
پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێمباشه پێناسه‌یه‌كی ( (قه‌یران) ) بكه‌م دواتر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی خێرا له سه‌ر قه‌یرانه زۆر سه‌خت و نه‌خوازراوه‌كانی وڵات بكه‌م ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت.
ئه‌گه‌رچی زۆر پێناسه بۆ قه‌یران كراوه به‌ڵام كورتترین و پڕ مانا ترینیان ئه‌و پێناسه‌یه كه (scher mehorn) كردوویه‌تی كه ده‌ڵێت قه‌یران و قه‌یرانی كارگێڕی ئه‌و كێشه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌یه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر خێرای بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی ڕندام قه‌یران وا پێناسه ده‌كات كه دۆخێكی ڕاگوزه‌ر و ناهاوسه‌نگه كه ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان كه له‌به‌ر ڕوَشناییهكهیدا ڕووداوه‌كانی ئاینده ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه گۆڕانكاری گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی وێبستریش وا پێناسه‌ی ده‌كات ده‌ڵێت قه‌یران خاڵی وه‌رچه‌رخانه به‌ره‌و باشتر یان خراپتر هه‌روه‌ها ئه‌و چركه‌ساته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ئه‌و كاته ته‌نگانه‌یه واته دۆخه‌كه گه‌یوه‌ته قۆناغێكی نه‌خوازراو.
له‌به‌ر ڕووناكی ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌توانین ئاماژه به قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌و قه‌یرانانه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییان هه‌یه و له ڕابردوویشدا زۆرمان له سه‌ر ووتوه و به پێویستی نازانم لێره‌دا دووباره‌یان بكه‌مه‌وه.
به‌ڵام قه‌یرانه‌كانی یه‌ك ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌تا له قه‌یرانه داراییه كانی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له ناكۆكیه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێنه‌دانی پاره‌ی كۆمپانیا وه‌به‌ر هێنه‌ره‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه ده‌ستی پێكردو دواتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سی مانگ، كێشه‌و ناكۆكیه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز و فرۆشتنی له ڕێگه‌ی سۆمۆ و دواتر شكستهێنانی ئه‌و پرۆسه‌یه له ڕێگه‌ی سۆمۆهوه دواتر فرۆشتنی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه و شكسهێنانی ئه‌و وه‌زاره‌ته له دابین كردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت و خستنه‌وه گه‌ڕی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.
لایه‌كی تری قه‌یرانه‌كه قه‌یرانی سیاسی یه‌و و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه له دوای ئه‌وه‌ی له 19 / 8 / 2015 ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بوو هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی به‌شدار بووی حكومه‌تی بنكه فراوان نه‌یان توانی له دوای نۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوور‌و درێژ بگه‌نه ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كه ناكۆكی و ململانێكان له په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی نێوان حزبه‌كانه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان و توندوتیژی لێكهوتهوه له 8/10/ 2015 كه به له گیان له ده‌ستدانی پێنج كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 100 كه‌سی لێكهوتهوه.
به‌ڵی له ئاوا بار‌و دۆخێك‌دا كه قه‌یرانه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیاد بوون و ته‌شه‌نه كردندان بێكاری و داڕووخانی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ زیلتر له 3 مانگ و نه‌بوونی هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌موو ئه‌مانه و سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی سیاسی وكه خۆی له پرسی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ده‌بینێته‌وه خۆ به‌ستنه‌وه به كورسی ده‌سته‌ڵات و پێشێلكردنی هه‌موو یاسا‌و ڕێساكان له‌لایه‌ن تۆێژی باڵاده‌ستی فه‌رمانڕه‌واوه،
زۆر ئاساییه له دوای هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه ئه‌گه‌ر تاقمێكی زۆر له گه‌نجان و ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و وڵاتیان به جێهێشت دواتر ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندا ن و میتینگ و بایكۆتی ده‌وامی لێبكه‌وێته‌وه وبه‌ڵام به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه‌و دوور له توندوتیژی ئیتر پێویست ناكات ئه‌و جۆره كاردانه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك به ده‌ستی ده‌ره‌كی و ئاژاوه‌و و پیلانگێڕی و هاندانی فڵان و فیسار حزب ناوه‌زه‌د بكرێت وه‌كو هه‌موو ڕژێمه دكتاتۆر و تۆتالیتاره‌كانی دونیا.
ئیتر نامه‌وێت باسی ڕووداوه كانی دواتر بكه‌م چونكه پێناسه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كان چاره‌یان بۆ نهدۆرێتهوه ئه‌وه كاره‌ساتی نه‌خوازراوو گه‌وره‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه.