ده‌ستوور له بنه‌ڕه‌تدا ووشه‌یه‌كی فارسی ئاوێته‌یه كه له (ده‌ست) به مانای قاعیده به‌عه‌ره‌بی و به كوردی بنكه یان بنه‌ما و (وور) به مانای خاوه‌ن، دوایی تێكه‌ڵاوی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و كوردی بووه، مه‌به‌ست لی ی پێكهێنان ودامه‌زراندن و ڕژێمه.
هه‌روه‌ها له پرنسیپه گشتیه‌كانی یاسای ده‌ستووری دا وا ده‌ناسرێت كه كۆمه‌ڵێك پرنسیپی بنه‌ڕه‌تین بۆ ڕێكخستنی ده‌سته‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و دیاریكردنی مافی هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ڵاتداران و ڕه‌عیه‌ت به بی ده‌ستوه‌ردان له بیروباوه‌ڕی ئایینی یان ئایدیۆلۆجی و بنیاتنانی نیشتمانێك له سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی كه هه‌موو په‌یوه‌ندیه جۆراوجۆره‌كان ڕێكبخات له نێوان هه‌موو ده‌سته‌ڵاته گشتیه‌كاندا.
بۆیه ده‌ستوور له هه‌ندی له ووڵاتاندا به یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌ناسرێت و ئه‌و یاسا باڵاده‌سته‌یه له ووڵاتدا كه هێڵه گشتی و پانه‌كانی شێوازی ڕژێم له ده‌وڵه‌تدا دیاریده‌كات كه كۆماری بێت یان پاشایه‌تی شێوازی حكومه‌ت په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی سنوور بۆ هه‌رسی ده‌سته‌ڵاتی (یاسادان، دادوه‌ری،جێبه‌جێكردن) دیاریده‌كات و پسپۆریهكانیان جیاده‌كاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه ده‌ستوور دایكی هه‌موو یاساكانه پێویسته هه‌موو یاساكانی كه داده‌ڕێژرێت هاوته‌با و هه‌ما هه‌نگ بن له گه‌ڵ به‌نده‌كانی ده‌ستووردا ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه پێشێلكاری دهستووریهوبه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت له سه‌ر پادشا‌و سه‌رۆكه‌كان كه به پاسه‌وان و چاودێری جێبه‌جی كردنی ده‌ستوور داده‌نرێن، له ئاوا دۆخێك‌دا ڕه‌وایه‌تی فهرمانڕهواییهكهیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌كه‌ر ڕژێمی پاشایه‌تی بێت جێنشینی پاشا شوێنی ده‌گریته‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیش بێت ئه‌وا به میكانیزمی كارپێكراو جێگه‌كه‌ی پڕده‌كرێته‌وه.
شێوازی دیموكراسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به دوو شێوازه:
شێوازی یه‌كه‌م یان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه ئه‌وان واته ئه‌نجومه‌نه‌كه یان هه‌رناوێكی تری هه‌بێت به‌وكاره هه‌ڵده‌ستن و ده‌ستووره‌كه ده‌نووسنه‌وه هه‌روه‌كو ئه‌مریكا له دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا ساڵی 1776 ئه‌نجامی دا،
شێوازی دووه‌م ریفراندۆمی ده‌ستووری ئه‌میش یان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی ووڵات یان هه‌ر كۆمیته‌یه‌كی حكومی یان هه‌ر فه‌رمانڕه‌واو ده‌سته‌ڵاتداری ووڵات دوای ڕاپرسی گه‌ل له سه‌ری به ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه ده‌بێته ده‌ستووری ووڵات.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌یه‌كی پوخت بوو له‌سه‌ر ده‌ستوور به‌گشتی و ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا جارێكی تر به گه‌رمی باسی لێوه ده‌كرێت ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه هه‌رچه‌نده له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ووتوێژو گفتوگۆی گه‌رمی له‌سه‌ر كراوه له نێوان هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ونووسه‌ران و ڕۆشنبیران و زۆر خه‌ڵكی تریشه‌وه ناكۆكی گه‌وره‌ی له سه‌ر بووه واجارێكی تر هاتووه‌ته‌و سه‌ر مێزی گفتوگۆكان به گه‌رمی كه ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور له گیانی ته‌سكی حزبایه‌تی و به هه‌ستێكی به‌رزی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ستوورێكی ته‌واو عه‌یار بنووسنه‌وه كه له ئاست خوێنی شه‌هیدان و قوربانی دانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت بۆ ئێستا و ئایندهی ئه‌م گه‌له ده‌ستبدات كه هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتمان و به‌ها پیرۆزه‌كان بگهڕێنێتهوهبۆ هاووڵاتیان، به شێوه‌یه‌ك كه كه‌س له سه‌روی یاساوه نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی منه هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی باشوور تا ئێسته به فه‌رمی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌و سه‌ر هه‌رێم ئه‌وه‌ی كه پی ی ده‌وترێت ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یان ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رچه‌نده له پاش هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ركوردستان وپاشهكشهی هێزه‌كانی سوپای عێراق له حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان، به‌ڵام چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنانه هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه ئایا چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه چیه؟ ئایا ده‌كرێت ڕاپرسی له‌و ناوچانه‌شدا بكرێت؟ كه به شێكی گرنگی خاكی كوردستانن.
ده‌كرێت ده‌ستوورێكی كاتی دابنرێت و دواتر ڕاپرسی بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كوردستان بكرێت؟
