
خۆم به خه‌مسارد ده‌زانم دوای زیاتر له 72 سه‌عات له و تاوانه گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوڕێكانی كرا كۆمینت و نووسینم هه‌بێت ئه‌وه‌ش به ده‌ر له خواستی خۆم له ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست و بی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت بووم له م وڵاته.
له وتاری پێشووترم من هه‌ستم به مه‌ترسی دۆخه‌كه كردبووله توركیا‌و باكووری كوردستان كه به ناونیشانی ( (ئه‌ردۆغان توركیا بهرهوكوی ده‌بات؟) ) بوو.
وا دوای ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می پێچوو حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی دوای ده‌ستگیركردنی گولتان كاشناكی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێراوی ئامه‌د و پێشتریش سه‌رۆك شارهوانیهههڵبژێراوهكانی تری كورد په‌لاماری سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی سه‌رۆكی هه‌ده‌پ فیوگان یوگسكداغ و هاوسه‌رۆك و هاوڕێكانیان دا ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ئه‌ندانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ن و دیمیرتاش خۆی خاوه‌نی شه‌ش ملیۆن ده‌نگه به ته‌نها.
به‌ڵی له بیرمانه زۆر دوور نیه ئه‌و ڕۆژه‌ی 15 ته‌مووزی ئه‌مساڵ كه كوده‌تاكه له توركیا ڕوویدا هاده‌پ و پارته ئۆپۆزهسیۆنهكان چۆن پشتیوانی شه‌رعیه‌ت و حكومه‌تیان كردوو دژ به كوده‌تا وه‌ستانه‌وه كه‌چی ئێستا ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی وا پاداشتیان ده‌ده‌نه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بن علی یڵدرمی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر ئه‌و ڕۆژه وتی سوپاسی هه‌موو حزبه ئۆپۆزهسیۆنهكان ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵوێستیان.
ئه‌وه‌ی من له‌م هه‌نگاو كرده‌وانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌یخوێنمه‌وه دوای ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆگان به‌م هه‌موو ترس و تۆقاندن و زیندان وبهرتهسكردنهوهی دیموكراسی درێژهدانهی به حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی و به‌رده‌وامی دان به درووشمی یه‌ك وڵات و یه‌ك ئاڵا و ڕه‌وتی عوسمانی نوی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانی خه‌لافه‌تی عوسمانی ئه‌مه‌ش دوای پاكتاوكردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گویله‌ن، تاكه هێزی كارای ئۆپۆزه‌سیۆن و ڕابه‌ری سه‌رسه‌خت هه‌ده‌پ و ده‌میرتاش بوون به‌رامبه‌ر به ئه‌ردۆگان بۆیه كرانه ئامانج.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی كورد و سه‌رۆك شاره‌وانیه هه‌ڵبژێراوه‌كانی خه‌ڵك له باكووری كوردستان كۆتایی هێنانه به ژیانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی توركیا وداخستنی ده‌رگای یه‌كێتی ئه‌وروپایه به ڕووی توركیادا چونكه زۆرسیاسهتمهدارو لایه‌نی توركیش ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه كه ڕێگه‌ی ئه‌وروپا له ئامه‌ده‌وه ده‌ستپێده‌كات.
له هه‌مانكاتدا قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یران و ناكۆكیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌ستپێكردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری تووند‌و تیژی‌و به فیڕۆدانی سامان و داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه له شه‌ڕێكی ناڕه‌واو نه‌خوازراوو هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تاكانیدا ده‌ركه‌وت دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی.
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌وت له كوردستانی باكووردا هه‌بێت ڕهوتێكیان لایه‌نگری و په‌یڕه‌وی خه‌باتی چه‌كداری و گه‌ریلایی بكات كه خۆی له پارتی كرێكارانی كوردستان دا ببینێته‌وه و ڕه‌وته‌كه‌ی تریش ئه‌و پارتانه بوون كه‌له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا مۆڵه‌تیان وه‌رگرت ولایه‌نگری خه‌باتی مه‌ده‌نی شارستانی بوون و دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك داده‌خران و قه‌ده‌غه ده‌كران كه دواترینیان هه‌ده‌په بوو وا ئێستا هاوسه‌رۆك وپهرلهمانتارو سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی زیندانی ده‌كرێن ئیتربهم هه‌نگاوه‌ی ئه‌كه‌په هیچ بوارێك بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و یاسایی نامێنێته‌وه شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایی ده‌دات به باڵی چهكدارو و ده‌كرێت كورد له باكوور وه‌كو به هێزترین كارتی فشار‌و دیبلۆماسی له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌ڵكی لێببینێت و وه‌به‌ری بهێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سۆزوهاوكاری گه‌لانی تر.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ژیانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بێنینه پێش چاو ده‌بینین تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی نه‌یزانیوه كورده به هۆی یاسا‌و ڕێساكانی توركیاوه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوانه له قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌ن كه‌مترنیه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراوه به‌ڵام ئێستا ده‌میرتاش تروسكه‌ی هیوای هه‌موو ماڵێكی كورده و دڵنیام زیندان ناتوانێت خواست و ئاواته‌كانی ده‌میرتاش و كورد لاواز بكات بۆیه ده‌ڵێم زیندانت باش هه‌ی ده‌میرتاش.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.