
ئه‌مه جاری دووه‌مه سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵی پار له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو له كامپ د‌یڤید له ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا ئه‌مجاره له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودیه گری ده‌درێت. له دۆخێكی جیاوازتردا له‌وه‌ی پار چونكه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش به‌شێكی زۆری ئه‌و خاكانه‌ی كه داگیری كردبوو له عێراق و شام لێ ی سه‌نراوه‌ته‌وه و عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ش به درووستكردنی هاوپه‌یمانی ئیسلامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی شه‌رعیه‌ت له یه‌مه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌ت بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر دسته‌ڵاتی كوده‌تاچیه‌كان.
له ساڵی ڕابردوودا كه ڕێكه‌وتنی (5+1) له گه‌ڵ ئێران واژۆكرا بووه مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی فره بۆ كه‌نداوییه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌دا سه‌رۆك ئۆباما دڵنییایی ته‌واوی پێدان و وتی ڕێكه‌وتنه‌كه له بواری ئه‌تۆمی مانای ئه‌وه‌نیه ئێمه چاوپۆشی له كرده‌وه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كو سوریا و عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حرین و شوێنه‌كانی دی،
هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه گومان و سه‌رنجی زۆریان هه‌یه له ڕه‌فتارو جموجووڵه‌كانی ئێران به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ڕۆكێته دوور هاوێژه‌كانی له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌یانی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه بده‌ین زیاتر باس له مه‌ترسیه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه به یارمه‌تیدانی گروپه تیرۆریسته‌كان و حزبوڵای لوبنان و پێشمه‌رجی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌بدات ده‌ستهه‌ڵگرێت له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عهرهیستانی سعوودیه توانی له ماوه‌ی ڕابردوودا حزبوڵای لوبنان وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت وله كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامیشدا له ئه‌نقه‌ره سه‌ركۆنه‌ی بكا كه هێزێكی سه‌ربازی گرنگی هه‌یه و به‌شداری شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كانی سوریایه و له لوبنانیش ڕۆڵێكی دیاریان هه‌یه له ڕووداو‌و پێشهاته‌كانی ئه‌و ولاته‌دا و دۆستی نزیكی ئێرانن.
ئه‌گه‌رچی كۆبوونه‌وه‌كه له میدیاكاندا به لووتكه‌ی كه‌نداو و ئه‌مریكا ناوی برا به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی لایه‌نی كه‌نداو له لایه‌نه شا سه‌لمانی پادشای عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه كرا و هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی تێبینی كرا كه له فڕۆكه‌خانه له كاتی پێشوازیكردن له سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما پادشا ی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌میری ناوچه‌ی ریاز پێشوازی لێ‌كرد به‌ڵام خۆی پێشوازی له سهركردهمانی وڵاتانی كه‌نداو كرد كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبوون بۆیه هه‌ندێك له چاودێران بۆ نیگه‌رانیه‌كانی پێشووتری عه‌ره‌بستانی ده‌گێڕنه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی (5+1) و ساردی په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بستان و حزبی دیموكراتی ئه‌مریكا كه ئه‌مان سعوودیه‌كان زیاتر په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ كۆماریه‌كان خۆشتره.
له هه‌مان كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا به بڕیاردانی شه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری ئاسایش كه ئه‌وانیش ڕاهێنان و مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌ش كه له ئازاری ساڵی 2017 ئه‌نجام ده‌درێت و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و دامه‌زراندنی سیسته‌می ڕادارو به ئاگاهێنانه‌وه‌ی خێرا دژ به ڕۆكیتی بالیستی وده‌ستپێشخه‌ری ئاسایشی زانیاری و هاریكاری ده‌ریایی.
به‌ڵی له دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری و پێداگیری له سه‌ر پاراستنی ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی كه‌نداو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه جارێكی تر ئه‌و بۆچوون و پێشبینیانه‌ی هه‌ندێك له چاودێرانی دۆخی ناوچه‌كه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه پێیان وابوو ئه‌و سی بنه‌ما گرنگه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌و ئه‌مریكا ی له سه‌ر بنیات نرابوو له هه‌شتا ساڵی ڕابردوودا ئێسته هیچ فاكته‌رێكیان بوونی نه‌ماوه تاكوهكو په‌یوه‌ندیه‌كانیان درێژه‌پێبده‌ن ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
1. به‌رگرتن به شه‌پۆلی كۆمۆنستی و سۆڤیتی جاران.
2. به‌گژاچوونه‌وه‌ی ڕژێمه نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیه‌كانی جارانی وه‌كو میسری عهبدولناسروعیراقی سه‌دام و لیبیای قه‌زافی و سوریا كه دژایه‌تی ئیسرائیلیان ده‌كرد.
3. نه‌وت كه ئه‌ویش ئیستا وه‌كو جاران نه‌ماوه
ئه‌گه‌ر له بۆچوونی ئه‌و چاودێرانه زیاتر وردبینه‌وه پێدراوهكانیش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پی ده‌ده‌ن كه له ئایندهی زۆر نزیكدا نا به‌ڵام له قۆناغێكی تردا ده‌كرێت ڕۆڵی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له قاڵب بدرێت هه‌رچه‌نده ئیسته ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ڕابه‌رایه‌تی جیهانی عه‌ره‌بی بكات له دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمه نه‌ته‌وه‌ییه توند ڕه‌وه‌كان كه‌پێشتر ئاماژه‌م پێكردن به‌ر شه‌پۆلی گۆڕانكاریه‌كان كه‌وتن و میسریش له دۆخێكی ئابوری وادا نیه جڵه‌وی ڕابهرایهتیهكه بگرێته‌وه ده‌ست.
ئاماژه‌كان به كورتی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه سه‌رۆك ئۆباما پاشگه‌ز بووه‌وه له سره‌واندنی گورزی سه‌ربازی ئاسمانی بۆ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا له دوای ئه‌وه‌ی هێڵی سووری به‌زاند وو چه‌كی كیمیاوی دژی ئۆپۆزه‌سیۆن به‌كار هێنا و هه‌روه‌ها واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆ درێژه‌ی سه‌رۆك ئۆباما له گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌تڵانتیك سازی دابوو كه تێیدا عه‌ره‌بستانی سعوودیه تۆمه‌تبار ده‌كات به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی وه‌هابی توندڕه‌و و هه‌روه‌ها ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه 15 له‌و 19 كه‌سه‌ی هێرشه‌كانی 11 سبتهمبهریانله ساڵی 2001 جێبه‌جێكرد سعوودی بوون نه‌ك ئێرانی و هه‌روه‌ها داواكردن له سعوودیه كه پێكبێت له گه‌ڵ ئێران و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ش بكه‌ن له نێوان خۆیاندا، له كاتێكدا سعوودیه‌كان چاوه‌ڕوانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بوون كه خۆیان به‌ته‌نها ده‌مڕاستی هه‌رێمه‌كه بن.
خاڵێكی تر كه زۆر هه‌ستیاره ئه‌و پرۆژه‌ی یاسایه‌یه كه له كۆنگریسی ئه‌مریكا هه‌ردوو پارت دیموكرات و كۆماری پشتگیری لێده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌سوكاری قوربانیه‌كانی 11 سبته‌مبه‌ر ده‌توانن سكاڵا له سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعوودیه تۆماربكه‌ن له دادگاكانی ئه‌مریكا داوای قه‌ره‌بوو له‌و وڵاتهبكهن به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پشتیوانی تیرۆری كردووه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك ئۆباما به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ڤیتۆی ئه‌و یاسایه بكات به‌ڵام وه‌كو ئاشكرایه له دوای چه‌ند مانگێكی تر ئۆباما كۆشكی سپی به‌جێدێڵێت و كی ده‌ڵێت سه‌رۆكێكی تر پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه ده‌بێت؟
له هه‌مانكاتدا سعوودیه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و 750 ملیار دۆلاره‌ی كه‌له بانكه‌كانی ئه‌مریكادایه بكشێننه‌وه ئه‌وه‌ش گورزێكی گه‌وره‌یه بۆ ئابووری ئه‌و وڵاته.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
