
چه‌مكی ئیرۆتیك به واتای وه‌سفی سۆزداریش دێت له‌ڕووی هه‌ستكردن و حاڵه‌تی پێوه‌ست به ئاوێته‌بوونی جه‌سته‌یی و سێكسی، وه‌كو چه‌مكێكی گشتی ئه‌و تێكستانه ده‌گرێته‌وه كه باكگراوندێكی ڕووتیان هه‌یه (زانا خه‌لیل، 2012، ل19-20) .
(ئه‌فڵاتون) وه‌كو فه‌یله‌سوفێك ڕووتی به شتێكی باش و په‌سند زانیوه بۆ ئه‌ده‌بیات، ئه‌وه‌تا له گفتوگۆكانی كۆماردا ئاماژه به‌و خاڵه ده‌كات، كه كاتێك سپارته‌ییه‌كان به ڕووتییه‌وه وه‌رزش و چاڵاكیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌و كاره‌یان كه‌ره‌سه‌یه‌كی په‌سند و گونجاویان خسته به‌رده‌ستی كۆمیدیا نووسه‌كان (ئةفلاتوون ،2006، ل219) له‌مه‌شه‌وه ڕووتی په‌یوه‌ست ده‌بێت به داهێنان، چونكه هه‌م ده‌بێته كه‌ره‌سه‌ی وێنه‌یه‌كی واقیعی بۆ نووسه‌ران، ئیرۆتیك باس له حه‌زوو ئاره‌زووه نهێنیه‌كان ده‌كات، تاوتوێی چێژی په‌نهانی ژیان ده‌كا، چاوی ئیرۆتیك سنوره داخراوه‌كانی نێر و مێ به‌تایبه‌تی، به‌گشتی مرۆڤ ده‌شكێنێ و ژیانیان له‌وپه‌ڕی ڕووتیدا نیشانده‌دا، هه‌روه‌ها باس له جوانی له‌ش و لار‌و جوڵانه‌وه‌ی له‌ش و ڕه‌فتاری ناسك و گه‌مه دڵداریه‌كان و ڕاموسان و ئاوێزان و ده‌ستبازی تا ده‌گاته سنوری سێكس ده‌كا . (پێشڕه‌و سه‌ید برایم، 2009، ل163) سه‌رباری ناسكی جل و به‌رگی نێرومێ به‌تایبه‌تیش جله‌كانی ژێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆمانسیانه و ناسك نیشانده‌دات و چێژی سێكسی خوێنه‌ر ده‌بزوێنێ، له‌وه‌شه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئیرۆتیك و ئه‌ده‌بی ئیرۆتیكی كار له‌سه‌ر غه‌ریزه‌ی سێكسی و وروژاندنه‌كان ده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به‌و لایه‌نه‌وه...
د. ڕێزن ساڵح مەولوود
بەراورد
1
دەستم زۆر داوە لە لۆکە، یەک جاریش دەستم دا لە تۆ-تۆ نەرمتری
2
پەنجەی بەهەنگوینم زۆر مژیوە، یەک جار لێوەکانی تۆ-لێوەکانت شیرینترن
3
لە زستاندا سەدان جار باوەشم کردووە بە هەتاودا
لە ڕێبەنداندا، یەک جار تۆ-تۆ گەرمتری
4
دەیان جار شووشە بۆنم لەدەست بەربۆتەوە و شکاوە،ژوور تژی بووە لە گوڵاو
یەکجار گەردنم بۆن کردووی؛،بۆنی گەردنت خۆشترە
5
هەموو بەیانیەک گوێم لە گیتار گرتووە،تەنیا جارێ دەنگی تۆ؛ئەوەی تۆ- ئارام بەخشترە
6
دەیان ڕووباری سپی ڕووتم دیوە،تەنیا جارێک لەشی تۆلەشی تۆ -سپی‌تر و لووسترە
7
لەناو سەدان شەوی یەڵدادا، ڕۆژم کردۆتەوە،شەوێکیش لەناو قژی تۆدا؛-قژی تۆ درێژترە
8
هەرچەند جارێک بەفر باریوە، بە فنجانێک قاوەوە چومەتە بەر پەنجەرە
یەک جار سەیری چاوە قاوەیەکانی تۆم کرووە؛،چاوەکانی تۆ- تۆخترن
9
هەزاران جار، دەستم داوە لەهەنار،یەک جاریش مەمکی تۆ، مەمکەکانی تۆ -خڕ ترن
10
دەیان جار لە نیشتمان دابڕاوم،یەک جاریش لەتۆهی تۆ -کوشندە تر بوو
