
خاره ستار ...دڵشاد تاقانە
وێنه‌یه‌کی جوانی ستاراغا یا ڕاست تر خاره ستار .پیاوه‌کی ده‌روون پاک و بێگه‌رد، ئه‌رباب و ڕاسته‌ڕێ ی بێ زیان، زه‌نگین و بلیمه‌ت له‌سیمای هه‌ژاریدا نمونه‌یه‌ک له‌تایبه‌تمه‌ندیه جوانه‌کانی کۆیه .هه‌روه‌ک جارانی خۆی ئێواران باوشه‌ک چیلکه‌ی له‌خوار شاخی مشکه له‌ناو ڕه‌زی ئۆمه‌رخوچانه‌وه ده‌هیناوه، جارهه‌بوو له‌بن هه‌نگری و جاریش له‌سه‌ر سه‌ری داده‌نا .له‌ژووره تاریکه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی گه‌ڕه‌کی قۆڵتێ ئاگردانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ لێفه‌شڕکه و فانۆسێک، به‌کتری و قۆریه‌کی ڕه‌ش چای له‌سه‌ر ده‌نا، ده‌روجیرانه‌کانی خواردنیان لۆ ده‌نارد .هه‌روا به‌به‌رده‌می دوکانه‌کانی بازاڕ ڕه‌ت ده‌بوو ده‌ستی لۆ جێ ماست و که‌ره‌سته‌کان درێژ ده‌کرد ده‌یگۆت: کاکه جێ ماسته‌کی بنێره‌وه دیوه‌خانێ یان فرانه شت حۆقه‌کی بنێره‌وه دیوه‌خانێ ؟ خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌یانگۆت: به‌سه‌رچاو ئاغا .یادی به‌خێر ئه‌و پیاوه که‌ڵه‌گه‌ت و سیما شیرینه ڕۆح سوکه هه‌میشه قاپوتێکی ڕه‌شی درێژ و شه‌رواڵێک له‌پوزه‌کانی زیاتر نه‌ده‌هاتنه‌خوارێ ی له‌به‌ربوو، مرۆڤێکی که‌مدووی له‌سه‌رخۆ زۆر زوو سێبه‌رێکی که‌سایه‌تی له‌سه‌ر بینه‌ر و ده‌وروبه‌ری داده‌نا .داهێنانێکی جوانی شێوه‌کار کاک حه‌مید عبدالله نیگارکێشی کردیه شایسته‌ی ڕێز و پێزانینه، وێنه‌که ڕۆحی له‌به‌ره، ئاوێزانی ڕه‌نگه‌کان و سێبه‌ر تا ده‌گاته قونچکه جغاره‌کان، پێوانه و چێوه‌ی ڕه‌ش، پێموایه تابلۆیه‌کی ئاڵتونی یه به‌ده‌ستێکی زێرداری زێڕینگه‌رانه نه‌خشاوه، ئێستا له‌لای پارێزگاری شاری سنه‌یه له‌ودویوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن پارێزگاری شاری سلێمانی پێشکه‌شی کراوه هیواداری پاراستنین .
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی لۆچ و گرێ ی نێۆچه‌وانی بکه‌ی، برۆ و پۆرگی به‌رچاوی، ڕیشی سپی و مێزه‌ره‌که‌ی، ئه‌برۆ و چاوی قوولی تێڕوانینی، ده‌ست و په‌نجه و ده‌ماری، پۆشاک و پێڵاوی لاستیکی به‌دوگمه یا قه‌یتان و ئاغزونه‌ی دانه‌خراوی، بزه‌ی نێوچاو سه‌رلێوه‌کانی، سینگی هه‌رده‌م ڕووت و زگی داقوپاوی ..هه‌موو ئه‌وانه سیمایه‌کی پڕفه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سوفانه‌یه، پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه که که‌سایه‌ته‌کی شکۆداربووه پێش نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌که‌ی که‌سێکی ئازا و به‌توانای قه‌تارچی بووه، هه‌میشه کاروانی سه‌خت و دووری کردیه .پیاوێکی خانه‌دان و سه‌خی دڵفراوان، به‌سام و غیره‌ت ده‌گێڕنه‌وه دوای لێدانی له‌لایه‌ن ڕه‌شیدی عه‌لی دووپێ ی له‌خافره‌تدا ئازار به‌ر سه‌ری که‌وتیه، به‌شه‌ش که‌س لێیان دایه له‌خه‌ودا سه‌رڕاش هه‌ر ڕێزداری جوامێر و مێرخاس گه‌وره قسه و کرداربوو .
