
ئه‌وه‌ی له كه‌متر له‌ساڵێكه له توركیادا ڕوویداوه شایانی هه‌ڵوێسته له سه‌ركردن و تێڕامانه كه چۆن له دوای شكست هێنانی پارتی داد‌و گه‌شه ی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی پار كه نه‌ی توانی به ته‌نیا وه‌كو دووجاری پێشووتر كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت هه‌روه‌ها بڕینی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا ده بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن كورده‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌كو فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ په‌رله‌مانی توركیا‌و قایل نه‌بوونی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی به حكومه‌تی ئیئتلافی له گه‌ڵ پارته‌كانی تر و په‌نا بردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خته و كۆتایی هێنان به پرۆسه‌ی ئاشتی له گه‌ڵ كورد،
هه‌روه‌ها شكستهێنانی دروشمی (زیرۆ پرۆبلم) سفر گێره‌وكێشه له گه‌ڵ درواسێكانی توركیا وای لێهات هه‌ر ڕۆژه‌ی كێشه‌و گرفت له گه‌ڵ یه‌كێك له دراوسێكانی بخووڵقێنێت.
به‌ڵی ئه‌ردۆگان كه كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی ئاینیه‌و باكگراوندێكی درێژی هه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو بزوتنه‌وه ئاینیه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش زۆر قورسه بۆی كه بتوانێت له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌ڵبكات هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات بڕوات هه‌ر وه‌كو چۆن سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وت له چه‌ند ساڵی پێشووتره‌و شكستهێنان له پێكه‌وه ژیانی سیاسی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزه‌سیۆنی ناوخۆ و ڕۆژنامه‌وانی ئازاد و دادگایی كردنی ڕۆژنامه نووسان و نه‌گونجان له گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه دێرینه‌كانی توركیاله ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و كارگه‌یشته به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی له گه‌ڵ ڕوسیا و سه‌ركووتكردنی هاونیشتمانانی كوردی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر داخوازییه ڕه‌واو یاساییهكانیاندا،
به‌ڵی هه‌ر له درێژه‌ی ملهووڕی و قۆرخكاری وپه‌راوێزخستنی به‌رامبه‌ره‌كانی ئه‌ردۆگان دواجار یه‌كێك له دۆسته نزیك و هاو ڕی وهاوبه‌شه‌كانی كاری سیاسی خۆی پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی وه‌لاناو هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له چه‌ند بابهتێكا بۆچوونه‌كانیان یه‌كیان نه‌ده‌گرته‌وه وه‌كو باسده‌كرێت پرسی گۆڕینی سیستمی حوكم له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له گه‌ڵ كوردا بووه،
دواترینی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی بۆیه دهڵَێم پارته‌كه‌ی چونكه وادیاره ئه‌وه‌ی وه‌كوئه‌و بیر نه‌كاته‌وه ئیتر له‌و پارته‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه وه‌كو داود ئۆغلو بازیاتر له باسه‌كه ده‌رنه‌چم هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په واته نوێنه‌رانی كورد له پهرلهمانیتوركیا واته له كۆی 59 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په 54 یان پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر لاده‌برێت و دواتر دادگایی ده‌كرێن به بیانووی هاندانی تیرۆر‌و گه‌نده‌ڵی و سووكایه‌تی كردن به ئه‌ردۆگان.
مه‌به‌ست چیه له‌م په‌روایزخستنی نه‌یارانه؟
ڕوون و ئاشكرایه ئه‌م په‌راوێز خستن و قۆرخكارییه دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه جیاواز‌و ڕخنهگرهكانه تاوه‌كو بتوانێت به ئاسانی ده‌ستور هه‌موار بكاته‌وه وسیستمی حوكمڕانی بگۆڕێت له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وڵاتانی خۆرئاوای هاوپه‌یمانی توركیا و لایه‌نه ئۆپۆزهسیۆنهكانی توركیا نیگه‌رانن له‌وه‌ی به هۆی ئه‌م یاسایه‌وه زنجیره‌یه‌ك كه‌یسی به سیاسی كراوله دژی په‌رله‌مانتاران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌رز ده‌كرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش بارگرژی زیاتر و قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته قووڵتر و كاره‌ساتبارتر ده‌كات كه له مێژه‌و ئه‌و وڵاته به ده‌ست شه‌ڕو پێكادانی خوێناویه‌وه ده‌ناڵێنێت.
دواجار ماوه ئه‌وه بڵێم وادیاره ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌ی كهلهمێژه ده‌ڵێن له‌م ناوچه گه‌رای داناوه له‌ناو نابرێت ئه‌ویش نه‌بوونی خواست و ئاره‌زووی پێكه‌وه‌ژیانه له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره جیاوهزاكانمان له بیروڕادا.
