
له كاتێكدا ڕۆژی 10/10 / 2015 ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لایه‌نگری پارتی دیموكراتی گه‌لان له توركیا سه‌رقاڵی خۆ ڕێكخستن بوون بۆئه‌نجامدانی چالاكیه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا دژ به توند‌و تیژی له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له ئاشتی ودایه‌لۆگ له‌و كاته‌دا له ده‌مژمێر10ی به‌یانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دووانه ڕوویدا له یه‌كێك له وێستگه‌كانی میترۆ دا كه 97 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو زیاتر له 200 كه‌س برینداربوون.
هه‌ر دوای كه‌مێك له ڕووداوه‌كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی سه‌رۆك وه‌زیرانی كار به‌ڕێكه‌ری توركیا وێڕای پرۆتستۆكردنی ڕووداوه‌كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردنی بۆ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) و پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی ڕزگاری شۆڕشگێڕی گه‌لی توركیا درێژكرد.
تائێره ئاساییه به‌ڵام كات و شوێن و تۆمه‌تباركردنی ئه‌و لایه‌نانه له لایه‌ن داود ئۆغلوه‌وه جێگه‌ی پرسیار‌و تێڕامانه ده‌بێت كی سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بێت له‌و ڕووداوه؟
یه‌كی له سوودمه‌نده‌كان له‌و ڕووداوه ده‌كرێت ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بێت چونكه ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی بۆشایی و دووركه‌وتنه‌وه له نێوان داعش و حكومه‌تی ئاكه‌په له توركیا كه ده‌كرێت توركیاوزیاتر ڕابكێشرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ل داعشدا و تێكه‌ڵكردنی ئه‌وراقه‌كانی له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی توركیا و سوریا.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێت بپرسین بۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان درێژ بكرێت له كاتێكدا ئه‌وان زۆر له گه‌ڵ پارتی دیموكراتی گه‌لان نزیك و هاوسۆز و ته‌بان به پێچه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سروژی كوردنیشین كه‌له حوزه‌یرانی ڕابردوو ئه‌نجامدارا كه ڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردن بۆ داعش درێژدهكرا له به‌ر ئه‌وه‌ی كهشو هه‌وای سیاسی كاریگه‌ری له سه‌ر لێدوانه‌كان هه‌یه چونكه ته قینهوهكهی ئه‌نقه‌ره كاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیفی له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه‌ی توركیا ده‌بێت كه له یه‌كی تشرینی دووه‌می داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.
كه ئاكه‌په ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزبكاته‌وه‌و به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت له كاتێكدا ئه‌م ته‌قینه‌وه وا نیشان ده‌دات كه پارتی دیموكراتی گه‌لان قوربانیه‌و سۆزی خه‌ڵكی زیاتر ده‌كات بۆی و له‌كاتێكدا ڕاپرسیه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئاكه‌په كێرڤی جه‌ماوه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ك بڵند نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه ئاماژه به ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان و كورد كراوه وه‌كو تۆمهتبارو گومان‌لێكراو له‌و تاوانه‌دا له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاوه داود ئۆغلو.
تۆمه‌تباری دووه‌م ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت ده‌یه‌وێت به حكومه‌تی توركیا بڵێت كه‌وا هه‌ركات بمانه‌وێت ده‌توانین سزاتان بده‌ین له ناو پایتهختهكهتاندا له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌تان به‌رامبه‌ر به ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌م دواییه‌دا چ له سوریا و چ له توركیا له هه‌مان كاتیش‌دا به كوردیش ده‌ڵێن هه‌ر كۆبوونه‌وه كۆڕێكتان له ههركوی بێت ده‌توانین بیكه‌ین به ئامانج له هه‌ركات و شوێنێكدا بێت له سوریا‌و توركیا‌و كوردستانی باشووریش.
له لایه‌كی دیشه‌وه نامه‌یه‌كه به حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێت هه‌ركات بمانه‌وێت له ناو ماڵی خۆتاندا سزاتان ده‌ده‌ین و جگه له كاردانه‌وه خراپه‌كانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری و دۆخی سیاسی و داهاتی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته.
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ی سروژ له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا پێچه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یه له 10/10 ئه‌مساڵدا، چونكه ئه‌و هی سرۆژ جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاكه‌په بوو چونكه ئه‌وان واته كوردی به هۆی شكسته‌كانی خۆی ده‌زانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی حوزه‌یران كه ده‌نگیان پی نه‌داو نه‌یانتوانی به ته‌نیا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت. به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌و ته‌نگژه‌یه كه ئاكه‌په كه‌وته ناویه‌وه له كاتێكدایه كه ئاكه‌په له دۆخێكی زۆر قورسدایه و ئیره‌یی پی نابرێت و پێویستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی ده‌نگده‌رانیه‌تی نه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان.
ده‌كرێت بڵێین ئه‌كه‌په ته‌نها سوودێك له‌و ڕووداوه ببینێت ئه‌وه‌یه به وه‌ستاندنی هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه به بیانووی تێكچوونی باری ئاسایشی وڵات وه‌كو هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی دۆخه‌كه بۆی ده‌چن و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ئۆپۆزهسیۆنیش هۆشداری ده‌ده‌ن له وه‌ها ڕه‌فتارێك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.