گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ...دڵشاد تاقانە ... سیگۆینه ..
سیگۆینه ..
به‌ده‌م برژانی گۆشت و که‌باب کۆمه‌ڵه‌ک خوارده‌ی دیش له‌ناو چڕه دوکه‌ڵی سه‌رپشکۆیه‌کان قرچه‌ی ده‌هات ئاماده‌سازی کرابوو، چرکه‌ی لێکدانی لێوانی مه‌ی خواردنه‌وه جاره‌ک به‌ئینگلیزی: چیه‌س جاره‌کی دی به‌ئه‌ڵمانی: پڕۆست ناوناوه‌ش به‌کوردی: نۆش باخچه‌که‌ی پڕ شووشه بیره‌ی مرداره‌وه‌بووی به‌تاڵ کردبوو .ئه‌وماڵه پێکهاته‌ی خێزانه‌کی لێکانگیری نه‌ته‌وه‌کان بوو بابه‌ی کوردی سه‌ر و چاوڕه‌ش له‌گه‌ڵ دایه‌ی چاوشینی قژکاڵی ئه‌ڵمانی، هه‌ردوو کوڕیان یه‌ک موسوڵمان وه‌ک بابه ئه‌وی دیش دیان وه‌ک دایه، ژنبرایه‌کی باریکه‌له‌ی یۆنانی به‌داک و بابه‌وه، کچه‌دۆستی کوڕه‌گچکه‌ش یه‌کی خرچه‌ی پۆڵۆنی به‌باب و داکه‌وه، مێردی پورێ ئازه‌ری له‌ویش وێوه‌تر مێردی پوره‌که‌ی تر ڤێتنامی .له‌پاڵ ئه‌وانه چه‌ند میوانێکی خۆشزه‌وقی فارسی باریکه بایه‌کی ده‌ویست هه‌ر ئه‌هایه‌ک پیاو ژن ده‌که‌وتنه سه‌ما، هه‌ندێ ئه‌ڵمانی تێرنه‌خۆره‌ش بانگ کرابوون، مێزگردی نان خواردن ته‌قه‌ی قاپان چرقه‌ی چه‌نگاڵ و چه‌قووی تێکه‌وتبوو .هه‌ردوودوو سێ سێ پرس و ڕاگۆرکێیان بوو له‌و چه‌ند مه‌تره چوارگۆشه‌یه گوێبیستی چه‌ندین زمان و شێواز ده‌بووی هه‌رچه‌ندی گوێداریت کردبا تێ‌یان نه‌ده‌گه‌یشتی وه‌ک برێ ی که‌شتیه‌که‌ی نوحه ئه‌وجاره هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تۆپی زه‌وی له‌سه‌ر خڕبویته‌وه ! هه‌رچه‌نده بڵیسه‌ی گڕی نه‌ورۆزی بیست و هه‌شته‌م له‌چراخانی ته‌مه‌نی کوڕه گچکه دره‌وشابۆوه به‌ڵام هه‌رده‌م قۆشمه‌ی گاڵته‌باز له‌هیچ گۆتنێک نه‌ده‌پو‌نگاوه تێیوه‌رده‌ینا ! ته‌ماشای بابم و خه‌زووری کاکم و بابی دۆسته‌که‌م که‌ن ..کورد و یۆنانی و پۆڵۆنی نازانم چۆن تێک ده‌گه‌ن ! هه‌تا قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن به‌نیشانه‌ی سه‌ر و ده‌ست و چاو یا ده‌م خوارکردنه‌وه به‌هه‌زار حاڵ ده‌ری ده‌بڕن .له‌کوڕه‌یان پرسی: ئه‌توو چی و کێنده‌ری ؟ هه‌نده‌ک بیری کرده‌وه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد سه‌ری بادا چونکه کوردی نه‌ده‌زانی به‌ئه‌ڵمانی گۆتی: نه‌ئه‌ڵمانی ته‌واوم نه‌کوردی ته‌واو، به‌گوێره‌ی ده‌وروبه‌ره‌که‌م ده‌تانم بڵێم: سیگۆینه، واته دۆم و قه‌ره‌ج .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
