کوتی سیاسی ...دڵشاد تاقانە
ئۆینی سیاسی هه‌ل و مه‌رجی ده‌رهاویشته ڕێکه‌وته‌کانی سه‌رده‌م ده‌سته‌به‌ری بردنه‌وه‌ی ده‌کا .جگه له‌لێکدانه‌وه زانستی، ماتماتیکی و فه‌لسه‌فیه‌کان به‌واتا گشتگیره‌که‌ی زانینی سیاسه‌ت سازش و نرمه‌ڕۆیی له‌دانوستان، فێڵ و ته‌ڵه‌کبازی نه‌که‌وتنه ته‌ڵه‌زگه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی کێشه و ناکۆکیه‌کان پێناسه‌یه‌کی تر ده‌ناسێنێ به‌گه‌مه‌ی سیاسی ناوزه‌ند ده‌کرێ .وه‌ک بردنه‌وی ئۆینی تاوڵه، بخۆ بخۆی شه‌تره‌نج و دامه، ئه‌وه‌ت ڕیز ئه‌وت نهیکای سێ ڕیزکانێ و نۆ ڕیزکانێ ! جا ههرسیاسیهک چه‌ند زیاتر گه‌مه‌که‌رێکی شاره‌زابێ ئه‌وه‌نده کایه سیاسیه‌کان چێتر ده‌باته‌وه ده‌چێته سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات و سه‌رشار یا خواسته سیاسیه‌که‌ی سه‌رده‌که‌وێ، لانه‌که‌ی تریش بهکوتێک ئۆپۆزسیۆنه لهبهراوان ده‌مینێ .گه‌ر ده‌ته‌وێ سیاسیه‌کی سه‌رکه‌وتووی بێ کوتی سیاسی بی بڕۆ له‌ژنه‌که‌ت فێربه چۆن کهمزانێکی وه‌ک تۆ به‌ڕێوه‌ده‌با به‌رگه‌ی نهزانیهکانت ده‌گرێ، ئیسفنجی توڕه‌ییه‌کانت هه‌ڵده‌لوشێ، ههڵتدهسوڕێنێ چه‌ندی خۆبه‌زلزان و بێزارکه‌ربی ! ئه‌وجا وه‌ره‌وه ناو کایه‌ی یاریه سیاسیه‌کان فێری گه‌مه‌ی سیاسی ده‌بی .ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی یه‌که‌می دووهه‌زاره‌کان کاتێ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سوێندی نایاسایی خوارد و شکستی هێنا به‌دید و بۆچوونێکی دژه‌کوردانه هه‌ڵسوڕا تائێستاش هه‌ر هه‌مان یاریکه‌ره له‌گۆڕه‌پانی ململانێکه‌دا کوتی سیاسی کرد مژده‌ی تۆپینی ڕاگه‌یاند به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێکی تر په‌یژه‌ی زار و مارانێ هێنایه‌وه گۆره‌پانی یاریه‌که، پێش ئه‌و غازی یاوه‌ر سه‌رشاری گرته ده‌ست بۆ کورد ته‌نیا به‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی وێنه‌ی شوانه عهگالدارهکهی سه‌ر ته‌نه‌که ڕۆنی ( الراعی ) جاران بوو ئه‌ویش به‌گه‌مژه‌یی خۆی کوتی سیاسی کرد .له‌وکات ڕا تائێستا به‌غدا کراوه به‌سه‌رشاری ئێمه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان سه‌یری چاوڵیکهریهکه هێنده کورتهێنه ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر کهسهرشاری کوردستانه به‌دوبه‌ی میرنشینی عه‌ره‌بی بچوێنن نازانم لۆ بهتۆکیۆی یابانی ناچوێنن ؟ به‌ڵکو جگه له‌ته‌لاره به‌رزه‌کان ژیری یابانیه‌کانیش چاولێبکه‌ین مادام هه‌ر چاولێکه‌ریه ! قسه‌یه‌کی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی به‌براده‌رێکی کوردی هاوکاری حیزبی خۆی له‌وسای موعاره‌زه‌ی عێراقی گۆتبوو: ( وه‌ڵا کاکه، اذا سوڵطه صار بیدی، ئنته ئه‌ول واحد لازم ئهگتلک) واته پێش هه‌موو که‌سێک پشتهپیاوهکهی پارێزه‌ری خۆی ده‌کوژێ چونکه کورده سه‌یری ئه‌م زمانی لۆجیکه ! چۆن کوتێکی سیایه ؟ له‌دوای ئه‌وانه‌ش هه‌ر ڕێشدارێک بهعهمامهی ڕه‌ش یا سپی بێ جا صهدڕ و نوجه‌یفی یانیش مالیکی به‌عه‌ینه‌ک ! هیچ له‌هاوکێشه‌که ناگۆڕێ وه‌ک ئیسلامی ده‌ڵێ " سه‌گی ڕه‌ش و سپی هه‌ر گڵاوه " .کردنه‌وه‌ی ئه‌م سهرهتهوهرانه و لێک گرێدانه‌وه‌یان بهپهلیکانێ ..یاریه‌کی بۆماوه‌ی کورده‌واری یه، کاتێ به‌ردێکی پان لایه‌کی به‌تف ته‌ڕ ده‌کرا له‌هه‌مبه‌ری گروپی به‌رامبه‌ر تیروپشکی له‌سه‌ر ده‌کرا: ته‌ڕت ده‌وێ یا وشک ؟ پێش پرسێکی هه‌ڵبژاردنه به‌رده‌که فڕێ ده‌درا ئاسمان دیوی هه‌ڵبژێردراو لهسهرهوهبا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه ئه‌وان ده‌بوونه براوه‌ی سه‌رشار، به‌ره‌ی دۆڕاویش بۆ به‌راوان .ده‌سپه‌لیک و په‌لیک دوو ئامرازی یاریه‌که‌ن وا ده‌گۆتراوه : په‌له‌که هه‌سته‌وه، بازه‌که به‌سته‌وه، هه‌رسێکی خوستهوه پرنسیپی سێ جاره‌ی یاریه‌که‌بوو ئه‌گه‌ر لهههڵبهزینهوه ئه‌وانه‌ی به‌راوان پهلیکهکهیان بگرتباوه ئه‌وا ده‌هاتنه سه‌رشار، ئه‌وانه‌ی سهرشاریش ده‌سوتان و سهرشاریان چۆڵ ده‌کرد، به‌ڵام له‌وه گرینگتر ئه‌گه‌ر له‌وه‌شانی دهسپهلیکهکه به‌نه‌زانی بهپهلیکهکه نه‌که‌وتبا ته‌نیا له‌زه‌وی دابا ده‌بوو سه‌رشار چۆڵکه‌ن بچنه به‌راوان توند ده‌سپه‌لیک وه‌شێن هاوار بکا بڵێ: کوت سوتام .ئینجا له‌یاریه سیاسه‌یه‌کانی ئاستی کوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رشار و ئۆپۆزسیۆنی به‌راوان یا عێراقی عه‌ره‌بی نافیدڕاڵی و کوردی ته‌نێ فیدڕاڵخواز ئه‌وجا جیهانگهریش زۆر له‌سیاسیه‌کانی خۆمان و بێگانه‌ی هه‌مبه‌ر نه‌ک له‌ڕابردوو، ئێستا و له‌داهاتووش به‌رده‌وام کوتی سیاسی ده‌که‌ن ئینجا گرینگ ئه‌ویه ته‌نیا کایه‌کی یاریه‌که بدۆڕێنی نه‌ک ته‌واوی خۆت وه‌ک نوری مالیکیش ئه‌م جاره کوتی سیاسی کرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
