دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام تووشی چه‌ند شكست و پاشه‌كشه‌یه‌كی سه‌ربازی هات له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ڕزگاركردنی بێجی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و ڕزگاركردنی شه‌نگال له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان و گریلاكانهوه و هه‌روه‌ها له سوریاش له چه‌ند شوێنێك پاشه‌كشه‌یان پێكراوه له ئاوا بارودۆخێكدا ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه ده‌یه‌وێت چه‌ند ئامانجێك بپێكێت و له هه‌مان كاتدا چه‌ند نامه‌یه‌كیش ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش بكات كه هه‌وڵده‌ده‌م له چه‌ند خاڵێكدا كورتیان بكه‌مه‌وه:-
1. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به هه‌موو یارو نه‌یاره‌كانی ده‌ڵێت كه ئه‌و هه‌ر ئامانجێك له ههركوی بێت ده‌توانێت پێی بگات و به وردی به‌رنامه‌كانی كرده‌وه تیرۆریستیهكانیجێبهجی بكات.
2. ئه‌م كرده‌وانه له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه وڵاتانی جیهان خۆیان بۆ دوو ڕووداوی گرنگ ئاماده ده‌كه‌ن یه‌كێكیان كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌نا یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا و ئه‌وی تریان كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی بیسته له ئه‌نتالیا له توركیا كه بڕیار بوو سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ش به‌شداری تێدا بكات به‌ڵام به هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداربێت كه ئه‌وان ویستیان كاریگه‌ریان له سه‌ر ڕاسپارده‌و گفتوگۆكانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌بێت.
3. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م كردهوهتیرۆریستیهدا هه‌شت كه‌سی به‌كارهێناوه به پشتێنی بۆمب ڕێژكراوو ڕه‌شاشی ئۆتوماتیكی به‌م ژماره كه‌مه‌وه توانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیار له پاریسی پایته‌ختی فه‌رنسادا بكاته ئامانج و دۆخێكی پڕله ترس و سام و شه‌ڵه‌ژان بلاوبكاته‌وه جۆریك له ئیفلیج بوونی ژیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌دا بخولفێنێت و ئامانجه‌كان به وردی بپێكێت كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی چاودێری و ئاگاداری به‌رده‌وامی ئه‌و شوێنانه‌ی پێوه دیاره له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعشه‌وه.
4. هه‌روه‌ها داعش ده‌یه‌وێت به هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی بڵێت كه ئه‌وان ناتوانن به و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و نه‌خشه‌كێشان و له‌شكركێشیه هێزه‌كانی داعش بترسێنن و ڕۆڵیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و كۆڵیان پی بده‌ن.
5. هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكه بۆ جه‌نگاوه‌رانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له وڵاتانی ئه‌وروپا كه هه‌ركه‌سێك شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بكات ده‌بێت بمرێت و نه‌مێنێت هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكراشه بۆ ئه‌وه‌ی كه سوورن له سه‌ر دروشم وئامانجه‌كانیان بۆ به دیهێنانی كارده‌كه‌ن.
6. هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه بۆهاندانی هه‌موو موسڵمانه توندڕه‌وه‌كانی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تین دژی داعش كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
7. هه‌وڵدان بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئتنیكی و ئاینی و به تایبه‌تی شه‌ڕی دژبه مه‌سیحیه‌ت و خاچپه‌رستی كه له هه‌موو بڵاوكراوه و ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه و به‌ڵێنی داگیركردنی ڕۆماو به دیاریكراوی ڤاتیكان یش ده‌ده‌ن وه‌كو هێمای ئایینی مه‌سیحی و ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ده‌بێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تیرۆر هیچ سنوور‌و به‌ربه‌ستێكی له به‌ردا نیه هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌گرێته‌وه و ئامانجی تیرۆریستان كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌ش و دۆخێكی ترس و سام و شهڵهژانه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بیانه‌وێت وره‌ی لایه‌نگرو هه‌واداره‌كانیان بڵندبكهنهوه پێیان بڵێن ئێمه ش كه‌ره‌سه‌و توانای ڕووبهڕوونهوهمان هه‌یه.
له كۆتاییشدا ئه‌و تۆماره ده‌نگیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه به فه‌رمی دان به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌دا ده‌نێت و به غه‌زوه‌ی موباره‌كه ناوی ده‌بات ده‌ڵێت هه‌موو ئامانجه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی پێكاوه.
ئیتر هیچ بوارێك بۆ خه‌مساردی و بێخه‌می و خاوه خاو‌و خۆ خه‌ریك كردن ناهێلێته‌وه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی زۆر به هێزتر و پڕتواناتر بۆ په‌كخستن و ڕیشه‌كێش كردنی داعش و هه‌موو ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی تر.
