
ئه‌گه‌ر چی له‌م رۆژانه‌دا كه كوردستانی باشوور به چه‌ند قه‌یرانێكی سه‌خت و دژوار‌دا ده‌ڕوات كه به‌رۆكی تاك به تاكی ئه‌م وڵاته‌ی گرتوه‌وه و كاربه‌ده‌ستان ودام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانیش له ئاستیاندا ده‌سته‌وه‌ستانن و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان نه‌بێت گیانی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر ده‌ستیان و زۆر به سه‌خاوه‌ته‌وه قوربانی خاكی نیشتمانی ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گله‌یی و گازنده‌كان به دوژمنانی دڕنده‌و تاریك په‌رستان ده‌ڵێن جارێكی تر داگیركه‌ر پی ناخاته‌وه خاكی كوردستان.
له ئاوا ڕۆژگارێكدا یادی ساڵڕۆژی 9/ تشرینی یه‌كه‌م 1956 ه كه 59 ساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌م مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمودی نه‌مر كۆچی یه‌كجاره‌كی و ماڵئاوایی له كورد‌و كوردستان كرد.
به‌ڵی یادی مهلیكێك كه عه‌رش و تاجی شاهانه‌ی جێنه‌هێشت بۆ نه‌وه‌كانی و بۆ گه‌له‌كه‌شی به‌ڵكو مێژوویه‌ك له خه‌بات و به‌رخۆدان وبهگژاچوونهوه و ململانی ی سه‌ختی له گه‌ل داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌یدا بۆ جێ هێشتین كه له لاپه‌ڕه‌كانی دیرۆكی كوردا تا هه‌رمان نه‌وه‌كان بۆ یه‌كتری بگێڕنه‌وه.
له‌م یاده‌دا پێمباشه دووخاڵ بخه‌مه ڕوو له ئاست گه‌وره‌یی و هه‌ول َو هیمه‌ت و كۆششه‌كانی شێخی نه‌مر بۆ به مه‌نزڵ گه‌یاندنی كورد جگه له نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ فلادیمێر ئیلیچ لینین ڕابه‌ری ئه‌وسای پارتی كۆمۆنستی سۆڤیه‌ت و سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆماره‌كانی سۆڤیه‌تی جاران كه داوای كۆمه‌ك وپشتیوانی لێده‌كات بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد و به پشت و په‌نای گه‌لانی چه‌وساوه‌و بنده‌ست وه‌سفی ده‌كات:-
1. یه‌كه‌م ئه‌م سی نیوه‌دێڕه یه له شیعری جه‌نابی شێخی نهمرخۆی وه‌كو هه‌ڵوێستێك له لوتكه‌دا كه به دوژمنان و داگیركه‌ران ده‌ڵێت:
نامه‌وی ژینی ئه‌ساره‌ت به‌سمه عومری گومڕههی
نایكهمه سه‌رخۆم به ده‌ستی موده‌عی تاجی شههی
قه‌ت به ئه‌مری دوژمنانم نامه‌وی فه‌رمان ڕههی
2. نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتناسی هۆڵه‌ندی مارتن ڤان برونه‌سن كه دكتۆر كۆردۆ علی له ئه‌ڵمانیه‌وه وه‌ری گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی (له كتێبی شێخ و ئاغا‌و ده‌وڵه‌ت
) كه‌باس له سه‌رۆك هۆزو خێڵه كورده‌كان ده‌كات ده‌ڵێت زۆر جار فه‌رمانڕه‌وایانی ئینگلیز له عێراقدا توانیویانه گه‌وجانه زۆر هۆز دژی یه‌كدی هانبده‌ن. چونكه هێجگار له توانا‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان رازی و دڵنیابوون، به پێبه‌ندی و دانه پاڵی پراگماتیكانهی هه‌نده‌ك سهرهكهۆز ده‌ستخه‌ڕۆ بوون و به خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ ئینگلته‌ره تێگه‌یشتوون. تا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و یاخیبوونی ئه‌و سه‌رۆكهۆزه به نێو دڵسۆز‌و وابه‌ستانه ڕایچهڵهكاندوون و به هۆشی هێناونه‌ته‌وه. دیارترین نموونه شێخ مهحمودبوو، شێخی ته‌نها تینووی ده‌سته‌ڵات نا، به‌ڵكه سه‌ركرده‌یه‌كی له دڵ و ده‌روون و باوه‌ڕه‌وه نیشتمانپه‌روه‌ر، سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئینگلیز قه‌ت نه‌یبه‌خشی، چونكه له بریتی ئه‌وه وڵاته‌كه‌ی ته‌سلیمی ئه‌وان بكات و خۆشی خه‌ریكی ده‌ستكه‌وت چنینه‌وه بێت هه‌وڵیده‌دا ئه‌وان بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی ئازاد هه‌ڵسووڕێنێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه جوانترین و باشترین گه‌واهیه له زاری ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌وروپیه‌وه بۆ شێخی نه‌مر.
جوانترین شت كه كۆتایی وتاره‌كه‌می پی بێنم كۆپهڵهیهكه له شیعری بازیانی خوێناوی كامه‌ران ی نه‌مر:
زیندانه‌كانی هیندستان
خۆڵه‌مێش گه‌رووی بازیان
خوێناوی چه‌می كهناروی
زامی دوژمن كه دێته سوی
ئاوباریكی دابێژراو
به گولله‌ی ده‌سڕێژی به‌تاو
ئه‌تناسن گه‌وره‌ی كۆچ كردوو
ئه‌ی تێكۆشه‌ری نه‌مردوو.