
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام كه ناسراوه به (داعش) به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی تره‌وه بووه‌ته به هێزترین و زه‌نگینترین هێزی تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا، چونكه ڕووبه‌رێكی فراوانی خاكی گرنگترین پێگه‌ی له بنده‌ستدایه له ڕووی جێۆپۆلۆتیكی و جیوَ ئابوریه‌وه كه ڕووبهرهكه ی هێنده‌ی خاكی شانشینی یه‌كگرتوو ی به‌ریتانیا و وڵاتانی كه‌نداو جگه له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و عه‌مانه، هه‌روه‌ها هه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و چاودێران سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ی ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێنن،
جگه له‌وانه‌ش ئه‌و ڕێكخراوه سڵ له هیچ شتێك ناكاته‌وه له ڕه‌فتارو كرداری نابه‌جی و ناڕه‌واو كه به گوێره‌ی یاسا تاوانه‌و ده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌وه وه‌كو كوشتن و بڕین و ڕفاندن و ڕی بڕین و به بارمته گرتن و هه‌موو جۆره‌كانی فڕوفێڵ و ساخته‌چێتی و ترساندنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان له موسڵمان و كه‌مینه ئتنیكی و ئاینیه‌كانی تریش له پێناو به ده‌ستهێنانی پول و پاره هه‌ر ئه‌وه‌یشه وای كردووه كه زۆر چاودێر‌و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه تووشی سه‌رسووڕمان بن له تواناكانی ئه‌و ڕێكخراوه كه به ته‌مه‌نێكی كورتی كه‌مترله پێنج ساڵ ببێته هێزێكی خاوه‌ن هه‌ژموون و توانای ماڵی و سه‌ربازی و خاكێكی فراوان له عێراق و سوریا.
گه‌شه‌ی خێرا‌و فراوانبوونی هه‌ژموونی داعش دووفاكتهری سه‌ركین جگه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری لاوه‌كی كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌م فاكته‌ری یه‌كه‌م ئابووریه كه بوونی نه‌وت و كانزای سروشتیه له‌و شوێنانه‌ی كه له بندهستیاندایه و كۆنترۆڵكردنی و فرۆشتنی به ڕێگه‌ی قاچاغ وبه داهاته زۆر زه‌وه‌نده‌كه‌ی كرده‌وه تیرۆریستیهكانیانی پی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بووه‌ته هۆی هیزوو سامێكی گه‌وره بۆ ڕێكخراوه دڕنده‌و تیرۆریسته‌كه‌یان،
فاكته‌ری دووه‌م سیاسیه كه ئه‌میش دوو لایه‌نی لێده‌بێته‌وه یه‌كه‌میان نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی به هێزی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌و داموزگای فه‌رمیه كه بتوانێت به‌گژ داعشدا بچێته‌وه‌و له ڕهگو ڕیشه هه‌ڵی بكه‌نێت و دووه‌میان نه‌بوونی ئیستراتیجیهتێكی تۆكمهوهاوبهش و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه بۆ بنه‌بڕكردن و خنكاندنی داعش كه وه‌كو په‌تایه‌كی كوشنده به ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ هه‌موو جیهان.
له‌لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی لێكوڵهرهوان و چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) یه‌كێكه له زه‌نگینترین و به تواناترین ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له جیهاندا و چونكه سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر‌و فراوانی داهاتی هه‌یه كه ئه‌و لێكۆڵهرو سه‌رچاوانه گرنگترینیان له‌م خاڵانه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه تا ئێستا پێداگیری له‌سه‌ر ڕاستی و دروستیان نه‌كراوه‌ته‌وه چ له عێراق بێت و چ له سوریا:-
1. كۆمه‌ك و یارمه‌تیه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو كه ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له یونیوی 2014 باس لهوهدهكهن كه زۆركهسایهتی له وڵاتانی كه‌نداو عێراق وسوریا یارمه‌تی چالاكیه تیرۆریستیه‌كان ده‌ده‌ن له‌وانه 28 كه‌س له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و 12 له عێراق و 5 له كوێت ژماره‌یه‌كی تریش له ئیماراتی عهرهبیو به‌حرین و قه‌ته‌ر.
2. پاره‌ی خێر‌و زه‌كات كه‌له ساڵانی ڕابردوودا زۆر مینبهرو كه‌ناڵی ئیسلامی بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان كردووه كه خێر‌و زهكاتهكانیان بگه‌ێننه ڕێكخراوه جیهادیه‌كان له عێراق و سوریا.
3. كۆمه‌كی وڵاتانی كه‌نداو له سه‌ره‌تادا به تایبه‌تی سعودیه‌و كوێت و قه‌ته‌ر و به‌حرێن یارمه‌تی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریایان دا دژ به ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌ڵام له دوییدا یارمهتیهكان كه‌وته ده‌ستی گروپه تیرۆریستیه‌كان كه ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه دوای ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ برینی هه‌موو كۆمه‌كێك بۆ به‌ره‌ی نوسره‌و داعش.
4. كۆمه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌روه‌كو له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه له زیاتر له 31 ده‌وڵه‌تی جیا جیاوه له كه‌نداو و توركیا و ئوسترالیا‌و ولوبنان وباكستان و جهزائیرو سودان وسویدو هۆله‌نداو تایلاند وبهنغلادش و شوێنی تریش به ناوی خوازراو‌و به فه‌رمی چالاكی خۆیان ده‌كه‌ن.
5. داهاتی رزگاركردنی ڕفێنراوه بیانیه‌كان كه ئه‌وه‌ش داهاتێكی زۆر و زه‌وه‌نده له ڕێگه‌ی ڕفاندنی ڕۆژنامه نووسان ودیبلۆماتكارانی ڕۆژئاواییه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه‌ساڵانه خۆی له زیاتر له 25 ملیۆن دۆلار ده‌دات.
6. تاڵان و دزینی شتومه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گرن وه‌كو نه‌خۆشخانه‌و چێشتخانه و فه‌رمانگه‌كانی ئاو‌و دامه‌زراوه‌كانی كاره‌با و. . . . . . . . .
7. داهاتی به‌تاڵان بردنی نه‌وت و شوێنه‌وارو ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وبازرگانی كردن به مرۆڤ و كه سارچاوه ئاگاداره‌كان ئه‌مه‌ش ڕۆژانه له 2 _ 4 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنن.
8. كۆمه‌ك و به‌خشیشی لایه‌نگرانی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه هه‌رچیان هه‌بێت ده‌یبه‌خشنه ڕێكخراوه‌كه‌یان وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی.
9. ترساندن وتۆقاندن و به‌هانه پێ‌گرتن به هاووڵاتیان و به تایبه‌تی جوتیاران و لێسه‌ندنی باج وسه‌رانه‌و وه‌رگرتنی جزیه له كه‌مینه ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان.
10. تاڵان و دزین له‌وانه تاڵانكردنی بانكی موسڵ‌و بردنی ده‌یان ملیۆن دۆلار.
11. ده‌ستگرتن به سه‌ر به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌و كشتوكاڵیه‌كان و وه‌كو هه‌ندی سه‌رچاوه ده‌ڵێن نزیكه‌ی سی یه‌كی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی عێراق له بنده‌ستی داعشدایه.
12. ده‌ستگرتن به سه‌ر كانه‌كانی ئاڵتون له موسڵ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.