نشێوی ته‌مه‌ن ....دڵشاد تاقانە
به‌فرانباری وه‌رزی سه‌ره
چاو شه‌رمه‌کا که نابینم
گۆپاڵ هاوڕێ یه ڕێبه‌ره
به‌ره‌و دواوێستگه‌ی ژینم
ده‌ستم ده‌کا له‌رز و له‌ره
لانکی هیوای پێ ده‌ژینم
ڕزمی ئاوازی گیان به‌ره
نرکه هه‌ناسه‌ی بێ تینم
پایزه‌ی ژیان داویه په‌ره
هه‌وری چاوان ده‌گرمێنم
سه‌مای زێڕین گه‌ڵا وه‌ره
خڕه فرمێسکان ده‌ڕژێنم
هاوین گه‌رمه پاوانکه‌ره
زه‌ردبوو به‌هاری ئه‌وینم
مه‌رگێ ئاوا له‌بان سه‌ره
گڕه به‌فری ته‌مه‌ن توێنم
نشێوه ته‌مه‌ن به‌ره به‌ره
کورته شه‌قاوان هه‌ڵدینم
ئه‌م کۆچه دواین سه‌فه‌ره
بۆ هه‌وارگه‌ی ڕۆح نشینم
چه‌ند پڕژانه و پڕکه‌سه‌ره
نه‌خشه‌په‌ڕی مێژووی ژینم
کووڕیم نیشانه‌ی ڕێزبه‌ره
بۆ ته‌مه‌ن سه‌ر داده‌نوێنم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
