کەلسوم فەرشی سوری ژێرپێی بەرپرسەکان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە

کەلسوم فەرشی سوری ژێرپێی بەرپرسەکان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە

کەلسوم لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی:

دەسەڵاتێک خۆی لە شەهیدەکان پێ گەورەترە
تێکۆشان دەکەم تا هەموو کلتورە ناشیرینەکان دەسڕمەوە لەم کۆمەڵگەیەدا.
شەهید ئەو مرۆڤەیە کە لەپێناو ئازادی گەلەکەیدا یان خوی و خێزانەکەیدا دەبیتە قوربانی ، ئەو گەلەش پاش ئازاد بوونی ئەوشەهیدانە لەبیر ناکات و دەیکاتە ڕەمزی سەربەرزی و شکۆداری دەیان کات بە سمبول و پێرۆزی بۆ نەوەکانی داهاتوی، بەڵام دەسەڵاتی هەرێمی کورستان ئەو دەسەڵاتەی کە هەموو پیرۆزیەکانی ئاوەژوو کردەوە کە بێڕێزی بە تاک بە تاکی خەڵکی بەشەرەف کرد کە هەموو شتێکی سەقەت و ناشیرینی هێنا تێکەڵی ئەم کلتورەی کردو ناشیرینیەکانیشی ناشیرینترکرد لە ئێستادا سوکایەتیکردن بە خوێنی شەهیدانی کردوە بە ڕێزگرتنی میوانەکان ، سەیرە ئاخر خاکێک پڕبێ لە خوێنی شەهید تۆ خوێنەکە بهێنیتە سەر زەویو زۆرێگ لە مرۆڤی بەعسی و خاک فرۆش و خیانەتکار و دزو تاڵانچی و هەندێ جاریش مرۆڤی پاک و مل کەچ بەسەریدا دەڕۆن . وەک بەڕێز مام سابیر دەڵێت لە شەڕی چاڵیێراندا لەنێوان سەفەوی و عوسمانێەکاندا ئەوەندە خوێنێ کوردی شیعە ڕژاوە کاتێ بەناو خوێنەکەدا دەڕۆشتن وێنەی مانگ و ئەستێرە لە ناو خوێنەکەدا دیاربوو تورکیا ئەمەی کرد بە ئاڵا بۆخۆی ، بەڵام پێم بڵین ئێستا ئەم فەرشە سوڕەی سەر گۆڕی شەهیدان مانای چی دەگەیەنێ ؟؟ ساڵی پار ئەم فەرشەم کۆکردەوەو فڕێمدا بەڵام ئەمساڵ بە برغو دایان کوتابوو تانیوەی بۆم کۆکرایەوە و نەیان هێشت لای بەم. هیوادارم بتوانم ئەو کڵتورە بشکێنم هەڵبەت بە هاوکاری ئێوە.