
ته‌واوه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ی نیوسه‌ده‌یه ئه‌و تکانه جگه له‌چاوگی داهات و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی کۆیه، بنکه‌ی هۆشیاری و پێگه‌ی وێژه‌ییه، پارێزه‌ری هه‌زاران نهێنی سیاسی و کۆڕی ڕاگۆڕکێ بووه ده‌یان کادیری شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر کۆبونه‌وه‌ی تێداکردوه وه‌ک دکتۆر خالید، مامه ڕووته، مه‌لاعه‌لی، سه‌ید برایم، خاره شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌دان پیاوی هه‌ڵکه‌وتووی شاره‌که له‌ژمار نایه‌ن ! چه‌ند جارێک به‌رتاڵان و دزی حه‌ره‌س قه‌ومی و به‌عسیه فاشیه‌کان که‌وتووه له‌به‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی و نیشتمانی ده‌ڕابه‌که‌ی داخراوه خاره جه‌لالیش زیندانی و تاراوگه‌نشی شاری شامیه‌ی عێراقی عه‌ره‌بان کراوه .
دوکانی شیعر و گۆرانی . .
وروژێنه‌ری سه‌دان کێش و سه‌روای شیعری و داهێنه‌ری به‌رهه‌می هونه‌ری ئاواز و گۆرانی یه، شیعرباری شاعیرانی کۆن و نوێ یه چه‌ندان که‌س شیعره‌کانی خۆیان له‌وێ تاقی کردیته‌وه پرسیان له‌خاره جۆبار کردیه . مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگچڕی مه‌قامبێژی مه‌لا ئه‌سعه‌د و خاره سێوه، حه‌مه‌ده‌مین عه‌باس و باقی حه‌لاق ، فه‌قێ ئه‌حمه‌ده کۆره و باکوری سترانبێژ بووه . سروشی ئاوازی ژه‌نیاران زاهیر محه‌مه‌د و مه‌لا ئه‌نوه‌ر، وریا ئه‌حمه‌د و سه‌رداری باب سه‌رداری . چه‌ندان کامیڕا ورد وردی ڕه‌فه‌کانیان پشکنیوه له‌دیداری ڕۆژنامه‌یی و ته‌له‌فزیۆنی جۆباری گه‌وره شاعیردا ئاماده‌کاری به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوکی کۆن و که‌ناڵه کوردیه‌کانی ئێستا هه‌روا ڕێپۆرتاژنوسانی ڕۆژنامه‌کان پرس و لێکدانه‌وه‌کانی خۆیان له‌پاڵ ده‌ربڕیوه . دوکانێک پڕ له‌ده‌فته‌ری قه‌رز و خۆشنوسی تێكه‌ڵه‌ی گڵوکه شیعری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، سروشت و دڵداری جۆباریات:
بابچینه کوێستان بۆ گه‌شتی ئه‌م ناوه
جوانی جیهانی خوا به‌م شوێنه‌ی داوه
له‌چله‌ی هاوینا نه‌وبه‌هار ببینه
قه‌ندیل مه‌ندیلی هه‌رفڕێ نه‌داوه
هه‌واڵگه‌ی کوردایه‌تی . .
چاوگی هه‌واڵی شه‌وانه‌ی ڕادیۆکانی مۆنتیکارلۆ و ده‌نگی ئیسڕائیل و ئێسگه‌ی له‌نده‌ن، ڕۆژانه دوکاندارنی گوزه‌ره‌که له‌به‌ر نه‌زانینی عه‌ره‌بی ڕوویان تێکردووه بۆ زانینی هه‌واڵه‌کانی دنیا و تایبه‌ت به‌کورد له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م . چه‌نده‌ها نامه‌ی کوڕه پێشمه‌رگه‌ی نێردراوی شاخ بۆ باوکیان تێدا خوێندرایته‌وه له‌به‌ر نه‌خوێنده‌واری بابه پێشمه‌رگه‌کان و بوونی متمانه‌ی ته‌واو به‌خاره جه‌لال جۆبار . هه‌ڵکه‌وته‌ی دوکانه‌که له‌سه‌ر سێ ڕیانی چه‌قی بازاڕه شوێنێکی سه‌رگۆشه‌ی بینینی هاموشۆکارانی بازاڕ له‌کڕیار و گه‌شتیار له‌نزیک ده‌رگای ناوه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره . ناونیشانی پۆست و گه‌یشتنی نامه‌ی دووره خزمان بوو به‌پێ ی نزیکی له‌مزگه‌وتی گه‌وره وه‌ک ناونیشان نوسی کوردستان له‌ته‌نیشت و به‌رامبه‌ر، له‌سه‌ر و له‌ژێر، له‌سه‌روو له‌خوارووی فڵان باڵه‌خانه‌یه .
دوکانی بازرگانی . .
نماینده‌ی جۆره‌های که‌رسته‌بووه مینابڕی په‌نجه‌ره و ده‌سکی ده‌رگا تا چه‌کوچ و بزمار ( به‌وشه‌ی بزمار ده‌رفه‌ته بنوسم که خارم بزماری ده‌فرۆشت هه‌میشه له‌په‌ڕی کتابه‌کانی به‌عسی ئه‌وسای لوول ده‌دا وه‌ک گرێ ی کولیچه ده‌یپێچاوه تا که‌س مێژووی به‌عسیه‌کان و به‌سه‌ردا هه‌ڵگۆتنه‌کانیان نه‌خوێنێته‌وه هه‌نده‌ی ڕق لێ ده‌بوونه‌وه ) سه‌رده‌مێک پێڵاوفرۆشی باته و لاستیک، کۆمۆنی به‌شه شه‌کر و چاو برنج، کارسته‌ی خانوو هه‌روا بێته‌وه ڕه‌نگکاری و دارتاشی بازاڕ کردووه . زۆر لادێکانی کۆیه بله‌وری لۆکس و فانۆس یا گوزی لاله و فتیلی ته‌باغی نه‌وتیان لێ کڕیوه ماڵیان پێ ئاوه‌دان کردیته‌وه .
هه‌وارگه‌ی وێژه . .
دوکانه‌که لۆ خاره جۆبار له‌جیاتی چایخانه و قاوه‌خانه‌یه به‌هۆیه‌وه تا ئێستاش ده‌یان پیاوی ساڵانچوو ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن جارهه‌یه به‌ده‌م توڕه‌ییه‌که‌وه گلله‌یی له‌یه‌کترده‌که‌ن: ده‌به‌سه فران ئه‌وه نیوسه‌عاته دێم و ده‌ڕۆم ئه‌وجا نۆره‌ی منه له‌کن جۆباری دانیشم هه‌سته جێم که ! کاک برایم سابیری ده‌نگخۆش هه‌رزوو زوو مێزی دوکانه‌که‌ی ده‌کرده دمته‌ک لۆ گه‌یاندنی ئاوازه‌کی نوێ ی خۆی له‌شیعری جۆبار . وه‌ک ته‌رازووی سه‌رمێزه‌که ویژدان هه‌میشه دادوه‌ری مافه‌کانی له‌وێ پارسه‌نگ کردیه هه‌رچه‌نده ڕه‌فته‌کانی کۆن و تۆزاوین به‌ڵام هه‌رگه‌ردێکی تۆزه‌کان مێژووێکی هه‌ڵگرتووه له‌مۆزه‌خانه ده‌چێ و شایسته‌یه خه‌ڵوه‌ندێکی ته‌لیسماوی شیعربارگه‌یه . زۆرانێک ڕۆژانه به‌به‌ر دوکانه‌که ڕه‌ت ده‌بن هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخه‌ی هه‌ڵده‌کێشن به‌یادی خۆشه‌ویسته کۆچ کردووه‌کانیان هه‌روه‌ها تا ئیستاش هه‌وارێکی وێژه و شیعر له‌شاره‌که هه‌ر ئاوه‌دانه . ده‌گمه‌نه خۆشه‌ویستێک ڕاگوزه‌ری بازاڕی کۆیه بووبی له‌خانه‌ی درێژه پاشه‌که‌وتی مێشک‌دا به‌چاوانی وێنه‌یه‌کی چاوه‌تروکه‌یی ئه‌م دوکانه‌ی نه‌گرتبێ ؟
Dlshadtakana@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
