نیاری موزیکی گۆرانی، ته‌ژی له‌وێنه له‌باس و به‌سه‌ر‌هات هه‌روا فلیمی دیکۆمێنتاری ژیانی شاعیری سه‌رده‌م که‌شێکی وێژه‌یی ته‌ڕاو به‌هونه‌ری کوردی دابڕ له‌جه‌نجاڵی دنیای ئاسایی و چوونه خه‌ڵوه‌تی ڕۆح بۆ پشووێکی هه‌سته‌کان بوو . کێشه‌ی به‌رده‌وامی سه‌ره‌کی کوڕه به‌واتای وشه‌کان ڕانه‌ده‌گه‌یشت ده‌نا ئه‌وه‌ی تر مایه‌ی سه‌رسامی له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی فڕین له‌تان و پۆی شیعره‌کاندابوو . دیوانه وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی بێکه‌س بۆ زمانی تورکی ته‌وه‌رێکی مێزگرده‌که‌بوو، وه‌رگێڕه‌که به‌کرمانجی ده‌دوا هێنده‌ی دی کوڕه‌ی ئه‌بڵه‌ق کردبوو ده‌یویست لێ ی تێبگات، باسی کار و هێنانه‌به‌رهه‌م و ده‌نگۆی کتابه‌که‌ی ده‌کرد له‌تورکیا . . . گۆت: ئه‌ز بخۆ شاعیرم، شیعر ده‌نڤیسم . له‌گۆشه‌ی سه‌رنج و پرس لاوکه ده‌ستی هه‌ڵبڕی ڕێ ی پێدرا ڕووی له‌وه‌رگێڕ کرد به‌سۆرانی پرسی: تۆ شیعر به‌کوردی ده‌نوسی یا به‌کرمانجی ؟ ئاماده‌بووانی ته‌نیشت و پێشه‌وه‌شی به‌زه‌رده خه‌نه‌وه پێکڕا ئاوڕیان داوه ! هه‌ستیان کرد مه‌به‌ستی نوسینی شیعره به‌زمانی کوردی یا تورکی ؟ کوڕه له‌ده‌نگدانه‌وه‌ی پێکه‌نینیان هه‌ستێکی ڕاگرت خۆشی پێکه‌نی دوای دووباره‌ی کردنه‌وه‌ی: ئا ده‌ڵێم: تۆ شیعر به‌کوردی ده‌نوسی یا به‌کرمانجی ؟ وه‌رگێڕه‌که: به‌کورمانجی ده‌نڤیسم . به‌تۆنێکی هه‌ڕه‌شه‌وه ( وه‌رگێڕه‌که‌ش هه‌ر تێینه‌گه‌یشت ) وه‌ک بڵێ چوزانم له‌به‌رخۆیه‌وه گه‌نجه‌که: ئێ ئێ ده‌باشه !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
