وشه هێما‌ی گه‌یاندنی زانیاریه، وه‌رگێڕی مه‌به‌سته نرخ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیسه‌ر و خوێنه‌ری داده‌نێ .ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌یه کاردانه‌وه لای وه‌رگره‌که‌ی دروست ده‌کا .له‌هه‌ربوارێک به‌کاربهێندرێ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌خاته‌سه‌ر که‌سه ده‌ربڕه‌که‌ی .هه‌موو جۆره زمانی گه‌لان و شێوازه‌کانی پێئاخافتنی تایبه‌تمه‌ندی وشه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ندێ وشه جیهانگیریه تۆن و واتاکه‌ی ناگۆڕێ ئه‌گه‌ر پیت و هێما‌ی نوسینه‌که‌شی بگۆڕێ، زۆرتایبه‌ت بواره زانستی و داهێنانه ته‌کنه‌لۆجیه‌کان کوانووی ئه‌و وشه و زاراوانه‌ن .باسه‌رتان نه‌یه‌شێنم کورت‌بڕی مه‌به‌ستم: پێویستی به‌کارهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاست و دروستی وشه کوردیه ڕه‌وانه‌کانه له‌باتی وشه خوازراوه یا داتاشراوه سه‌رده‌م به‌سه‌رچووه‌کان .خۆ زمانی کوردی زیندووه چه‌ندان ملیۆن خه‌ڵک پێ ی ده‌دوێن ! کارگه‌ی داڕشتنی وشه‌ی شیاوه ئه‌گه‌ر شێوازه لاساییه کۆنه‌که‌ی جاران پشتگوێ بخرێ وه‌ک داگیرکه‌رانی کوردستان به‌سه‌پاندنی ئاین و که‌ڵچه‌ریان کردوویانه تا ئێستاش شوێنکه‌وتووه‌کانیان په‌په‌گایی پێڕه‌وی ده‌که‌نه‌وه واده‌زانن ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن توانستی هۆشیاریان لاسه‌نگه ! چه‌قه‌که لێره‌یه زۆرجار گوێبیستی زارگۆی هونه‌رمه‌ند و سه‌رنوسه‌ری زگ زل، سیاسی و میاسی چاودێری شرۆڤه‌کار تادوایی بیان ژمێرین گوایه له " پێشڕه‌وانی ڕاگه‌یاندن " دانراون وشه هاورده‌کان وه‌ک خۆی ده‌رنابڕن نه‌زانانه ده‌یکوردێنن بێگوێدانه کاریگه‌ریه خراپه‌کانی له‌سه‌ر داهاتووی زمان و که‌سانی وه‌رگر یا چاولێکه‌رانی خوازیاری فێربوون به‌ته‌له‌فزیۆن ده‌ڵێن: ته‌له‌فزوێن، ملیۆن ده‌که‌نه ملوێن، ڕادیۆ ده‌بێته ڕادوێ یا ڕادوێن، ته‌نانه‌ت وشه‌ی کوردی ئاسایش ده‌که‌نه ئاشایس ئه‌ی هاوار ده‌رێ ی پێرێژنه نه‌خوێنده‌واره‌کانی داپیره‌مانن به(یۆنان) ده‌گۆترا: وێنان ! یان وه‌ک کۆلکه‌مه‌لای شڕه‌خوێنده‌وارن هیچ چاره‌یان نه‌بوو به‌زمانی بێگانه فێرده‌بوون وشه‌کانیان به‌عه‌ره‌بی و مه‌ره‌بی تۆزی ده‌کرد هه‌ندێ جاریش جۆرێک له‌خۆده‌رخستن یا گێژی ده‌ربڕینی دێته سه‌ر، وادام جاران مزگه‌وت تاکه چاوگی خوێندن بوو گله‌ییان لێناکرێ خۆ ئێستا زانکۆ زانستگه‌ی زۆر چاوگی فێربوون داهێنانن ده‌توانرێ وشه به‌پێشگر و پاشگر یا لێکدان زاراوه‌ی لێ دروست بکرێ ئه‌وجا ڕسته له‌م کوێستان و گه‌رمێنه فراوانه‌دا .باشه که‌ی واز له‌و ده‌سته‌واژه سواوه سه‌قه‌تانه ده‌ینن: بڕیاڕێکی ده‌سته‌جه‌معی، له‌غیابی سه‌رۆک، هیچ مومکین نی یه و نه‌خۆشیه‌که جدیه ! یان خۆتان گۆته‌نی: ته‌سه‌وڕم وایه، وه‌زعه‌که، ئیداره‌ی حکومه‌ت، به‌موتڵه‌قی بڵێین، قابیڵی قبوڵ نی یه ...که ئێستا ڕه‌خنه ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون لێمان ده‌بنه ئه‌و مه‌لایه‌ی ده‌یگۆت : ئه‌من شه‌خصیه‌ن مه‌کڕوهی ئه‌و به‌عزه ئه‌شخاصانه ده‌که‌م که له‌ئه‌ثنای ته‌که‌لوما که‌لیماتی عه‌ره‌بی ئیستعمال ده‌که‌ن ! خۆ وشه‌ی کوردی دوای نه‌بڕایه ؟ یا هه‌ر ئێوه‌ی زۆربڵێ قورقورتۆکه‌ی ده‌ربڕینه کوردیه‌کانتان گرتیه، بڵندگۆکانتان قۆڕغ کردیه، ته‌ناش له‌ئه‌له‌بابه‌ی فه‌قێیانه ده‌که‌ن .ڕاسته پانتایی زه‌ریای ماڵپه‌ڕ و تیشکه‌نوسیتان پێناگیرێ له‌لێواره‌کانی هاوارته هه‌ر بابه‌ڕۆتانه، ده‌نا ڕۆژی ڕووناکی زمانی کوردیتان ده‌کرده شه‌وی تاریک و تنۆکی بیابان .شۆڕشی گه‌ل به‌بیر و پێنوسه زێڕنوسه‌کان هه‌زارن وشه‌ی ئه‌ڵماسی بێگه‌ردیان داهێنا: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، چاره‌ی خۆنوسین، تێکۆشان و کوردایه‌تی، که‌چی به‌هۆی ئێوه بووینه مازی چنی کون له‌پاشۆر ئه‌رێ به‌س نی یه وه‌ک میزی حوشتر هه‌ربه‌ره‌و دواوه‌ن ؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
