
توركیا یه‌كێكه له‌و سیازده وڵاته‌ی كه له 4 نیسانی 1949 په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) یان دامه‌زراند، وه‌كو سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن سوپاكه‌ی له ریزبه‌ندی ده‌یه‌مدا دێت له نێو سوپاكانی جیهاندا و خاوه‌نی زیاتر له هه‌زار فرۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو جگه له سه‌دان فڕۆكه ی كۆبتهر بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و گواستنهوهوخاوهنی 115 كه‌شتی جه‌نگی و 13 هه‌زار ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌و له تانك و مودهرهعهو سیستمی ڕۆكیتی و تۆپخانه‌ی دوور هاوێژو شتی تریشه و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی نیوملیۆن جه‌نگاوه‌ری هه‌یه به هه‌موو پله جۆراوجۆره‌كانیه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك كه‌مێك بۆ دواوه بده‌ینه‌وه بۆ ساڵی 2003 كاتێك ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی په‌لاماری عێراقیان دا ئه‌و كات هه‌مان پارتی فه‌رمانڕه‌وا ی ئێسته پارتی داد‌و گه‌شه پێدان له سه‌ره‌تای حوكمڕانی دا بوو له توركیادا نه‌ك هه‌ر به‌شداری نه‌كرد له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی كارای هاوپه‌یمانی ناتۆ بوو به‌ڵكو ڕێگه‌ی نه‌دا هێزی هاوپه‌یمانه‌كان به ناو خاكهكهیشیدا گوزه‌ر بكه‌ن، وه له یه‌ك دووساڵی ڕابردوویشدا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش خۆی به دوور گرتوه‌و گه‌لێك به‌ڵگه‌و هه‌واڵ هه‌ن باس له پاڵپشتی و كۆمه‌كی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) .
ئه‌ی ئیسته خێره وابه‌م خێراییه سه‌دو هه‌شتا پله بای داوه‌ته‌وه وڕێكهوتنی 18 ته‌موزی له گه‌ڵ واشنتۆندا واژۆ كردووه ده‌بێته ئه‌ندامێكی كاروا هاوبه‌شێكی گرنگ كه پێشبینی ده‌كرێت ته‌رازووی هێز بگۆرێت هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، ڕێوشووێنی ئەمنی لە دژی داعش لە تورکیا گیرایهبەر. ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەبوو یاخود بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە سنووریان بڕیبوو، دەستبەسەر کران و سنوورداش کرانه‌وه.
به هه‌رحاڵ ئیسته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 حوزه‌یران ڕابردووی توركیا كه ئاك پارتی به ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌نگه‌كانی دابه‌زی به جۆرێك كه نه‌توانێت به ته‌نیا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت و پارتی دیموكراتی گه‌لان هاده‌پ به‌ربه‌ستی له سه‌دا ده‌ی تێپه‌ڕاند و ڕێكه‌وتنی (5+1) و ئێران و نزیك بوونه‌وه ئێران وئه‌مریكا له یه‌كتر و شكسته‌كانی داعش له سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه په ژه له خۆرئاوای كوردستان به بۆچوونی من گه‌وره‌ترین پاڵنه‌رن بۆ توركیا بۆ چوونه ناو ئه و هاوپه‌یمانێتیه‌وه كه له ساڵی ڕابردوه‌وه به‌رقه‌راره‌و شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات له عیراق و سوریا.
خالێكی تر كه زۆر مه‌به‌ستمه و خاڵی سه‌ره‌كی‌و ئامانجی وتارهكهشمه دەسەڵاتی ئاکەپە لە ژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کوردەکان تیکەڵ بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات. كه ئه‌مه‌ش ناهه‌قی و لیكچواندنێَكی نا لۆجیكی و ناڕه‌وایه به‌راورد له نێوان هێزێك كه داعشه "دەوڵەتیی ئیسلامی، کە لە سەر پاشماوەی گرووپە جیهادیە شکستخواردووەکانی پێش خۆی لە دایک بووە، سەرجەم ئیمکاناتەکانی شەری بەوەکالەت و تاکتیکی دەوڵەتان شاره‌زایه‌و، بەڵکو ئەو دوژمنێکی ئەم سەردەمەی دونیای ئێمەیە کە بە تەواوی خۆی لەگەڵ دونیای مۆدێرنی ئەمرۆکەدا رێک خستووەو دژ به هه‌موو به ها جوان و پێشكه‌وتوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا هێزه كوردیه‌كانی باكورو رۆژ ئاوا به گه‌واهی هه‌موو دونیا هێزی شۆڕشگێڕ‌و ئازدیخوازن و به‌رگری له مافی مرۆڤ و خاكی داگیر كراو‌و دابه‌شكراو ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی ڕابردوودا به كرده‌وه له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕدا ئه‌وه یان سه‌لماندووه و به تایبه‌تی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌په‌ژه كه سه‌رنجی هه‌موو جیهانیان ڕاكێشاوه‌و بوونه‌ته سیمبووڵی به‌رخۆدان و ئازادی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
