هه‌موو وه‌رزشه‌وانێک که یاری ده‌کات هه‌وڵی یه‌که‌می ده‌دات نازانم له‌به‌رچی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی وازیان له‌یه‌که‌می هێناوه داویانه به‌پارتی، خۆبه‌خۆ له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئامۆزا کارتانێ ی بیستویه‌ک له‌سه‌ر دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیستویه‌کی ئه‌یلوولی دووهه‌زار و سێزده ده‌که‌ن! تۆ بڵێ ی گۆڕیبێتیان یان بردبێتیا‌نه‌وه؟ ئه‌ی به‌لاقی خێویه‌وه!
ئه‌یبه‌ینه‌وه..
دروشمێکی قومارچیانه‌ی بێ بڕوابه‌خۆبوونه، هیواخوازی بێ دڵنیایی ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنه.کردار نی‌یه به‌ڵکو گره‌وێکه سه‌دا په‌نجای ئه‌گه‌ری دۆڕاندنه، سه‌دا په‌نجاکه‌ی تریشی له‌سه‌ر به‌ختگرتنه‌وه و ڕێکه‌وت وه‌ستاوه له‌هات و نه‌هاتێک باری ده‌روونی ماندوو ده‌کا و کردی.ڕاسته مام جه‌لال نیشانه‌یه‌کی خه‌باتی پێشمه‌رگانه و نمونه‌یه‌کی لێهاتووی سیاسی کورده ئه‌مڕۆ نه‌خۆشی و ته‌مه‌ن ماندووی کردووه به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه ڕاده‌ی که‌سپه‌رستی تێیدا گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی به‌یه‌کێتیه‌کانی ده‌گوت: هه‌ی مام جه‌لالیه‌کان.
ئه‌یگۆڕین..
گۆڕینێکی لینگاوقوچ و به‌ره‌واژی توندڕه‌و خاوه‌ن گوتارێکی ڕقاوی توڕه.ئایا گۆڕین پته‌وکردنی به‌ره‌ی ڕاست و گۆجکردنی به‌ره‌ی چه‌په، یا تێکدانی سه‌نگه‌ر دیواری یه‌کێتی داڕمانی قه‌ڵای به‌رگریه؟ ئایا ئه‌و زمانه تاڵه‌ی شکاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی شایسته‌ی بڕوا و متمانه‌ی گشتی یه؟
ده‌سه‌ڵات..
کاکی ئۆپۆزسیۆنی نه‌یاره سه‌ری زمان و بنی زمانی هێرش کردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌خوار گوفکیه‌وه‌ی به‌ده‌ست بی! که‌چی مێزی په‌رله‌مانیان کوتا هه‌موو بورغیه‌کانیان شل کرده‌وه! حه‌له‌لا مۆدێلی لینگه نه‌علی عه‌ره‌بیان گۆڕی بۆ ده‌به ئاو هاویشتن له‌پیرۆزگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که‌چی کابرا خۆی پێ یاسادانه‌ره! ده‌جاوه‌ره له‌گه‌ری تێکه و فڕکه؟ ده‌سه‌ڵات پۆستێکی پیرۆزی نیشتمانی یه وه‌ک وشه‌یه‌کی سواوه هێنده‌یان جاویه له‌به‌رده‌می خه‌ڵک ناشیرنیان کردیه له‌جیاتی ڕه‌خنه‌تڕێنی حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتی کوردیان شکاندیه که‌هه‌زارن شه‌هید و سه‌رکرده له‌پێناویدا گیانیان به‌خشیوه!
سه‌رکرده پیره‌کان..
له‌وانه‌یه سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و براده‌رانه هه‌موویان قاچاغچیه‌تیان کردبێ ئه‌گینا بۆ وا ده‌وڵه‌مه‌ندن؟ هه‌ر کامێکیان زیاتر له‌کێشی هه‌ر تاکێکمان ده‌فته‌ری دۆلاری هه‌یه! باشه براده‌رینه ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی خێره‌کتان پێ بکردباین با ئه‌مه‌ش باری که‌رێک ناڵین هێسترێکی ماچه‌تان پێداباین له‌و سنوره‌ی ئێران و تورکیا! ئه‌و‌ی کردتان ئه‌وه‌ی خواردتان ئافه‌رینی ده‌وێ ئیتر به‌سه.
ئافه‌رین پارتی..
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وت و یه‌که‌وه حیزبی بارزانی زۆر ئازایانه هه‌موو ده‌موچاوه قوپاوه‌کانی سه‌رکردایه‌تیان گۆڕی چه‌ندین گه‌نج و که‌سایه‌تی نوێیان پێگه‌یاند به‌هه‌مان ڕێچکه‌ی قوڕمیشی به‌ڵام ئه‌ندامه‌کانی سۆسیال دیموکراتی جیهانی له‌یه‌کێتیه‌که‌ی مه‌ڕ خۆمان هه‌ر هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه نایگۆڕن ڤایرۆسی دژه گۆڕانیان گرتیه! نازانم یه‌کێتی وا نه‌زۆکه کادیر و لێهاتووی تێدا نی یه و هه‌ڵناکه‌وێ؟ یا ئه‌و براده‌رانه‌ی کاک کاکانێ ی زه‌ردباو داهێنانیان له‌بن نایه تا قۆڵته‌که‌ی خوار گرده‌که دانابه‌زن؟
ناوچه‌ی سه‌وز..
مه‌به‌ستم له‌باره‌گا ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی پایته‌ختی عێراقی عه‌ره‌بی به‌غدا نی یه به‌ڵکو ئه‌و ناوچه که‌سکه‌ی هه‌مووان له‌وێ ده‌مڕاست ده‌که‌ینه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆمان ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین نایڵیینه‌وه و ده‌باشه ئه‌گه‌ر ئه‌تو هه‌نده ده‌مڕاستی ده‌بڕۆ له‌ناوچه‌ی زه‌رد ده‌م بکه‌وه باڵ جوت مه‌که وه‌ک کۆریه‌کانیش سه‌رمه‌له‌قێنه بڵێ ی: ئه‌زبه‌نی، یان ده‌ترسێ ی کوچکوشه‌قاو ڕاوتنێن له‌پێنجوینیش خۆت نه‌گریه‌وه؟ تکایه ئازایه‌تی به‌رده‌رگای ماڵێ حلێب نی یه هه‌ڵوێست له‌کاتی خۆی پێویسته.
هه‌ڵوێستی سه‌روه‌ری..
سه‌یره ئه‌و پاڕانه‌وه بۆ کورسی، ته‌مه‌نێکی تیژتێپه‌ڕ له‌خه‌بات و فیداکاری سه‌روه‌ری بۆ دروستکردی، ژماره‌یه‌کی خوێندراوه‌ی پرس و ڕای، ئێستا کاتی خانه‌نشینی و نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانته ئه‌گه‌ر له‌سیاسه‌ت گه‌یشتووی چونکه دڵنیابه ئه‌و به‌هرانه‌ی هه‌تبوون هه‌مووت پێشکه‌ش کرد یا بچوونه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند وه‌ک ئه‌نجومه‌نی پیران ڕابه‌رایه‌تی پێشنیاری بفه‌رموون ئێمه گه‌وره و خۆتان گه‌وره‌ترکه‌ن به‌هه‌ڵوێستی سه‌روه‌ری ئه‌گه‌ر پێتان ده‌کرێ؟ دڵنیا ئێوه که‌سانی ئازا و ده‌بێ له‌وشدا بوێربن ئه‌وه کوڕه‌کانتان دامه‌زراند نه‌وه‌کانیشتان که‌یفی خۆیانه ده‌لێگه‌ڕێ پیاو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نی‌یه.
