ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته ئیسلامی یهبوو كه عوسمانی كوڕی ئهرتغرهل دایمه‌زراند كه نزیكه‌ی 600 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردوه به دیاری كراوی له 29 /یولیوی 1299. ز تاوه‌كو 29/ ئوكتۆبه‌ری 1923. ز
ده‌وڵ
هتی عوسمانی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م و حه‌ڤده‌هه‌مدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توانا‌و هێزی خۆی و به شێوه‌یه‌ك كهفراوان بوونی قهڵهمڕهویهكهی به‌شێكی فراوانی هه‌رسی كیشوه‌ره كۆنه‌كه‌ی جیهان ئاسیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌فریقیا كه به دیاری كراوی كه ئاسییای بچوك و به‌شێكی گه‌وره‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو رۆژئاوای ئاسیا‌و باكوری ئه‌فریقیا گرته‌وه.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سوڵتان سه‌لیم ی یه‌كه‌م (قانونی) (1520_1566) بووبه هێزێكی گه‌وره‌و به‌توانا له هه‌ردووبواری سه‌ربازی و سیاسیه‌وه كه پایته‌خته‌كه قوسته‌نتینیه بوو كه بوو به ئه‌ڵقه‌یه‌كی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان ئه‌وروپای مه‌سیحی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا كه‌به‌سه‌رده‌می زێڕینی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌ناسرێت،به‌ڵام له‌م به‌رواره به دواوه ئیمبراتۆریهتهكه تووشی داته‌پین و پووكانهوههات وكه زۆریك له ماڵ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستدا.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌فه‌وی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو كه‌له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌می زاینی‌دا له سه‌ر ده‌ستی شاه ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ڕاگه‌یه‌نرا و ته‌بریز وه‌كو پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه دیاریكرا و خۆیشی وه‌كو یه‌كه‌م پاشای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناساند و ئاینزای شیعه‌ی كرد به ئاینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌رچه‌نده هه‌ندی سه‌رچاوه ده‌ڵێن سی یه‌كی ئێران ئه‌وكات له‌سه‌ر ئایینزای سونه بوون، هه‌روه‌ها ده‌یشی گووت كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر ئیمامی علی كوڕی ئه‌بوتالیب چواره‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام و له ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (د. خ) ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌و ڕاگه‌یاندنی ئاینزای شیعه وه‌كو ئایینی فه‌رمی ووڵات هانی زۆر خه‌ڵك وتاقمی دا ببنه شیعه هه‌رچه‌نده سونیش بوون له‌وانه ئیمام موحه‌مه‌د كوڕی ئیسماعیل دامه‌زرینه‌ری تاقمی نیعمهتوڵاهی بڕیاریاندا ببنه شیعه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی سه‌فه‌ویه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پێناساندنێكی زۆر كورتی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی بوون كه ناكۆكی دیار‌و گه‌وره‌ی نێوانیان مه‌سه‌له‌ی ئاینزایی شیعه‌و سونه‌یه و كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆر له پێش ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌وه دامه‌زرێنراوه‌و كهپهیڕهو له ئاینزای سونه ده‌كات و نزیكه‌ی چوارسه‌ده زیاتره دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك كه په‌یڕه‌و له ئاینزایه‌كی تر كه شیعه‌ی دوانزه ئیمامیه بكات به مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌ژمون و ده‌سته‌ڵاتی خۆی ده‌زانێت به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئهنازۆڵ، بۆیه سوڵتان بایه‌زیدی دووه‌م له ساڵی 1502. ز هه‌ستا به دوورخستنه‌وه هه‌ندێك شیعه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئهنازۆڵ و هه‌روه‌ها له ساڵی 1514. ز سوڵتان سه‌لیم سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی چاڵدێرانی به ناوبانگی كرد له نێوان هه‌ردوو ئیمبراتۆریه‌تدا كه فارسه‌كان بۆیه‌كه‌مجار تۆپخانه‌یان به‌كارهێنا به‌رامبه ر زۆری ژماره‌ی سوپای عوسمانی به‌ڵام له ئاكامدا شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی شكاو پایته‌خته‌كه‌ی داگیركرا تاوه‌كو ساڵی 1602 له ژێر ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی‌دا مایه‌وه، ئه‌م شكسته‌ی چاڵدێران بۆ ئیسماعیل سه‌رلێشێواویه‌كی گه‌وره‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌و متمانه بوو كه به هێزه‌كانی قزڵباشی هه‌بوو،
ئه‌مانه‌و بێجگه له‌وشه‌ڕانه‌ی تر كه له‌گه‌ڵ ئۆزبه‌ك وزۆر شوێنی تر كراون من نامه‌وێت بچمه ناو درێژه‌ی بابه‌ته‌كانیه‌وه چونكه مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌ی من نین و من ده‌مه‌وێت به كورتی ئه‌و شهڕوناكۆكیانهی ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی عێراق و كوردستان ر ِوویانداوه بخه‌مه ڕوو.
عوسمانیه‌كان و سه‌فه‌ویه‌كان بۆ زیاتر له 150 ساڵ له سه‌ر خاكی عێراق شه‌ڕیان كردووه و شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له ساڵی 1509 ز به‌غدادی داگیركرد وله‌ساڵی 1534ز دا سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌می عوسمانی به‌غدادی له سه‌فه‌ویه‌كان سه‌نده‌وه، دواتر له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تردا له ساڵی 1623 ز جارێكی تر سه‌فه‌ویه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌غدادا گرته‌وه، جارێكی تر سوڵتان مورادی چواره‌م به‌غدادی له ژێر ده‌ستیان ده‌رهێناوه له‌ساڵی 1638 ز، تا دواتر په‌یماننامه‌ی قه‌سری شیرین واژۆ كرا بۆ دیاریكردن سنور له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا له ساڵی 1639ز ئه‌و سنوره‌ی كه كوردستانیان دووله‌ت كرد تا ئێسته ش هه‌رماوه له‌باكوری رۆژئاوای ئێران و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا.
ئه‌مێستا وا نزیك ده‌بینه‌وه له سه‌ده‌یه‌ك له دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و 288 ساڵ له ڕووخانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ده‌بینین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئێستا واته ئێران وتوركیا جارێكی تر به‌ڵام له سه‌رده‌مێكی تردا زۆر جیاواز له‌وه‌ی جاران سه‌ر له‌نوی خۆیان به هه‌مان بیر‌و بۆچوون و باكگراوندی مێژوویی خۆیانه‌وه سازداوه‌ته‌وه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یه‌كانی ڕابردوویان.
ئێران ئێستا كاره‌كته‌رێكی گرنگی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه كلیلی زۆریك له كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ی لایه به‌بی پرس وڕای ئه‌وان له عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن وبه‌حرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستان و شوێنانی تریش هیچ گۆرانكاری و كابینه‌كانی حكومه‌تیش پێك نایه‌ن!!!و له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئهتۆمیشدان و گه‌وره‌ترین كه‌ناره‌كانی كه‌نداویش له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌واندایه. خاوه‌نی سه‌دان ڕۆكێتی دوور هاوێژهو هه‌مان ئایدیۆلۆجی جارانی شیعه په‌یڕه‌و ده‌كات.
توركیاش كه ئه‌مێستا جێنیشینی شه‌رعی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه له دوای ساڵی 2001 ه‌وه پارتی داد وگه‌شه‌پێدان كه باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌یه و به نیو عوسمانی واته عوسمانیه تازه‌كان به‌ناوبانگه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و به ته‌نیا كابینه‌ی وه‌زاری پێك ده‌هێنێت كه ئه‌مه شتێكه ساڵانێكی دوور‌و درێژه له توركیادا هیچ حزبێك به ته‌نیا كابینه‌ی حكومی پی پێكنه‌هێنراوه، ئه‌مانیش به ئاشكرا باس له قووڵایی ستراتیجی ئیسلامی خۆیان ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه كه به ته‌مای زیندووكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی ڕابردوویانن و له هه‌وڵی به هێزكردنی پێگه‌ی خۆیانن له ووڵاتانی ناوچه‌كه‌دا.
ئێرانیش له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له زاری یه‌كێك له ڕاوێژكارانی سه‌رۆك كۆماره‌وه باس له ئیمبراتۆریه‌تی ئێرانی وپایتهختهكهی به‌غداد بێت ده‌كات و رۆژنامه‌یه‌كی تریان باسی یه‌كگرتنی عێراق و ئێران ده‌كات.
بۆیه دوای هه‌موو ئه‌و ڕووداو گۆڕانكاریانه سه‌ركرده‌كانی عێراق چی به خه‌ڵكی عێراق ده‌ڵێن؟ دوای نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆیی عێراق جارێكی تر عێراق ده‌كه‌نه‌وه به گۆره‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه و له كاتێكدا عێراق ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕله كانزاو سه‌رچاوه‌ی سرووشتی و خاكێكی به پیت بۆ كشت‌وكال َو سروشتێكی دڵڕفێن بۆ گهشتو گوزارو بوونی مه‌زارو شوێنه پیرۆزه‌كانی تر بۆ گهشتو گوزاری ئایینی.. .. . تد.
ئایا ده‌كرێت عێراق به‌و هه‌مووتوانا مرۆیی و سرووشتیانه‌وه ببیته پاشكۆی ووڵاتانێك كه له خۆی بێتواناترو كێشهدارترن؟؟!!!
ئه‌ی ڕۆڵی كورد چی ده‌بێت له ئاوا بارودۆخێكدا؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر هه‌ردوولای كێشه‌كه‌دا به‌شبووین هه‌ریه‌كه‌ی به‌لای لایه‌كدا ڕای بكێشێت ناكرێت ئه‌مرۆ سووود له په‌یوه‌ندیه‌كان وه‌ربگیرێت بۆ تێگه‌یاندنی دۆسته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كورد مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر كه‌س و فاكته‌ری سه‌قامگیر ی و ئاشتیه له ناوچه‌كه‌دا و له سه‌د ساڵی ڕابردوودا قوربانی پله یه‌كی كێشه‌و ململانێكانی ناوچه‌كه‌یه.