له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له ساڵی 2014 دا له‌لایه‌ن خهلیفهكهیانهوه ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی دیارده‌ی ژنه جیهادییه‌كان وه‌ده‌ركه‌وت كه له ناو ڕێكخستنه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامید ا وایان پێده‌بێژن، كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاماده‌گیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندی له سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه عه‌ره‌بیه‌كان به زیاتر له 10% كۆی گشتی چه‌كداره بیانیه‌كانی نێو ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌خه‌مڵێنن،
له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م كه زۆربه‌ی ئه‌و ژن و كچه موجاهیدانه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 _21 ساڵه له زۆر وڵات و شوێنی جیاوازه‌وه په‌یوه‌ست بوون به‌و ڕێكخراوه‌وه جگه له عێراق و سووریا له وڵاتانی باكووری ئه‌فریقیا به تایبه‌تی توونس دواتر میسر‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه و وڵاتانی تری وه‌كو ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا وه‌كو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا كه ئه‌مانه نه‌وه‌و وه‌چه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاستیش سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌و موجاهیده ژنانه‌ن.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش هه‌ر نووسه‌رو لێكۆڵه‌رێك كه‌باس له‌م دیارده بكات ئه‌ری بۆچی ژنان و كچان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌م ڕێكخراوه‌و تیرۆریستیه‌وه كه له بارودۆخێكی ئێجگار سه‌ختدا ژیان به سه‌رده‌به‌ن؟؟
كه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك فاكتهروهۆكار و پاڵنه‌ری هه‌یه وه‌كو سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان باسی ده‌كه‌ن هه‌وڵده‌ده‌م له خواره‌وه هه‌ندێكیان بخه‌مه ڕوو:
1. هۆكاری كه‌سی: ئه‌مه‌یان زیاتر په‌یوه‌ندی به ژنانی عێراق و سووریاوه هه‌یه چونكه ئه‌مانه به هۆی بارودۆخی شه‌ڕی داعش له‌و وڵاته‌كانیاندا له ژێر بارێكی گه‌له‌ك قورسدان كه یان كوڕیان یان هاوسه‌ره‌كانیان یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كوژراون یان تووشی ڕفاندن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوون یان ماڵ و موڵكیان وێرانكراوه له‌و شه‌ڕانه‌دا، بۆیه باشترین ڕێگا بۆ ئه‌مان په‌یوه‌ست بوونه به ریزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه.
2. هۆكاری ئاینزایی: هه‌روه‌كو هه‌مووان ئاگادارین بارودۆخی عێراق و شام جۆرێك له شه‌ڕی ناوخۆیی به‌رقه‌راره كه له ململانی ی سیاسیه‌وه گۆڕاوه بۆ شه‌ڕی ئاینزایی و تائیفی له نێوان شیعه‌و سوونه‌دا كه ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرێك له ژنان بچنه ناو ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌و به‌شداری كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی بكه‌ن و زۆر ئه‌ركی تریش به جێبهێنن به‌و پێیه‌ی جیهاد تاكه ڕێگه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سونی دژبه ڕافیزه شیعه‌كان.
3. هۆكاری ئایدیۆلۆجی: هه‌روه‌كو ڕوون و ئاشكرایه له پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق وشام دانانی خه‌لیفه بۆی، ئه‌وه ئاوات و ئامانجی زۆربه‌ی زۆری ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان و له‌وانه ژنانیش بوو بۆیه به ئه‌ركێكی ئایینی پیرۆزی خۆیانی ده‌زانن په‌یوه‌ست بوون به‌و ده‌وڵه‌ته‌و ژیان له ژێر سێبه‌رو قهڵهمڕهوهكهیدا.
4. هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: هه‌ندێكی تر له‌و ژنانه‌ی كه بوونه‌ته داعش ئه‌و ژنانه‌ن كه له بنه‌چه‌ی ڕۆژئاوایین و بوونه‌ته ئیسلام و له ناو كۆمه‌ڵگای خۆیاندا تووشی بارێكی نامۆبوون هاتوون و خوَیان له خێزانگهلێكی بی ئایین یان مه‌سیحی كاسۆلیكی و یان یه‌هودین كه‌سوكاره‌كه‌یان ڕازی نابن ئه‌وان ببنه مووسڵمان بۆیه ئه‌مانیش ڕوو ده‌كه‌نه عێراق و شام بۆ ناو ڕیزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌ست به نامۆبوون ناكه‌ن له‌وێنده‌ری ئه‌مه به گوێره‌ی سه‌رچاوه ڕۆژئاواییه‌كان.
5. هۆكاری مرۆیی: هه‌ندێكی دی له‌و ژنه موجاهیدانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه ئه‌وانه‌ن كه له سه‌ر په‌روه‌رده‌و داب و نه‌ریتی ڕۆژئاوایی ڕاهاتوون و هكو یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ به تاوان و خه‌مساردی ده‌زانن گه‌لی سوریا و عێراق به‌ته‌نیا جێبهێڵن له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و په‌لامارو جه‌ورو سته‌مه‌ی كه لێیان ده‌كرێت له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌كانی تری ئه‌و جه‌نگه‌وه له كاتێكدا حكومه‌ته كانی ئه‌وروپا وه‌كو پێویست نه‌هاتونه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه وه‌كو ئه‌ركێكی ئایینی به‌شداریكردنه له جیهاد و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئاواره‌و كه‌مئه‌ندام و پیرو په‌ككه‌وته‌و هه‌تیوو بێسهرپرشتانی ئه‌و جه‌نگه‌یه له عێراق و شامدا.
كار‌و فه‌رمانه‌كانی ژن له ناو داعشدا هه‌ر ته‌نها چه‌ك هه‌ڵگرتن نیه به‌ڵكو زۆر كار‌و فه‌رمانی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌وانه كاری ماڵداری و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و خێزان و یارمه‌تیدانی مرۆیی و په‌رستیاری و خزمه‌تكردنی برینداران و گه‌یاندنی یارمه‌تی و كۆمه‌ك له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر‌و به‌شداریكردن له پۆلیسی ژنان و به‌شداریكردن له كاروباری ڕاگه‌یاندن و به‌شداریكردن له ڕاهێنان له سه‌ر چه‌كی سووك بۆ حاڵه‌تی به‌رگری له خۆكردن.
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ژن وكچ بۆ ناو ڕیزه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند مه‌به‌ست و ئامانجێكی له پشته‌وه‌یه له‌وانه داعش وای پیشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بدات كه پێشكه‌وتنی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه ژنیش به‌شداری كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات وڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاتنی ئه‌و ژماره زۆره له ژنه داعش بۆ ئه‌و شوێنانه گۆڕانكاری له دیمۆگرافیای له‌و شوێنانه‌دا دروست ده‌بێت و هاوسه‌رگیری له نێوان ژنان و چه‌كداره پیاوهكاند ا ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌وه‌ش دیمۆگرافیایه‌كی تازه دێنێته ئاراوه كه دواتر گۆڕینی ئاسان نابێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.