خولە بووز

لەخولە چەخماخەشدا حیوارێک هەیە کە ئەڵێت بۆ ئێمە خولە بوزین،
(خولە بوز) ناو ناوبانگی وەک ناوێکی میهرەبان و بیرەوەری جوانی سلێمانی لای زۆربەی خەڵک هەرماوەو وون نیە ، خولە بووز پەپولەبوو پیاوێکی بێدەنگ . وە مرۆڤێکی زۆر بێــوەی و لەسەرخۆ بوو، لەسەرخۆییەکەی بە جۆرێک بو هیچ لە شێت نەدەچوو. خولە بوز وادەزانیت عەسابە یەک بووە لەسەر زاری هەموو خەڵک بوو، پیاوێک لە پیاوە بەبەرەکەت ،دڵپاک ، پاک وتەمیز بو، شێتە نازدارەکەی مەڵکەندی محمود کە ناسرابو بە (خولە بوز) باڵای مام ناوەند بو ، بێ دەنگترین کەسی شاربوو، ساڵی ١٩٣٣لەدایک بووە ، ماڵیان لە گەڕەکی مەڵکەندی سەروپیرمەنسور بوو، بەرامبەر شەقامی قەنات، هەمیشە جلێکی کوردی لەبەردەکرد شەڕواڵ رەنگێک و چۆغەش رەنگێکی تر جوان لەگەڵ فەقیانەی سپی ، جامەنەیەکی ڕەشی لەسەر دەکرد ، ئەگەر فەقیانەکەیت ڕابکێشایە، دە یوت (مەکە خنکام) زۆر حەزی بەجگەرەی زەل دەکرد، زوو زوو دەستی بۆ دەموو چاوی ئەبرد وات دەزانی شتێ پێوەی داوە یان مێش دەرەکا،هەموو بەیانییەک لەمەڵکەندی و پیرمەسورەوە بەرەو خوار دەبوەوە. دارێکی بەدەستەوە دەگرت و دەیووت بچۆو دەی بچوو ،بەرەو ناو بازاڕ بۆ لای چایخانەکەی (قالەی شاسوار) بۆ نان و چاخواردن، جار جارێکیش بۆ لای (عەباس ئەبو شوار ب) بۆ بابۆڵە کەبابێ، ئەویش بە ئەنقەست تەئخیری دەکر، بۆ ئەوەی بڵێ پەلەمە زووبکە ئەمیش دەیوت ئەڵێی لۆری بەجێ هێشتوە لە جادە، ناوبانگی خولەبوز لە چیەوە سەرچاوەی گرتوە ؟
- بۆ یە پێیان ئەوت خولە بوز چونکە هەر کەسێ لەدواوە بوزی بەخولەوە بکردایە ئەو بووزی بەوەی پێش خۆیەوە ئەکرد، ئیتر هەرکەسێ بوایەئەگەر شەق بوایە ،شەق دەوەشان، تەنها وەتەنها دەستی بۆ ئافرەت نەدەبرد ؟ خۆشەویست و بەقەناعەت بوو ودەستی بەخێــربوو، هەتا برسی نەبوایە داوای پـارەی نەدەکرد،لە هەر دوکانێک شتی هەڵگرتایە پێیان خۆش بوو دەیانگوت وەلییە، خێر ڕوومان تێ دەکا خەڵک پارەیان ئەدایە بۆ هاوکاری کردن ئەمیش ئەیبردەوە بۆ دایکی، زۆر جار تەنەکەیەکی بەتاڵی بەدەستەوە بوو پەلە پیتکەی لێ ئەدا، هەتا دەیبردەوە بودایکی بۆ ئاوکێشان، وە دەڵێن دارتاشەکان ئاسان کاریان بۆ دەکرد تا دەسک بۆ تەنەکەکە دروست بکات.
هەمیشە کاتی نوێژ لەمزگەوتی مەڵکندی بوو حەزی دەکرد
لەپشتی مەلاوەبێت ، مەلا هەمووجارێک لەگەڵ ئامۆژکاری بۆ نوێژ کەران، لەگەڵ ووتنی ڕیزەکان ڕێک بکەن، دەیوت کاتی نوێژ ئاگاداری کاک محمود بن هیچ کەسێک گاڵتەی لەگەڵ نەکات، مەلا دەیزانی دەستی بۆبەرن ئەویش دەست ناپارێزی و دەست دەبات بۆ ئەوەی پێش خۆی،، زۆر حەزری لەسەعات بوو ، هەمیشە لە دەستیدا بوو ، بەڵام ڕقی لەڕادیۆ بوو، بۆیە زوو دەینکوژانەوە ،حەزی بە کۆکردنەوەی پارچە قوماشیش بوو هەر پارچە و ڕەنگێک ، جار جار دەیهێنا بۆ ، عەبدەی خەیات ، لە قەیسەری وەسمان پاشا ئەیوت بۆم بکە بە یەک پارچە ، ئەویش بۆی ئەدروو و دە فلسیشی ئەدایە . زۆر دڵی پێ خۆشدەبوو .، زۆر دڵی خۆش دەبوو..
چۆنێتی شەھیدکردنی شۆڕشی ساڵی١٩٧٤ بووە، دائیمە کەمینی عەسکەری ھەبوو لەشەقام کۆلانەکان
بەتایبەتی گەرەکی مەڵکەندی. کاک عارفي موختار وەکو ھاوکاری هوده يه كي پێ يابو له گەڵ دايكيا له وهوده يا دەژیان ، خولە بووز بەبێ ئاگا...شەو چووبوو،،،لەدەرگای ماڵی عارفی موختاری دابوو. ئەوانیش لەترسا.. لێیان ،نەکردەوە ،دوایی هێزی سەربازی شەو لەوێ کەمین دەبن شەو درەنگانێکی منعی تجول بوو هاوار دەکەن لێی ناوەستێ وائەزانن پێشمەرگەیە ،،،تەقەی لێدەکەن شەھید دەکەن!! ، دواتر ھێزەکە ھاتن وێنەیان لە پالدا دەگرت و ئەیان ووت پێشمەرگەمان کوشتوە بە جل و بەرگە کانی تێکەوتبون ھەتا مختاری گەرەک چوو بە دەنگیانەوەو وتی ئەوە لە مالی ئێمە دا دەژی و کەم فامە و لە دەستی دایکی رای کردوە پێشمەرگە نیە و ئینجا خەلکی گەرەک لە مەیتخانە ھێنایانەوەبۆ مزگەوت،،دوای بردیان بۆ سەرقەبران ئەو خوێنەی بەھیچ شتێک وشک نە ئەبوو . چونکە
حەفتاو پێنج فیشەکیان پێوە نابوو
ئەوسا ئەمری خوای کرد خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات
هەرگیزاو هەرگیز لەیادم ناچیت خولە گیان
نوسینی کامەران عومەر سریع