
داری مای ...دڵشاد تاقانە
خۆشه‌ویستی سنوری نی یه و له‌و پێناوه‌دا جۆره‌ها داهێنانی ده‌ربڕین هه‌یه یه‌کێ له‌سیما جوانه‌کانی ڕازانه‌وه‌ی داری بێتولایه ( Birken ) که له‌شێوه‌ی دارئه‌سپیندار قه‌ده‌کانی سپی یه، لقێکی بڕاوه‌ی ده‌ڕازێنرێته‌وه به‌بریقه و که‌ره‌سته‌ی ڕه‌نگی ئاڵ و واڵای نایلۆنی و په‌ڕۆ وه‌ک سونبول و نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی له‌به‌رده‌م ماڵی خۆشه‌ویست داده‌نرێ ، پێڕه‌وی ئاهه‌نگه ناسراوه به ( Maibaum ) واته داری مانگی مایس ( مانگی جۆزه‌ردان ) ...له‌ئێواره‌ی ڕۆژی 30.04.0000 که به‌یانی ده‌بێته یه‌کی مای هه‌موو ساڵێ گه‌نجان بۆ ده‌سگیرانه خۆشه‌ویسته‌کانیان ئاماده‌ی ده‌که‌ن .له‌شه‌وه‌که‌ی به‌نهێنی ده‌یبه‌نه به‌ر ده‌رگاکه تا به‌یانی که یار له‌خه‌و هه‌ڵسا دیاری خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببینێ، ئاشکرا و مایه‌ی شانازی یه که‌سێک له‌م ماڵه خۆشه‌ویستی هه‌یه .زۆرجار ژن و مێرد ئه‌م ئاهه‌نگه بۆ یه‌کتری ده‌که‌ن هه‌روه‌ها گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ بۆ یه‌که‌م جار په‌یوه‌ندی ببه‌ستێ، خۆشه‌ویستی خۆی ده‌ربڕێ ئه‌م داره ده‌ڕازێنێته‌وه له‌به‌رده‌می ماڵی خۆشه‌ویستی دای ده‌نێ بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی له‌هه‌ستی خۆشه‌ویستی .
ڕۆژی یه‌کی مای هه‌ر جه‌ژنی کرێکاران نی یه به‌فه‌ڕمی له‌وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، سویسڕا ڕۆژی پشووه بۆ خۆشه‌ویستی له‌ڕۆژژمێری ساڵانه تۆمارکراوه وه‌ک نه‌ریتێکی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێ مایه‌ی شادی و سه‌ما و گۆرانی خۆشی یه به‌ناوی ( Tanz in den Mai ) واته سه‌مای مانگی مایس پێناسه ده‌کرێ .له‌وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، ئه‌مریکا، تایلاند و میسریش باوی هه‌یه و هه‌ندێ جار داری سنه‌وبه‌ر و سه‌روو به‌کاردێنن .
مێژوه‌که‌ی دووره و چه‌ندین سه‌ده‌یه یۆنان و ڕۆمانه‌کان له‌کات و ساتی خۆی نمایشیان کردووه، ستایلێکی وه‌هاش له‌ئاینه‌کاندا هه‌یه به‌ڕازانه‌وه‌ی گۆڕ و مه‌زاری پیاو چاک و ناو باشه‌کان وه‌ک پیرۆزی و موتفه‌ڕک به‌داری سه‌ر گڵکۆیه‌که‌یان ده‌واسرێ، له‌هه‌رشوێن و کۆگه‌لێک جۆرێکه و نوێکاری تێدا ده‌کرێ .له‌هه‌رێمی بایه‌رن له‌ئه‌ڵمانیا ده‌بێ کوڕه‌که له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌وه‌دا پاسه‌وانی داره‌که بێ له‌به‌رده‌رگا نه‌وه‌ک هاوڕێکانی لێ ی بدزن خۆ ئه‌گه‌ر بدزرێش ده‌بێ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بیره و خواردنه‌وه بکڕێ .زۆری باخه‌وان و دارفرۆشه‌کان له‌م کاتانه قازانجی زۆرده‌که‌ن ته‌نانه‌ت کۆمپانیای تاکسی ئاماده‌یی ڕازانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی داره‌کان به‌نرخی داشکاو گونجاو ده‌که‌ن .
هه‌موو ساڵی کوڕان به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن ته‌نیا له‌چوار ساڵ جارێک ئه‌و ساڵانه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه بیست و نۆ ڕۆژ بێ واته ( ساڵهه‌ڵات بێ ) کچان به‌ڕازانه‌وه و پێشکه‌شکاری داره‌که هه‌ڵده‌ستن .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
