په‌یمان گرێبه‌ستی ئه‌ومه‌رجانه‌یه که‌سێک ده‌یدا و پابه‌نده به‌جێ به‌جێکردنی . هاوپه‌یمانی پێداگری ئه‌و به‌ڵێن و گفتانه‌یه له‌نێوان دوو که‌س یا دوو کۆمه‌ڵه مرۆڤ له‌گرێبه‌ندێکی گوتراو یا نوسراو ده‌چه‌سپێنرێ له‌ژێر ساپیته‌یه‌کی کاتی، هه‌وڵه تا کرده‌یی بکرێن واته وه‌راگێڕانی به‌رنامه‌پلانی دانوستانه‌کان له‌گۆته‌یی بۆ کردار به‌قازانجی هه‌ردوولا . هاوکاری ڕاستگۆیانه له‌جێبه‌جێکردنیاندا له‌یه‌که‌م بۆ دووه‌م و به‌ێچه‌وانه‌وه ده‌چێته خانه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌کیان به‌نده‌کانی به‌سیاسه‌تی ئه‌گه‌ر و به‌دواخستن دابرد ئه‌وا هاوپه‌یمانی نامێنێ و ده‌توانرێ هه‌ر به‌په‌یمان یا په‌یمانی تاک لایه‌نی بناسرێندرێ . لایه‌ک سودمه‌ند لێ ی ده‌رده‌چی لایه‌کیش زه‌ره‌رمه‌ند.
مێژووی هاوپه‌یمانی . .
مێژووی مرۆڤایه‌تی چه‌نده‌ها پرۆتۆکۆلی هاوپه‌یمانی به‌به‌ڵگه له‌هه‌گبه‌کانی خۆیدا خزاندووه ئه‌وه‌ی ئاشکرا و ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌رنه‌یدرکاندووه ته‌پوتۆزی گرتووه به‌ڵکو که‌سیش په‌ی پێنابا . له‌کاتی بوونی جیایی له‌باوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ند، ناکۆکی ئه‌رکی کار و مافی به‌رهه‌م، بۆ گونجان و ته‌بایی پێکه‌وه ژیان په‌یمان و هاوپه‌یمانی پێویسته . هه‌رلایه‌نه په‌یمانی خۆی ده‌دا و به‌لێکدانه‌وه‌ی په‌یمانه‌کان له‌دانوستاندا هاوپه‌یمانی دێته‌کایه‌وه به‌ڵام چه‌نده به‌نده‌کانی جی به‌جێ ده‌کرێ ئه‌وه چاودێری گه‌ره‌که !
له‌ڕووی یاسا و ماف. .
ڕوانینی دادگایی مه‌رج و په‌یمانه‌کان زانستی لێیان ده‌ڕواندرێ و کاریان پێده‌کرێ، که‌سه به‌ڵێنده‌ره‌کانیش به‌رپرس و لێپرسراوه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیانن به‌پێ ی ڕێساکانی به‌رێوه‌بردن . به‌پشتیوانی نوسراو یا چاوه‌دیته‌ی خه‌ڵکانی تر لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێ .
هاوپه‌یمانی گه‌وره، هاوپه‌یمانی بچوک . .
هاوپه‌یمانی ئابوری . . ده‌شی له‌نێوان دوو که‌س یا گروپی بازرگانی و ده‌وڵه‌تان بکرێ، خواستی کاڵافرۆشی یا کاڵاکڕی ئازادانه کۆیان ده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستی سود و قازانج له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش .
هاوپه‌یمانی سیاسی دژوارترین جۆری هاوپه‌یمانی یه که‌تێیدا به‌ڵێن زۆر و چه‌واشه‌کاری یه، متمانه کاڵه شله‌وپه‌یته ده‌کا . له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن یا به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کۆگه‌لی دووان یا زۆرینه‌ی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سنوردار . به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌میشه دانوستانه هه‌رگیز خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ر نی یه بێ ئۆقره‌یی ڕاکێش ڕاکێش و فڕکان فڕکانه . له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بالۆره‌ی بانگه‌شه‌ی زۆری لۆ ده‌کرێ، به‌ڵام له‌ناواخندا ده‌بده‌به‌یه‌کی ته‌نکی پر له‌هه‌وایه ده‌رزیه‌کی بچوکی به‌سه .
هاوپه‌یمانی له‌شکری ڕوونتر هاوپه‌یمانی پیاوکوژانه له‌پێناوی ترس و تۆقانه، خواستی شه‌ڕانگێزی تێیدا له‌پۆپه‌یه . زۆربه‌ی کاته‌کان له‌خزمه‌تی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانه .
هاوپه‌یمانی زانستی له‌کاڵایه‌کی به‌ردتاشراو بیگره تا تیشکه ئه‌لیکتڕۆنیه‌کان هه‌میشه له‌کڕین و فرۆشتندان له‌توانستی زانستیانه‌دا . ئاڵوگۆری نوێترین ده‌رهاویشه‌ته پشکنکاریه‌کانه .
هاوپه‌یمانی و په‌شیمانی . .
سه‌روای شیعرنوسی نی یه ! په‌شیمانی له‌هاوپه‌یمانی نه‌ریتێکی باوی په‌یمان شکێنی یه به‌و پێ یه‌ی تێکدان هه‌رده‌م ئاسانه به‌ڵام دروستکردن سه‌خته گرانه، په‌یمان و به‌ڵێن کاتی گۆڕانی هاوسه‌نگی هاوکێشه‌کانه . مه‌رجه په‌کخه‌ر و تێکده‌ره‌کان ئاسانترین به‌رد له‌سه‌رڕێ دانانی به‌رژه‌وندیه هاوبه‌شه‌کانه زۆرتریینی له‌هاوپه‌یمانیه سیاسیه‌کان ڕووده‌ده‌ن دوای هه‌ڵبژاردن .
هاوپه‌یمانی ستراتیجی . .
هیچ بنگه و بنه‌چه‌یه‌کی نی یه وه‌ک زارا‌وه‌ی سیاسیش هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌گه‌ر ستراتیج یه‌ک بێ که‌واته جیاوازی بوونی دوو یا سێ و چوار گروپ له‌حیزبایه‌تی چی یه ؟ مادام جیاوازی ڕووانین و تێگه‌یشتن، متمانه و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه ستراتیجیان جوایه‌ز ده‌بێ، هاوپه‌یمانی ستراتیجی نی یه ده‌کرێ بڵێ ی : هاوپه‌یمانی تاکتیکی لۆ ماوه‌کی کورت و ئامانجه‌کی نزیک . ئه‌ڵمانه‌کان ده‌ڵێن: سیاسه‌ت بازرگانیه‌کی دۆڕاوه . ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌که ئه‌گه‌ر چه‌ندین خولی هه‌ڵبژاردن براوه‌بی له‌کۆتا ده‌یدۆڕێنی و هه‌ڵنابژێردرێیه‌وه، له‌به‌رهه‌رهۆیه‌ک بێ زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانیه‌کانیش کورت ده‌هێنن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه .
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
