نزیکەی پەنجا پڕۆژەی زەبەلاحی نیشتەجێبوون لەسەر موڵکی گشتی لە ماوەیەکی کورتدا...
ئایا گەورەترین قەیرانی ئاو و تەقینەوەی دانیشتوان دروست ناکات؟
ئایا دروستکردنی ئەو بینا زەبەلاحانە ڕێگە لە هاتوچۆی ڕەشەبای سلێمانی ناگرێ کە خێروبێرێکە ناهێڵێ هەوای شار قەتیس ببێ و پیس ببێ؟
ئایا لێدانی ئەو هەموو بیرە ئیرتیوازییە بۆ ئەو پڕۆژانە، نابێتەهۆی بڕینی دەماری دەیان کارێزو کانیاو کە سەرچاوەی ئاوی مزگەوتەکان و گەڕەکەکانن؟؟؟
ئەرێ خێرە پارک دروست ناکرێ بەڵام پڕۆژەکان پۆز بەوە لێدەدەن کە بەرامبەر پارکی هەواری شارن؟؟
ئەرێ ڕیکلام لە ناوەڕاست و جنوب بۆ ڕاکێشانی کڕیاری عەرەب، تەعریبێک نیە لەسەردەستی وەبەرهێنەر؟
ئایا ئەو هەموو پڕۆژە زۆرە بۆ پڕکڕدنەوەی پێداویستییە یا بیانوە بۆ داگیرکردنی موڵکی گشتی؟؟