له‌گه‌ڵ فرمێسکی مۆم و ئه‌شکی شینی دوو چاوم
نوقمی ده‌ریای خه‌مێ بووم به‌ئاسته‌مودوو ماوم
چه‌وته‌بوو چه‌رخی گه‌ردوون منی ته‌نیای وه‌لانا
خه‌رمانه‌ی عیشقی سوتاند داغی به‌جه‌رگه‌وه نا
له‌م تاراوگه‌ی خه‌مۆکیم به‌دبه‌خت گۆشه گیراوم
ئاوێزه‌نی ده‌ردێک بووم بێ ده‌رچه‌م تێیدا ماوم
گه‌ردانی هزری و ده‌روون تاسه‌ی به‌ڕۆحمه‌وه نا
ئازار هه‌ستمی هه‌راسان چه‌نگی به‌بێنمه‌وه نا
وێڵی دوورگه‌ی خه‌مێ بووم له‌بیرم کردوه ناوم
هێنده په‌رش و په‌رێشان حه‌ز به‌ژیانم نه‌ماوم
لێوان لێو هه‌ناسه سارد پێکی مه‌ینه‌تیم هه‌ڵنا
ئێستێکه‌ش تار و خه‌ڕۆم تاجی پیریم له‌سه‌رنا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
