گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ...دڵشاد تاقانە..به‌ڕه‌ش سواربوون ..
ئه‌و سواربوونه زۆرخۆشه هه‌ستێکی تایبه‌تی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ڕێساکان واده‌کا جار جاره سه‌رکێشیه‌که‌ی بکه‌ی ! که‌م که‌س هه‌یه له‌هه‌نده‌ران ژیابێ و تاقی نه‌کردبێته‌وه که داده‌به‌زێ پێده‌که‌نێ به‌چالاکیه‌کی مه‌زن ده‌یگێڕێته‌وه .هه‌رچوار کچه هاوڕێکه حیته حیتی پێکه‌نین گێژی کردبوون وای لێهاتبوو به‌بێ هۆ ستۆپی چه‌نه‌گه‌یان ته‌قی بوو خۆشی زۆریان لێ ده‌بینی .هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان زانی کابرای پشکنه‌ر وه‌ژوور که‌وته ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ری جاده‌گه‌ڕی ناوشار : تکایه تکتی گه‌شته‌که‌تان ؟ هه‌رچوار وه‌ک گه‌را گه‌را قوپیان کردبێ مه‌ته‌قیان لێوه نه‌ده‌هات ! گه‌یشته سه‌ر ڕۆحیان ده‌ستی درێژکرد: کوا تکته‌که ؟ هه‌رچوار پێکڕا به‌رزه‌پێ بوون یه‌ک دووه‌کیان به‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه قوڕگیان وشک ببوو به‌زۆر ته‌ڕایی ده‌میان قوت ده‌داوه .کابرا داوای ناسنامه‌ی کرد تا سزایان بۆ بنوسێ ؟ لێی هاتنه وه‌ڵام: فه‌رموو ئه‌وه تکتی نێوان دووشاره ئێمه له‌دووره هاتووین تاده‌گه‌ینه ناونیشانه‌که تکته‌که‌مان ده‌خوا .یه‌کیان گۆتی: تکته‌که‌م له‌ماڵێ له‌بیرکردووه ( تکتی مانگانه‌ی دایکی شک ده‌برد، تا دوایی نیشانی بدا سزانه‌درێ )، ماوه یه‌ک ئه‌ویش زۆرزانه زۆر قۆشمه‌یه له‌سه‌د ئاوی دایه و قاپی ته‌ڕ نه‌بووه، قۆپچه‌ی کراسه‌که‌ی کرده‌وه هه‌نده‌کی داکشاند سه‌ری له‌کابرا نزیک کرده‌وه به‌تۆنه‌کی مێبه‌خشی ناسک: به‌س من سزا ده‌ده‌ی ؟ کابراش وه‌ک هه‌ر نێرێک سپێنه خڕه‌ی ناوسینگی کچه‌ی ته‌ماشاکرد تاوێک تاسا ! مێرانه گۆتی: باشه ئه‌وجاره ئازادتان ده‌که‌م به‌س جارێکی تر وانه‌که‌ن ؟ ئه‌وانیش پێکڕا: به‌ڵێ سوپاس .کابرا لێیان ڕه‌تبوو هه‌رچار ته‌ماشای یه‌کیان کرد له‌وێستگه‌ی داهاتوو پێش چوونه ده‌ره‌وه له‌ده‌روازه‌که به‌ده‌نگی به‌رز له‌حریته‌یان داوه یه‌کیان گۆتی: به‌ڕه‌ش سواربووین به‌سپی دابه‌زین کچێ ڕاکه‌ن هات !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
